سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
جەستەی ئەسپ...له قورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير///لەم دوادواییانەدا زانستی نوێ دووپاتیكردەوە: لەپێناو هەڵبژاردنی چاكێتی و ڕەسەنێتی ئەسپ، پێویستە پشكنینی ڕواڵەتیی بۆ بكرێت،
كۆڵەكەی ئەو پشكنینەش ئەوەیە ئەسپەكە ناچاربكرێت تا ماوەیەك غاربدات و لەكاتی ڕاكردن و غارغارێنیدا چاودێری بكرێت.
ئەم كارە بۆ زانینی سەلامەتی ئەندامەكانی جەستەی ئەسپەكە بەسوودە، وێڕای پێ و قاچەكانی و هەمئاهەنگییان لەگەڵ بەشەكانی تری لەشیدا. لەپاش غارغارێن و ڕاكردنەكە لێدانی دڵی ئەسپەكە دەگیرێت لەگەڵ پشكنینی لاقەكانی، ئەوەش بە مەبەستی زانینی ڕادەی توانایی بۆ ڕێ ڕۆیشتن و ڕاكردن و غاردان.
هەر ئەوەیە كە قورئانی پیرۆز لە چیرۆكی سولەیمان پێغەمبەردا (سەلامی خوای لێبێت) ئاماژەی پێداوە. سولەیمان پێغەمبەر پشكنینی بۆ ئەو ئەسپانە كرد كە بۆ یەكەمین جار پێشانی دران، ئەو فەرمانی كرد ناچاری ڕاكردن و ڕێ ڕۆیشتن بكرێن تا دوورترین دووری، لەدوای لەچاو ونبوونیان داوای كرد یەكسەر بۆ هەمان جێگا بگێڕدرێنەوە.
دوای ئەوەی ئەسپەكان گەیشتنەوە جێ، پشكنینی خوێنبەرەكانیانی كرد بۆ زانینی لێدانی دڵیان، پاشان ڕوانییە لاقەكان و پێیەكان تاكو لەدوای ئەو جوڵە زۆرەیانەوە حاڵ و كاریگەربوونیان بزانێت. ئەو زانیارییانە لەم ئایەتە پیرۆزانەدا ڕوون و ئاشكران، خوای گەورە دەفەرموێت:{إِذْ عُڕضَ عَلَيْهِ بِالْعَشِيِّ الصَّافِنَاتُ الْجِيَادُ (31) فَقَالَ إِنِّي أَحْبَبْتُ حُبَّ الْخَيْڕ عَنْ ذِكْڕ رَبِّي حَتَّى تَوَارَتْ بِالْحِجَابِ (32) رُدُّوهَا عَلَيَّ فَطَفِقَ مَسْحًا بِالسُّوقِ وَالْأَعْنَاقِ (33)} [ص]، واتە: كاتێك دەمەوئێوارە ئەو ئەسپە چاكانەی بۆ غەزا ئامادەكرابوون هێنانیان و لەپێش چاویدا نمایشكران. ئینجا وتی: من هەمیشە حەز لەمجۆرە كارانە دەكەم و گرنگیدان بەم ئەسپانە بەخێر دەزانم، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت ببنەهۆی ئەوەی لە یادی پەروەردگارم بێئاگام بكەن و یادی فەرامۆش بكەم، ئەسپەكان غاریان كرد تا لەچاو ونبوون. لەوەودوا سولەیمان فەرمانیدا بیانگێڕنەوە و كە گەڕانەوە بۆلای دەستی بە ڕان و ملیاندا دەهێنا.
بەمجۆرە دەبینین وەسفی ورد و زانستی و پشكنینی پزیشكی ڤێتێرنەری سەلمێنەری ئەو زانیارییانە دەبن كە لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەیان پێدراوە.

