ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

سێ قۆناغەكەی دروستبوونی كۆرپەلە لە سكی دایكیدا...له‌ قورئاندا

سێ قۆناغەكەی دروستبوونی كۆرپەلە لە سكی دایكیدا...له‌ قورئاندا

نووسينى /سه‌روه‌ر حسن/نووسينگه‌ى ته‌فسير///قورئان ئاماژەی بەوە داوە كە بەدیهێنانی مرۆڤ لە منداڵداندا بە سێ قۆناغ دەبێت:{خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ ثُمَّ جَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَأَنْزَلَ لَكُمْ مِنَ الْأَنْعَامِ ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ يَخْلُقُكُمْ فِي بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ خَلْقًا مِنْ بَعْدِ خَلْقٍ

فِي ظُلُمَاتٍ ثَلَاثٍ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ الْمُلْكُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ (6)} [الزمر]، واتە: لە سكی دایكتاندا ئێوە دروستدەكات، لە ناو سێ تاریكستاندا، جا گۆڕانكاری بەردەوامە و جیابوونەوەی ئەندامەكان، ئا ئەوەیە خوای ئێوە، ئا ئەوەیە پەروەردگارتان، خاوەنی هەموو بەدیهێنراوەكانە جگە لەو خوایەكی تر نیە، ئیتر بۆ كوێ دەچن و ڕوودەكەنە كێ ؟ 

وەك دەبینرێت ئایەتەكە ئاماژە بەوە دەدات كە مرۆڤ لەمنداڵدانی دایكیدا لە سێ قۆناغی دیاریكراودا دروستدەبێت.... بە هەمان شێوەش زانستی بایۆلۆژی نوێ دۆزیویەتیەوە كە قۆناغەكانی گەشەكردنی كۆرپەلە لە سێ ناوچەی دیاریكراوی منداڵدانی دایكدا دەبێت. لە سەرجەم كتێبەكانی زانستی كۆرپەلەزانیدا كە لە پسپۆڕیەكانی پزیشكیدا دەخوێنرێن دەردەكەوێت، ئەم زانیارییانە لە بنەما زانستیەكانی ئەم گۆڕەپانەن. بۆ نمونە لە كتێبی (أساسیات علم اڵاجنە البشریە – بنەماكانی زانستی كۆرپەلەزانی مرۆیی)دا كە سەرچاوەیەكی سەرەكیە لەم زانستەدا، ئەمە هاتووە: 
" ژیان لە منداڵداندا لە سێ قۆناغدا دەبێت، قۆناغی یەكەم قۆناغی پێش كۆرپەلەییە كە لە دوو هەفتە و نیوی سەرەتادایە، پاشان بەدوایدا قۆناغی (الحمیل)ـە كە تا كۆتایی هەفتەی هەشتەم دەخایەنێت. لەدوای ئەم قۆناغە قۆناغی كۆرپەلەیی دێت كە لە هەفتەی هەشتەمەوە تا لەدایكبوون دەخایەنێت".
قۆناغی پێش كۆرپەلەیی:
لەم قۆناغەدا هێلكۆكەی پیتراو بە دابەشبوون گەورە دەبێت، كاتێكیش دەبێت بە كۆمەڵێك خانە، لە دیواری منداڵداندا خۆی دەنێژێت، بە جۆرێك كە خانەكان لە گەشەكردن بەردەوام دەبن و لە سێ چیندا خۆی ڕێكدەخات. 
قۆناغی كۆرپەلەیی ناپێگەیشتوو:
قۆناغی دووەم پێنج هەفتە و نیو دەخایەنێت و لەماوەی ئەم قۆناغەدا ئەندامەكان و كۆئەندامە بنەڕەتییەكان لەسەر شێوەی چینەخانە دەردەكەون. 
قۆناغی كۆرپەلەیی:
ئەم قۆناغە لەهەفتەی هەشتەمی سكپڕییەوە دەستپێدەكات تاكو ساتی لە دایكبوون. لە خاسیەتە تایبەتییەكانی ئەم قۆناغە ئەوەیە كۆرپەلە وەك مرۆڤێك كە ڕووخسار و دەستەكانی هەیە لەگەڵ ئەوەش كە درێژییەكەی لە (3 سم) تێپەڕ ناكات. هەموو ئەندامەكانی جیا دەكرێنەوە.... ئەم قۆناغە نزیكەی (30 هەفتە) دەخایەنێت و تیایدا گەشەكردنی كۆرپەلە بەردەوام دەبێت تا وادەی لەدایكبوون. 
ئەم زانیارییانە لەبارەی گەشەكردنی كۆرپەلە لە منداڵدانی دایكیدا لەبەردەستدا نەدەبوون ئەگەر بوونی تەقەنیاتی چاودێریی نوێ نەبوایە. لەگەڵ ئەوەش قورئانی پیرۆز وەك ئیعجازێك بەڕوونی لە ئایەتەكانیدا ئاشكرایكردوون... بەهەمان شێوە چەندین ڕاستی زانستی تریشی ئاشكرا كردووە. 
ئەوەی كە قورئانی پیرۆز ئەم زانیارییە پڕ وردەكاری و ڕوونەی داوە، لەكاتێكدا كە زانیاری پزیشكی لای خەڵك زۆر دەگمەن بووە، بەڵگەیەكی ئاشكرایە لەسەر ئەوەی قورئانی پیرۆز وتەی خەڵك نییە، بەڵكو گوتراوی خوای میهرەبانە. 
 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز