سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕه‌ونه‌قی ڕه‌مه‌زان
مودریك عه‌لی عارف........ڕه‌مه‌زان! ئه‌ی مانگی نور! ئه‌ی وه‌رزی گه‌شانه‌وه‌ی ڕۆح‌و بووژانه‌وه‌ی ده‌روون!.
ڕه‌مه‌زان! ئه‌ی مانگی نه‌شئه‌به‌خشی دڵه‌ی تامه‌زرۆیانی ته‌ژنه‌و تینوو! ئه‌مجاره‌ش وه‌ره‌وه‌و به‌توێشووی پڕ‌و تفاقی ڕه‌نگینته‌وه تاوێكی دیكه‌ش ـ هه‌روه‌ك جاران ـ جه‌ماڵ‌و ڕه‌ونه‌قێك به‌ڕۆحی په‌ژمورده‌بوومان ببه‌خشه‌وه، وه‌ره‌و جارێكی دی جیلوه‌ی جه‌ماڵی ڕه‌حمی ڕه‌حمان‌و په‌لكه‌زێڕینه‌ی سیمای زه‌ریفی خۆت بكه‌ره‌وه خه‌ڵاتمان، وه‌ره‌و بمانبه‌ره‌وه بۆله‌حزه ئاسمانییه‌كانی (نزولی نیگا)و سه‌فه‌رێكی ده‌شه‌وه‌ی كۆتایی خۆت‌و شه‌وانی (قه‌در)مان پێبكه بۆناو ئه‌شكه‌وته پیرۆزه‌كه‌ی (حه‌ڕا) تاجه‌زبه‌و وه‌جدو هه‌ژانی دڵ بمانگرێ، بائه‌مجاره‌ش به‌هۆی هاتنی تۆوه هه‌ژموونی هه‌واو هه‌وه‌س لێمان زویر ببێ‌و جێ‌مان بێڵێ، وه‌ره‌و ده‌روازه‌كانی به‌هه‌شتمان بۆ بكه‌ره‌وه‌و له(ڕه‌ییان)ه‌وه داوه‌تمان بكه ژوورێ، وه‌ره‌و ده‌رگاكانی دۆزه‌خمان به‌ڕوودا كڵۆم بده‌و حه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی پێشوازی فریشته‌كانی (فیرده‌وس)و (عیللیین)مان بكه‌و بمانسپێره به‌نزاكانی به‌ربانگ‌و (ئیستغفار)ه‌كانی ده‌مبه‌یان‌و ڕاحه‌ت‌و پشووه‌كانی ته‌راویحی پڕ له(ڕه‌وحی ڕه‌یحان)ی حه‌زره‌تی ڕه‌حمان، ئازیز وه‌ره‌و بمانبه‌وه بۆناو كێوی (نور)و به‌ئایه‌ته‌كانی په‌یامی (نور) نورانیمان بكه، توخوا وه‌ره‌و به‌زه‌نگی ده‌نگی به‌سۆزی ڕه‌حمانیت له‌م خه‌وه قوڵه ڕامانچڵه‌كێنه، وه‌ره‌و به ئایه‌ته‌كانی [يَا أيُّهَا الْمُزَّمِلْ]و [يَا أيُّهَا الْمُدَّثِرْ] له ئه‌ركی سه‌رشانمان به‌ئاگامان بێنه، توخوا وه‌ره‌و توانا‌و بڕستی هه‌ڵگرتنی [أمَانَه]و سپارده‌ی [قَوْلاً ثقِیلا]مان پێ ببه‌خشه.
ڕه‌مه‌زان! ئه‌ی نه‌سیمی نه‌شئه‌به‌خشی (په‌یكی ڕه‌حمه‌ت)و شه‌ماڵی شادی هێنی (مزگێنی مه‌غفیره‌ت)و سروه‌و سه‌بای جه‌ژنانه‌ی (ئازادی له ئاگری قه‌هر)ی خالیقی قه‌ههار! وه‌ره‌و به سه‌به‌ته‌ی پڕ له‌تفاقی خێرته‌وه چێژی دڵڕفێنی نه‌رمه نزای پارشێوان‌و له‌ززه‌تی بێ چوونی دوعای به‌كوڵی ساتی به‌ربانگمان بۆبێنه‌وه، وه‌ره‌و توخوا جارێكی دی له‌م هه‌موو ژه‌نگ‌و ژاری گوناهه كه‌ڵه‌كه‌بووانه پاكمان بكه‌ره‌وه، وه‌ره‌و تاوێكی دیكه‌ش به‌ویردو زیكر‌و په‌یڤه گیانبه‌خشه‌كانی قورئان ڕۆحی بێ گیان‌و دڵی سیسبوومان بژێنه‌وه، وه‌ره‌و گوڵی گوڵزاری به‌ندایه‌تی له‌مه‌زرای دڵماندا ئاو بده‌و بمانكه‌وه به‌به‌نده عاشق‌و موشتاقه‌كانی خوا، وه‌ره‌و به‌وزه‌و هێزی (مه‌عنه‌وییه‌ت)ته‌وه بمانكه‌وه به‌به‌نده (تائیب)و (عابید)و (زاكیر)و (قائیم)و (خاشیع)ه‌كانی خوا، وه‌ره‌و (موحتاجی)و (كه‌م تفاقی) خۆمانمان نیشانبده‌و بمانبه‌ره‌وه ناو ڕیزی ڕۆژووه‌وانه شه‌وبێداره‌كانه‌وه.
ڕه‌مه‌زان! ئه‌ی مانگی ڕه‌ونه‌قبه‌خشی ژیان! ئه‌ی هه‌توانی دڵی برینداری بێ قه‌رار! ئه‌ی ده‌رفه‌تی پاكبوونه‌وه‌ی ماڵ‌و دڵی سه‌رمایه‌دار‌و ئاوه‌دانكه‌ره‌وه‌ی ماڵی هه‌ژار! ئه‌ی هه‌لی زێڕینی ئاوڕدانه‌وه له‌نه‌خۆش‌و په‌ككه‌وته‌و نازكێشانی نازدارانی بێ باوك! وه‌ره‌و ده‌رگاكانی سه‌خاوه‌ت‌و ده‌لاقه‌كانی به‌خشنده‌یی‌و كڵاوڕۆژنه‌كانی دڵاوایی‌و ده‌روازه‌كانی په‌رۆشی‌و خه‌مخۆری‌و دڵسۆزیمان لێ بكه‌ره‌وه، وه‌ره‌و فێری وانه‌كانی ژیاندۆستی‌و مرۆڤدستی‌و خوادۆستیمان بكه‌ره‌وه، وه‌ره‌و ئه‌خلاقی پێكه‌وه‌ژیان‌و ڕۆحی بۆخواژیان‌و هه‌ستی بۆخه‌ڵك قوربانیدانمان فێربكه‌ره‌وه، وه‌ره‌و پرشنگی خه‌رمانه‌ی هه‌ڵاتنی هیلالی (به‌در)و (قه‌در)مان به‌سه‌ردا بدره‌وشێنه‌وه، وه‌ره‌و ئه‌مجاره‌ش له‌كۆڕو كۆبوونه‌وه‌و مه‌جلیسه گه‌رم‌و نورانییه‌كانتدا ڕازه‌كانی ئیمان‌و ڕه‌مزه‌كانی بۆخواژیان‌و حه‌كایه‌ته‌كانی به‌رخۆدانمان بۆ بگێڕه‌وه...

