سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
قورئان ته‌ورات و ئینجیل ڕاست ده‌کاته‌وه:
م. عوسمان رشید
١- قورئان زۆر ڕاستى شێوێنراو له‌ناو ته‌ورات و ئینجیل‌دا ڕاست ده‌کاته‌وه , بۆ نموونه: له‌باره‌ى حه‌زره‌تى سوله‌یمانه‌وه سه‌لامى خواى لێ بێ ده‌فه‌رموێت : (وماكفرَ سُلَيمانُ ولَكن الشياطينَ كَفَروا) البقره/١٠٢ .
واته: سوله‌یمان کوفری نه‌کردووه‌و شه‌یاتینه‌کان کوفریان کرد ..
ڕه‌نگه که‌سێکى فیتره‌ت پاک سه‌رى بسوڕمێ له‌م دیفاعه‌ى قورئان له‌حه‌زره‌تى سوله‌یمان , به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری (العهد القديم) بکه‌ین وسه‌یری بیروباوه‌ڕی شێواویان بکه‌ین , ده‌بینین که زۆر به‌خراپی باس له‌پێغه‌مبه‌ران ده‌که‌ن , به‌تایبه‌ت حه‌زره‌تى سوله‌یمان که کوفر‌و سیحری ده‌خه‌نه پاڵ و ده‌ڵێن: بتىپه‌رستووه به‌هۆی کاریگه‌ری ژنه‌کانیه‌وه له‌سه‌ری .. به‌ڵێ.. قورئان ئه‌و بیروبۆچوونه ناڕاستانه‌ى جووله‌که‌و گاوره‌کانى ڕاست کرده‌وه‌وباسی (معصوم)ى پێغه‌مبه‌رانى کرد .. دیاره حه‌زره‌تى سوله‌یمان که هه‌زاران ساڵ پێش حه‌زره‌ت بووه‌و , هیچ زانیارىیه‌کى وا له‌به‌رده‌ستا نه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌سه‌رى ،که‌چی چونکه قورئان که‌لامى خوایه‌و وه‌حىیه , ده‌بینین زۆر به‌جوانى به‌بێئه‌وه‌ى گوێباته خه‌ڵکى ده‌ڵێن چی , یان ناڵێن چی , هه‌قی خۆی ده‌چه‌سپێنێ و دواى چوارده سه‌ده له‌هاتنى قورئانیش ئه‌وانه‌ى که (دائرة المعارف)ى به‌ریتانیان داناوه له‌و هه‌ڵانه خۆیان ده‌پارێزن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌رهه‌ق و ڕاستى و ده‌ڵێن: (لقد كان سليمان موحداً) واته: به‌ڕاستى سوله‌یمان یه‌کتاپه‌رست بووه..
هه‌روه‌ها له(دائرة المعارف)ى (عهد القديم والجديد)یشدا که هه‌وڵ و کۆششی زۆر زاناى مه‌سیحى به‌ئینصافه , هه‌موو ئه‌و خورافاته‌یان دایه دواوه‌و وتیان: (حةزرةتى سولةيمان دوور بووة لةبت ثةرستى و شتى نالائيق .. ) دراسات قرآنیه - ل/٩٦ الندوى.
٢- له(عةهدى قديم )دا ئه‌م ده‌قه هه‌یه که ده‌ڵێ (خلق الله السماوات والأرض في ستة أيام ، فاستراح في اليوم السابع) سفر التکوین ٢-٣ . واته: خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وى له شه‌ش ڕۆژدا به‌دى هێناو ڕۆژى حه‌وته‌میش پشووىدا (ئاشكراية كةئةمة تحريف كراوة).
قورئانى پیرۆز ئه‌مه‌ى ڕاست کرده‌وه‌و له‌سووره‌تى (ق/38)دا و ده‌فه‌رموێت (ولَقَد خَلَقنا السماوات والأرض ومابينَهُما في ستةِ أيامٍ ومامَسنا منْ لُغُوب) . واته: به‌ڕاستى ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وىو هه‌رچی له‌نێوانیاندا هه‌یه به‌شه‌ش ڕۆژ دروستمان کردوون , هیچ ماندوویه‌تیه‌کیش ڕووى تێنه‌کردین ..
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که پاش چوارده سه‌ده زانایانى مه‌سیحى و وه‌رگێڕه‌رانى ته‌ورات ناچاربوون ئه‌و ده‌قه بگۆڕن و به‌م شێوه‌یه‌ى لێبکه‌ن (خلق الله السماوات والأرض في ستة أيام ، فرغ من أعماله التي كان يقوم بها في اليوم السابع) سفر التکوین/٢٠٢ British And Foreignbible Society عه‌هدى قدیم ساڵی/١٩٥٨ ] واته: خوا به‌شه‌ش ڕۆژ ئاسمانه‌کان و زه‌وى به‌دى هێناو له‌کاره‌کانى بووه‌وه له ڕۆژى حه‌وته‌م دا (ل/98 دراسات قرآنية/الندوى) .

