سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له‌حزورى ڕه‌مه‌زانا .... پڕده‌بینه‌وه له‌جوانى نزا
نوسینى : سروش ره‌سول _ رانیه
من زه‌ویه‌کى بێ ئاو
کێڵگه‌یه‌کى ووشک
ده‌رونێکى مه‌نگ وتینووه ...
دڵێکى پڕ تاسه
ڕووخسارێکى حه‌زین و
ڕه‌نگێکى مات
به‌رماڵێکى ته‌نیا و
ده‌ست نوێژێکى وه‌ریووم ...
لیقاى تۆ
به‌هارێک له‌سه‌وزبوونه و
کۆڕى حاڵه به‌ده‌م ته‌ڕبوونى زیکره‌وه
له‌حزوورتا
دڵه‌کان پڕده‌بنه‌وه له‌نه‌سیمى ئیمان و
فه‌نابوونى نزا ...
له‌حزوورتا
گشت لێوه‌کان پڕ بزه‌نه و
خه‌نده به‌ڕووى عیباده‌تا ده‌ده‌ن ...
ئه‌ى ڕه‌مه‌زان
ئه‌ى تریفه‌ى سه‌ر ڕوحه‌کان
ئه‌مجاره‌ره‌شیان ده‌رگاکانى تاریکیت کرده‌وه
سوجده‌کانى نزات
پڕکرده‌وه له‌شیفا ..
پڕت کردین له‌ده‌ستى دووعا ..
له‌به‌رامبه‌ر تۆدا
هه‌رگیزاو هه‌رگیز وه‌ره‌س نابین
هه‌میشه
لێوان لێوین له‌ڕه‌نگى ته‌وبه ..!!
ڕه‌مه‌زان
ئه‌ى مانگى پڕ له هیمه‌ت
تۆ چه‌ند به‌قه‌درى له‌لاى ئوممه‌ت
به‌گریانم
کارییه دڵه‌ى زامارم
چۆن وه‌سفى سه‌ناو جوانیت که‌م .!؟
ڕه‌مه‌زان
ئه‌ى لیقاى میهره‌بانى
ئه‌ى مه‌لبه‌ندى سۆز
له‌میحرابتا
ده‌بین به‌ئه‌لقه‌و له‌گه‌ردى شیفا ڕاده‌مێنین ...
له‌نزاکانى ڕووى تۆدا
ده‌بین به‌شه‌ونم
له‌سه‌ر ڕوحمان ئه‌شکى نزا ده‌ڕێژین ...
له‌ده‌رگاکانى نزاتا
ده‌بین به‌هه‌ناسه و
له‌سه‌ر په‌نجه‌کانمان ده‌بین به‌هه‌ور
به‌دیار په‌نجه‌کانى دووعاوه ڕامان ده‌گرین ...
ئه‌ى مانگى غوفڕان
ئه‌ى ته‌کیه‌ى ته‌وبه‌گا
به‌هێنانى سێبه‌رى ئه‌وین و
ساباتى قه‌در
گشت دڵه‌کان
حه‌ساوه‌ن له‌حزورتــا
ئه‌ى مانگ .. ئه‌ى ڕه‌مه‌زان .. ئه‌ى ڕه‌مه‌زان .
______________________________________________

