سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بۆچى رۆژوو بگرین
کاروان عه‌لى......بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م په‌رستشه نه‌بێته جۆرێک له‌عاده‌ت و قورس نه‌بێت له سه‌رمان, پێویسته هه‌موو موسڵمانێک پرسیارێک له‌خۆى بکات ئه‌ویش بۆچى ڕۆژوو بگرین؟, چونکه خه‌ڵکێکى زۆر ڕۆژوو ده‌گرن و نازانن بۆچى ڕۆژوو ئه‌گرن, ئه‌م نه‌زانینه وامان لێده‌کات جیاوازى نه‌که‌ین له‌نێوان عاده‌ت و عیباده‌ت، چونکه تاوه‌کو ئامانج له‌ڕۆژووگرتن دیارى نه‌که‌ین چێژ له‌ڕۆژوو گرتن نابینین، دیاریکردنى ئامانجیش وامان لێده‌کات هه‌موو تواناکانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، له ڕه‌مه‌زاندا و له‌گه‌رماى هاویندا خۆمان له خواردنه‌وه‌ى ئاوى سارد ئه‌گرینه‌وه و برسیمان ئه‌بێت و ماندووده‌بین له‌پێناو چى؟, ئه‌مانه‌وێ بگه‌ینه چى؟. بۆچى ڕۆژووگرتنى مانگى ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رمان فه‌رزکراوه؟, به‌دڵنیاییه‌وه مه‌به‌ستى خواى په‌روه‌ردگار ئه‌وه نیه به‌نده‌کانى خۆى تین‌و و برسی بکات و سزایان بدات ( ثةنا بةخوا), چونکه خواى په‌روه‌ردگار له‌کۆتایى ئایه‌تى ڕۆژوو ئه‌فه‌رموێ : ( يُڕيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُڕيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ) ( البقرة: 185 ) واته: خوا ئاسوده‌یى وکار ئاسانى ئێوه‌ى ئه‌وێ و له ئه‌نجامدانى فه‌رزه‌کاندا نایه‌وێ بکه‌ونه ته‌نگى و ناڕه‌حه‌تى.
ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کان له ڕۆژوو گرتن ئه‌مانه‌ن :
ئامانجى یه‌که‌م / جێبه‌جێکردنی یه‌کێکه له فه‌رمانه‌کانى خوا، که له هه‌مان کاتدا یه‌کێکه له پایه‌کانى ئیسلام .
ئامانجى دووه‌م / ئێمه‌ى مرۆڤ پێویستمان به کرده‌وه‌یه‌که له‌دۆزه‌خ ڕزگارمان بکات, هه‌ر بۆیه سه‌باره‌ت به ڕۆژوو پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموویه‌تى درودی خوای لێبێت : (" مَنْ صَامَ يَوْمًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ بَعَّدَ اللَّهُ وَجْهَهُ عَنِ النَّاڕ سَبْعِينَ خَڕيفًا ") ( متفق عليه ). واته: هه‌ر به‌نده‌یه‌ک له‌به‌نده‌کانى خوا له‌پێناو خواى په‌روه‌ردگار ڕۆژێک به‌ڕۆژوو بێت، به‌هۆیه‌وه خواى په‌روه‌ردگار (70) ساڵ ڕومه‌تى له‌ئاگرى دۆزه‌خ دوورده‌خاته‌وه.
ئامانجى سێ یه‌م / پێویستمان به کرده‌وه‌یه‌ک هه‌یه به‌هۆیه‌وه بچینه به‌هه‌شته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ( ئةبو ئةمامة ) ده‌گێڕنه‌وه که فه‌رمویه‌تى : (" أتيت رسول الله (صلي اللة علية وسلم) فقلت مرنی بأمر آخژه عنک قال علیک بالصوم فإنه لا مپل له " )( صحيح سنن النسائي / 2220 ) ، واته : هاتمه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا درودی خوای لێبێت و پێم وت : فه‌رمانم پێ بکه به شتێک که له خۆته‌وه وه‌ریبگرم ، ئه‌ویش فه‌رموو: به‌ڕۆژوو به، بێگومان ڕۆژووش هاوشێوى نیه.
ئامانجى چواره‌م / ئه‌م په‌رستشه جیاوازه له په‌رستشه‌کانى تر هه‌روه‌ک له ڕیوایه‌تى ئیمامى بوخاریدا هاتووه که پێغه‌مبه‌رى خوا درودی خوای لێبێت فه‌رمویه‌تى : (" يترك طعامه و شرابه و شهوته من أجلي ، الصيام لي وأنا أجزي به ، و الحسنة بعشر أمثالها " )، واته : ڕۆژوه‌وان واز له‌خواردن خواردنه‌وه و ئاره‌زووکانى ده‌هێنێ، ڕۆژووگرتن بۆ منه و ته‌نها منیش پاداشتى ده‌ده‌مه‌وه، ڕۆژوو پاداشتێکى دیارى نه‌کراوم بۆ داناوه, چاکه‌ش به ده ئه‌وه‌نده‌ى خۆى پاداشت ده‌درێته‌وه.

