سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌رپێچی له کاته‌کانى نوێژدا .. ٤- نوێژکردن له‌و کاتانه‌دا که نوێژکردنیان تێدا قه‌ده‌غه‌کراوه:
وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى/ هه‌ندێ له نوێژخوێنان هه‌ندێ جار له‌کاتێکدا نوێژه سوننه‌ته‌کانیان ده‌که‌ن که پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) قه‌ده‌غه‌یکردووه له‌و کاتانه‌دا نوێژ بکرێت... ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کى
ئاشکرایانه, چونکه باش نیه نوێژه سوننه‌ته‌کان له‌هه‌موو کاتێکدا بکرێن, به‌ڵکو
هه‌ندێ کات هه‌یه قه‌ده‌غه‌کراوه نوێژی سوننه‌تیان تێدا بکرێت.له (عَمْرُو)ى کوڕی (عَبَسَةَ)وه هاتووه, ده‌ڵێت: وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فێرم بکه ده‌رباره‌ى نوێژ, فه‌رمووى: (صَلِّ صَلَاةَ الصُّبْحِ ثُمَّ أَقْصِرْ عَنْ الصَّلَاةِ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ حَتَّى تَرْتَفِعَ فَإِنَّهَا تَطْلُعُ حِينَ تَطْلُعُ بَيْنَ قَرْنَيْ شَيْطَانٍ وَحِينَئِذٍ يَسْجُدُ لَهَا الْكُفَّارُ ثُمَّ صَلِّ فَإِنَّ الصَّلَاةَ مَشْهُودَةٌ مَحْضُورَةٌ حَتَّى يَسْتَقِلَّ الظِّلُّ بِالرُّمْحِ ثُمَّ أَقْصِرْ عَنْ الصَّلَاةِ فَإِنَّ حِينَئِذٍ تُسْجَرُ جَهَنَّمُ فَإِذَا أَقْبَلَ الْفَيْءُ فَصَلِّ فَإِنَّ الصَّلَاةَ مَشْهُودَةٌ مَحْضُورَةٌ حَتَّى تُصَلِّيَ الْعَصْرَ ثُمَّ أَقْصِرْ عَنْ الصَّلَاةِ حَتَّى تَغْرُبَ الشَّمْسُ فَإِنَّهَا تَغْرُبُ بَيْنَ قَرْنَيْ شَيْطَانٍ وَحِينَئِذٍ يَسْجُدُ لَهَا الْكُفَّارُ) . واته: نوێژى به‌یانى بکه, پاشان وازبهێنه له نوێژکردن تا خۆر ده‌رده‌چێت و به‌رزده‌بێته‌وه, چونکه کاتێک ده‌رده‌چێت له‌نێوان دووشاخه‌ى شه‌یتاندا ده‌رده‌چێت, له‌و کاته‌دا کافره‌کان سه‌جده‌ى بۆ ده‌به‌ن, پاشان نوێژبکه چونکه له‌و کاته‌دا مه‌لائیکه ئاماده ده‌بن و ده‌بنه شایه‌ت, تا سێبه‌رى رم نامێنێ, پاشان وازبهێنه له نوێژکردن چونکه له‌و کاته‌دا دۆزه‌خ گه‌رم ده‌کرێت, جا ئه‌گه‌ر سێبه‌رى بۆ دروست بوه‌وه ئه‌وا نوێژ بکه چونکه مه‌لائیکه ئاماده ده‌بن و ده‌بنه شایه‌ت, پاشان وازبهێنه له نوێژکردن تا خۆر ئاوا ده‌بێت, ئه‌وه له‌و کاته‌دا له نێوان دووشاخه‌ى شه‌یتاندا ئاوا ده‌بێت, له‌و کاته‌دا کافره‌کان سه‌جده‌ى بۆ ده‌به‌ن.
له ریوایه‌تى ئه‌بو داوددا به‌م شێوه‌یه هاتووه ده‌ڵێت: وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم چ نوێژێک باشتر گیرا ده‌بێت, فه‌رمووى: (جَوْفُ اللَّيْلِ الآخِرُ فَصَلِّ مَا شِئْتَ فَإِنَّ الصَّلاَةَ مَشْهُودَةٌ مَكْتُوبَةٌ حَتَّى تُصَلِّىَ الصُّبْحَ) . واته: له سێیه‌کى دواى شه‌و, هه‌تا ده‌توانیت نوێژى تێدا بکه چونکه له‌و کاته‌دا وه‌رگیراوه‌و مه‌لائیکه ئاماده ده‌بن و ده‌بنه شایه‌ت تاکو نوێژى به‌یانى ده‌کرێت.
وته‌ى (وترتفع) واته تا خۆر ده‌رده‌چێت ماناى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که له‌پاش نوێژى به‌یانى هه‌تا خۆر به‌رزده‌بێته‌وه نوێژکردن قه‌ده‌غه‌کراوه, هه‌ر ده‌بێ خۆر به‌رز بێته‌وه, نه‌ک هه‌تا ئه‌و کاته‌ى خۆر هه‌ڵدێت.
ئه‌م فه‌موده به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نوێژى سوننه‌ت که‌راهه‌تى هه‌یه پاش نوێژى به‌یانى و عه‌سر, هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه که‌راهه‌تى هه‌یه ئه‌و کاته‌ى خۆر هه‌ڵدێت, ئه‌و کاته‌ى خۆر گه‌یشته ناوه‌ڕاستى ئاسمان هه‌تا نه‌ختێک لار ده‌بێته‌وه, له پاش نوێژى عه‌سریش هه‌تا خۆر ئاوا ده‌بێت.
عوقبه‌ى کوڕی عامر ره‌زاى خواى لێ بێ ده‌ڵێت: (ثَلَاثُ سَاعَاتٍ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَنْهَانَا أَنْ نُصَلِّيَ فِيهِنَّ أَوْ أَنْ نَقْبُرَ فِيهِنَّ مَوْتَانَا حِينَ تَطْلُعُ الشَّمْسُ بَازِغَةً حَتَّى تَرْتَفِعَ وَحِينَ يَقُومُ قَائِمُ الظَّهِيرَةِ حَتَّى تَمِيلَ الشَّمْسُ وَحِينَ تَضَيَّفُ الشَّمْسُ لِلْغُرُوبِ حَتَّى تَغْرُبَ) . واته: سێ کات هه‌یه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم قه‌ده‌غه‌ى لێ ده‌کردین که نوێژى تێدا بکه‌ین, یان مردووى تێدا بنێژین: کاتێک که خۆر ده‌رده‌چێت تا به‌رزده‌بێته‌وه, یان کاتێک که وشتر هه‌ڵده‌سێت – له‌گه‌رمیدا - تا خۆر له ناوه‌ڕاستى ئاسمان لاده‌دات, یا کاتێک که خۆر به‌ره‌و ئاوا بوون ده‌چێت تا ئاوا ده‌بێت.
پێشه‌وا شه‌وکانى ده‌ڵێ: زانایان رایان جیاوازه له‌و نوێژه سوننه‌تانه‌دا که هۆکار هه‌یه بۆ کردنیان وه‌ک نوێژى چوونه مزگه‌وت و سه‌جده‌ى قورئان خوێندن و سوپاسگوزارى و نوێژى جه‌ژن و نوێژى خۆرگیران و نوێژى جه‌نازه‌و گێڕانه‌وه‌ى نوێژى فه‌وتاو.. له مه‌زهه‌بى ئیمام شافیعى و هه‌ندێکى تردا له هه‌موو ئه‌و کاتانه‌دا دروسته ئه‌م نوێژه هۆکار دارانه بکرێن و که‌راهه‌تى نیه, به‌لآم له مه‌زهه‌بى ئه‌بو حه‌نیفه‌و هه‌ندێکى تردا ده‌چنه ریزى قه‌ده‌غه‌کراوانه‌وه به‌گشتى فه‌رموده‌کان .
به‌لآم بۆ فه‌وتانى نوێژه فه‌رزه‌کان جمهورى زانایان رایان وایه گێڕانه‌وه‌ى دروسته له هه‌موو کاتێکدا ته‌نانه‌ت له‌و کاتانه‌شدا که نوێژکردنى تێدا قه‌ده‌غه‌کراوه, به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رموده‌یه: (مَنْ نَسِيَ صَلَاةً أَوْ نَامَ عَنْهَا فَكَفَّارَتُهَا أَنْ يُصَلِّيَهَا إِذَا ذَكَرَهَا) . واته: هه‌ر که‌سێک نوێژێکى له‌یادچوو یان خه‌وى لێکه‌وتبوو, با هه‌رکاتێک که‌وته‌وه یادى بیکاته‌وه. له ریوایه‌تێکى تردا هاتووه ده‌فه‌رموێت: (مَنْ نَسِىَ صَلاَةً فَلْيُصَلِّهَا إِذَا ذَكَرَهَا) . واته: هه‌ر که‌سێک نوێژێکى له‌یاد چوو هه‌رکاتێک که‌وته‌وه یادى بیکاته‌وه. چونکه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﭽﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭼ گه: ١٤. واته: به چاکى نوێژ به‌جێ بێنه تا منت بێته‌وه یاد.
سه‌باره‌ت به نوێژى جه‌نازه, ئایا ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه به‌گشتى ده‌یگرێته‌وه:
شێخ ئه‌لبانى ده‌ڵێ: واجبه دواخستنى شاردنه‌وه‌ى مردوو هه‌تا کاتى که‌راهه‌ت نامێنێ مه‌گه‌ر ترسی ئه‌وه هه‌بێت مردووه‌که تێک بچێت .

