سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(سه‌عیدی کوڕی عامر) مه‌زنی له‌ژێر پۆشاکی کۆندا .. ( کۆتایى )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ (حومص) له‌و رۆژگاره‌دا، به (کوفه)ى دووه‌م ناو ده‌برا، ئه‌م ناو لێنانه‌شى به‌هۆى زۆر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵکه‌که‌ى و راجیاییان به‌رانبه‌ر به والیه‌کانیان بوو..
گه‌رچى (کوفه) که له عێراقه له یاخى بووندا له پێشتر بوو، (حومص)یش ناوى ئه‌وى به‌هۆى هاوشێوه‌ییه‌وه وه‌رگرت..
سه‌ره‌ڕاى سه‌رقاڵ بوونى (حومص)یه‌کان به یاخىبوونه‌وه، هه‌روه‌ک باسمان کرد، ئه‌وا خواى گه‌وره دڵه‌کانیانى به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌نده چاکه که (سه‌عید) بوو رێنوێنى کردبوو، خۆشیان ده‌ویست و گوێڕایه‌ڵى بوون.
(عومه‌ر) رۆژێکیان پرسیارى لێکرد: خه‌ڵکى شام تۆیان خۆش ده‌وێت..؟
(سه‌عید) له وه‌لآمىدا وتى: له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که هاوکاریان ده‌که‌م و دڵنه‌واییان ده‌که‌م..
خۆشه‌ویستى خه‌ڵکى (حومص) بۆ (سه‌عید) هه‌ر چه‌ند بێت، ئه‌وا بێزارى و سکالآیان هه‌ر ده‌بێت و ده‌ربازبوونى لێ نیه.. گه‌ر هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش بێت بیسه‌لمێنێت که هێشتا (حومص) رکابه‌رى کوفه‌ى عێراقه..!!
رۆژێکیان، ئه‌میرى بڕواداران (عومه‌ر) سه‌ردانى (حومص)ى کرد و له نێو حه‌شاماتێکى زۆرى خه‌ڵکه‌که‌یدا پرسى: له‌باره‌ى (سه‌عید)ه‌وه چى ده‌ڵێن..؟؟
هه‌ندێک که‌س سکالآیان لێى هه‌بوو.. به‌لآم سکالآیه‌کى پیرۆز، چونکه به‌هۆى ئه‌و سکالآیه‌وه لایه‌نێکى زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رى مه‌زنى ئه‌و پیاوه ده‌رکه‌وت.. که زۆر جێگاى سه‌رسوڕمان بوو..!!
(عومه‌ر) داواى له پێڕى سکالآکاران کرد، که یه‌ک به‌یه‌کى خاڵه‌کانى سکالآکه‌یان بخه‌نه ڕوو..
قسه‌که‌رێک به‌ناوى ئه‌و پێڕه‌وه هه‌ستایه‌وه و وتى: چوار سکالآمان له‌سه‌ر هه‌یه..
تا رۆژ نه‌بێته‌وه نایه‌ته ده‌ره‌وه بۆلامان...
به‌شه‌ودا وه‌لآمى هیچ که‌س ناداته‌وه...
له مانگێکدا دوو رۆژى هه‌یه که تێیدا نایه‌ته ده‌ره‌وه بۆ لامان و نایبینین...
چواره‌میش، که ئه‌و هیچ ده‌سته‌لآتێکى تێیدا نیه، به‌لآم ئێمه‌ى بێزار کردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ناوبه‌ناو بێهۆش ده‌بێت واته ده‌بورێته‌وه..
پیاوه‌که ئه‌وه‌ى وت و دانیشت..
(عومه‌ر) بۆ ماوه‌یه‌ک مات و بێده‌نگ بوو، رووى له خوا کرد و، به چرپه‌وه ده‌یوت:
خودایه من وه‌ک چاکترینى به‌نده‌ى تۆ ناسیوومه..
خودایه پێشبینى و شێوه‌ناسیه‌که‌م بۆى به‌خه‌سار نه‌بێت ..
جا بانگى کرد به‌رگرى له خۆى بکات، (سه‌عید) وتى:
ئه‌وه‌ى که ده‌ڵێن: تا رۆژ نه‌بێته‌وه ناچمه ده‌ره‌وه بۆ لایان..
سوێند به‌خوا پێم خۆش نه‌بوو باسى هۆیه‌که‌ى بکه‌م..له راستیدا خێزانه‌که‌م خزمه‌تکارى نیه، خۆم هه‌ویر ده‌شێلم و، وازى لێدێنم تا هه‌ڵدێت، ئینجا نان ده‌که‌م، دواى ئه‌وه ده‌ستنوێژ ده‌گرم بۆ نوێژى چێشته‌نگاو، پاشان دێمه‌وه ده‌ره‌وه بۆ لایان ..
روخسارى (عومه‌ر) گه‌شایه‌وه و، وتى: سوپاس بۆ خوا.. ئه‌ى دووه‌م...؟!
(سه‌عید) درێژه‌ى به قسه‌کانیدا:
ئه‌وه‌شى که ده‌ڵێت: به‌شه‌ودا وه‌لآمى که‌س ناده‌مه‌وه..
سوێند به‌خوا پێم خۆش نه‌بوو باسى هۆیه‌که‌ى بکه‌م.. من رۆژم داناوه بۆ ئه‌وان و، شه‌ویش بۆ په‌روه‌ردگارم..
ئه‌وه‌یش که ده‌ڵێن: له مانگێکدا دوو رۆژم هه‌یه ناچمه ده‌ره‌وه بۆ لایان تێیدا..
خزمه‌تکارم نیه جل و به‌رگه‌که‌م بۆ بشوات و، جل و به‌رگى دیکه‌شم نیه بیگۆڕم، هه‌ر بۆیه خۆم جل و به‌رگه‌کانم ده‌شۆم و چاوه‌ڕوان ده‌که‌م تا له‌دواى ماوه‌یه‌ک وشک ده‌بێته‌وه.. له کۆتایى رۆژیشدا ده‌چمه ده‌ره‌وه بۆ لایان..
ئه‌وه‌یشى که ده‌ڵێن: که ناو به ناو بێ هۆش ده‌بم..
ئاماده‌ى کوژرانى (خوبه‌یبى ئه‌نصارى) بووم له (مه‌ککه)، که قوڕه‌یش گۆشته‌که‌یان لێ ده‌کرده‌وه، خستبوویانه سه‌ر حوشترێک و، پێیان ده‌وت: پێت خۆشه ئێستا (محمد)(درودى خواى له‌سه‌ربێت) له جێگاى تۆدا بوایه و، تۆش ساغ و سه‌لامه‌ت بوویتایه..؟؟ وه‌لآمى ده‌دانه‌وه و ده‌یوت: سوێند به‌خوا پێم خۆش نیه من له نێو که‌س وکار و منداڵه‌کانمدا بم، له نێو ساغ و سه‌لامه‌تى و خۆشى دونیادا و، پێغه‌مبه‌رى خواش (درودى خواى له‌سه‌ربێت) دڕکێک بچێت به پێیدا..
هه‌ر کاتێک ئه‌و دیمه‌نه‌م بێته‌وه یاد که بینیم و، که من ئه‌و رۆژه له هاوه‌ڵ په‌رستان بووم، پاشان بیرم ده‌که‌وێته‌وه که ئه‌و رۆژه سه‌رخستنى خوبه‌یبم واز لێ هێنا، له ترسى سزا و ئه‌شکه‌نجه‌ى خوا ده‌له‌رزم و له هۆشى خۆم ده‌چم..
وشه‌کانى (سه‌عید) کۆتایى هات، که به ته‌ڕى فرمێسکى خۆپارێزى بێگه‌ردییه‌وه لێوه‌کانى به‌جێده‌هێشت..
(عومه‌ر) خۆى پێ رانه‌گیرا و له خۆشیاندا، به‌ده‌نگى به‌رز وتى:
سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ى که پێشبینى و ناسینه‌که‌مى به‌هه‌ڵه نه‌برد..!!
ده‌ستى کرده ملى (سه‌عید)، نێو چاوانه رۆشنه پایه به‌رزه‌که‌ى ماچکرد..
* * *
چ به‌ختێکه له رێنوێنى ئه‌و پێڕه دروستکراوه به‌ده‌ستیان هێناوه..؟؟
چ مامۆستایه‌ک بوو پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) ..؟؟
چ رووناکیه‌کى پرشنگدار بوو کتێبى خواى گه‌وره..؟؟
ئیسلام چ قوتابخانه‌یه‌کى ئیلهام به‌خش و چ فێرکارێک بوو..؟؟
به‌لآم، ئایا زه‌وى ده‌توانێت ژماره‌یه‌کى زۆرى له‌م پێڕه له‌سه‌ر پشتى خۆى هه‌ڵگرێت..؟؟
گه‌ر ئه‌وه روویبدایه، ئه‌وا به زه‌وییه‌تى نه‌ده‌مایه‌وه و.. ده‌بووه فیرده‌وس..
به‌ڵێ.. ده‌بووه فیرده‌وسى واده دراو..
له کاتێکدا که فیرده‌وس هێشتا کات و ساتى نه‌هاتبێت، ئه‌وا ئه‌و که‌سانه‌ى له‌م پێڕه پایه‌دار و سه‌ربڵندانه که به‌ژیاندا ده‌گوزه‌رێن و به‌سه‌ر زه‌ویدا تێده‌په‌ڕن.. هه‌میشه که‌م و، ده‌گمه‌نن..
(سه‌عیدى کوڕى عامر) یه‌کێکه له‌وانه..
به‌خشش و موچه‌که‌ى به‌پێى ئه‌رک و کاره‌که‌ى زۆر بوو، به‌لآم ئه‌و هێنده‌ى لێ هه‌ڵده‌گرت که به‌شى خۆى و خێزانه‌که‌ى بکات و.. ئه‌وى دیکه‌ى به‌سه‌ر ماڵه هه‌ژاره‌کاندا ده‌به‌خشیه‌وه..
رۆژێکیان پێى وترا: به‌و زیاده‌یه خاو و خێزان و خزمانت ببوژێنه‌ره‌وه..
له وه‌لآمدا ده‌یوت: باشه بۆ خاو و خێزان و خزمانم..؟؟
سوێند به‌خوا من ره‌زامه‌ندى لاى خوا نافرۆشم به خزمایه‌تى..
چه‌نده جاریش پێى ده‌وترا: خه‌رجیى خۆت و خاو و خێزانت زیاد بکه و له شته باشه‌کانى ژیان به‌هره‌وه‌ر به.
به‌لآم ئه‌و هه‌میشه له وه‌لآمدا، ئه‌م وشه مه‌زنانه‌ى دووپات ده‌کرده‌وه:
نه‌خێر هه‌رگیز له ده‌سته‌ى یه‌که‌م دوا ناکه‌وم، پاش ئه‌وه‌ى گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) ده‌یفه‌رموو: خواى گه‌وره خه‌ڵکى بۆ لێپرسینه‌وه کۆ ده‌کاته‌وه، بڕواداره هه‌ژاره‌کان وه‌ک پۆله کۆتر به خۆشیه‌وه دێن، پێیان ده‌وترێت: راوه‌ستن بۆ لێپرسینه‌وه، ده‌ڵێن: هیچ شتێکمان نه‌بووه تا له‌سه‌رى لێمان بپرسنه‌وه.. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: به‌نده‌کانم راستیان وت و.. به‌ر له‌خه‌ڵکى ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه..
* * *
له‌ساڵى بیسته‌مى کۆچیدا، (سه‌عید) گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى په‌روه‌ردگارى، پاکتر له په‌ڕه‌ى سپى، به‌ته‌قوا ترین دڵ و، جوانترین ژیاننامه‌ى هه‌بوو..
مه‌یل و تامه‌زرۆیى بۆ گه‌یشتنه‌وه به‌ده‌سته‌ى یه‌که‌م درێژه‌ى کێشا، که ژیانى خۆى له پێناوى پاراستنى به‌ڵێنه‌که‌ى و شوێن پێ هه‌ڵگرتنیاندا نه‌زر کردبوو..
به‌ڵێ.. خۆزگه‌ى گه‌یشتن به پێغه‌مبه‌ر و مامۆستاکه‌ى و (درودى خواى له‌سه‌ربێت) .. به هه‌موو هاوه‌ڵه پێشینه بێگه‌رده‌کانى درێژه‌ى کێشا..
ئه‌وا ئه‌مڕۆ، ئاسوده‌یى و، دڵنیایى ده‌روون و، بار سووکیه‌وه پێیان ده‌گات..
له بارى دونیا و خۆشىیه‌کانى نه هیچى پێیه و نه‌هیچى جێهێشتوه تا پشت وشانى قورس بکات..
ته‌نها خۆپارێزییه‌که‌ى، دونیانه‌ویستیه‌که‌ى، ته‌قواکه‌ى، مه‌زنى ده‌روون وئاکارى پێیه.
ئه‌و چاکانه‌ى ته‌رازوو قورس ده‌که‌ن، به‌لآم له‌سه‌ر پشت سوکن ..!!
له‌گه‌ل ئاکارى وا که خاوه‌نه‌که‌ى دونیاى پێ هه‌ژاند و.. له‌خۆ بایبوون ئه‌وى نه‌هه‌ژاند..!!
* * *
سلآو له (سه‌عیدى کوڕى عامر)..
سلآوى لێبێ له ژیان و، مردنیدا..
سلآو و، پاشان سلآو، له ژیان و یادى..
سلآویش له که‌سه به‌ڕێز و بێ گه‌رده‌کان.. هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) ...

