سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له‌گه‌ڵ ناخۆشى خۆشى دێت:
نوسینى : (عائض القرنى)
ئاماده‌کردنى : سانا حمدامین
ئه‌ى ئه‌و مرۆڤه‌ى که‌تێر بوویت پاش برسى بوونێکى زۆر , دواى تێنوێتى تێر ئاو ده‌بیت دواى شه‌و نخونیت خه‌وێکى خۆشت ێده‌که‌وێ, دواى نه‌خۆشى سه‌خت له‌ش ساغیت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه , ئه‌وه‌ى لێت ون بووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لات , تاریکى پشتى خۆى هه‌ڵ ده‌کات و ڕووناکى هه‌ڵ دێت (فَتَرَى الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ يُسَاڕعُونَ فِيهِمْ يَقُولُونَ نَخْشَى أَنْ تُصِيبَنَا دَائِرَةٌ فَعَسَى اللَّهُ أَنْ يَأْتِيَ بِالْفَتْحِ أَوْ أَمْرٍ مِنْ عِنْدِهِ فَيُصْبِحُوا عَلَى مَا أَسَرُّوا فِي أَنْفُسِهِمْ نَادِمِينَ (52))المائده ٥٢ واته: به‌هیواى ئه‌وه‌ى خوا ده‌رگاى سه‌ر که‌وتن و خێرمان لێ بکاته‌وه , یان هه‌ر فه‌رمانێک له لایه‌ن خۆیه‌وه به خێر به سه‌رماندا بڕژێت
مژده... شه‌وه‌زه‌نگ به‌ره‌به‌یانێکى ڕوون و ڕاستى له دوایه , زه‌ردى به‌ره‌به‌یان زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر تاریکى شه‌ودا , که‌چیاکان و دۆڵه‌کانى گرتۆته‌وه, تیشکى ڕووناکى جێى ده‌گرێته‌وه و هیوا و خۆشى ژیان ده‌به‌خشێته‌وه سه‌ر زه‌وى , به‌تێکڕا. مژده بده به دڵته‌نگ و په‌ژاره‌داره‌کان به ده‌روولێکردنه‌وه و ئاوه‌ڕدانه‌وه‌یه‌کى له ناکاو که ده‌گات پێیان , تیژتره له تیشکى ڕۆژ و چاوتروکانێک, مژده بده به بێنه‌وازان به میهره‌بانى و به‌زه‌یى خودا , بۆیان ده‌ستێکى میهره‌بانى به‌سه‌ریاندا دێت,ئه‌گه‌ر تێپه‌ر ده‌بێت به بیاباندا که هه‌ر ده‌ڕۆیت کۆتایى نایه‌ت, درێژى خۆى ده‌نوێنێت, ئینجا بزانه که کۆتایى دێت, به‌هه‌شتى سه‌رزه‌مین به دوایدا دێت و سێبه‌رى فێنک چاوه‌ڕوانت ده‌بێ له دواى ئه‌و ماندووبونه‌ت. ئه‌گه‌ر گوریس ده‌بینى که توند ده‌بێت , ئینجا بزانه کاتى پچڕانى نزیک ده‌بێته‌وه, هه‌ر فرمێسکێک خه‌نده‌یه‌کى شادى به دوا دادێت, هه‌ر دڵه راوکێیه‌ک , دڵنیایى و خۆشى به دوا دێت , ئاگر تواناى سوتاندنى پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیمى نابێت, چونکه سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌ردگارى له‌سه‌ره (قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَى إِبْرَاهِيمَ)الانبیاْ ٦٩
واته: (ئاطر فيَنك ببةوة و بىَ زيان بة لة سةر ئيبراهيم) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێ, بۆیه ئه‌هلى ته‌فسیر ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره نه‌ى فه‌رمووایه (سلاما) له‌گه‌ڵ (بردا) ئه‌وا پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم له‌ناو ئاگره‌که سه‌رماى ده‌بوو تا له وانه بوو ڕه‌ق ببێته‌وه له‌سه‌رما!!
(ڕووبارى نيل) پێغه‌مبه‌ر (موسى) و باوه‌ر پێکراوانى نه‌خنکاند, چونکه مو‌سا به ده‌نگێکى به‌هێز و ڕاست گۆیى و دڵنیاییه‌وه وتى:( قَالَ كَلَّا إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ (62)) الشعراْ
واته : نه‌خێر من خوام له‌گه‌ڵه و ڕێگه‌م پێ‌نیشان ده‌دات, وه‌لآمى ئه‌و که‌سانه بوو که (ياموسى أنا لمدركون) ئه‌ى موسى ئه‌وا فیرعه‌ون و هێزه‌که‌ى پێمان گه‌یشتن . پێغه‌مبه‌رى پارێزراوى خۆمان له‌ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا که زۆرێک له ملهوڕان به چه‌کى ته‌واوى خۆیانه‌وه له به‌رده‌م ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بوون, هاوه‌ڵه‌که‌ى پێغه‌مبه‌ر که بریتى بوو له أبوبکر الصدیقفه‌رمووى: یارسوالله((لو نضر أحدهم الى قدمة لرانا, فقال صلى الله علية وسلم ما ضنك يا أبابكر بأثنين الله ثالثهما)) واته: ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌وان به‌س بڕوانێته به‌ر پێى خۆیان ده‌مان بینن, پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووى گومانى تۆ چۆنه که خواى گه‌وره سێیه‌ممانه!!
خواى گه‌وره پاراستنى , دڵنیایى سه‌رکه‌وتن و ده‌رگاى خێرى لێ کردنه‌وه , ئه‌و که‌سانه‌ى که به‌س کاتى ئێستایان ده‌بینن, ده‌بنه کۆیله‌ى بارودۆخى ڕه‌ش و قات وقڕى, ته‌نها ماندووبوون و دڵته‌نگى و ناخۆشییان بۆ ده‌مێنێته‌وه, چونکه ئه‌وان ته‌نها سه‌یرى دیوارى هۆده‌ى خۆیان ده‌که‌ن له کونى ده‌رگایانه‌وه ئه‌مه‌ش به‌س نیه, هه‌موو شتێک نییه, ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌وردى بڕواننه کۆتایى شته‌کان, زۆر به‌جوانى بیرى خۆیان بخه‌نه ڕوو, بڕواننه ئه‌و دیوى په‌رده‌کانه‌وه, زۆر شتیان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه.
که‌واته دڵى خۆت ته‌نگ مه‌که, چونکه مه‌حاڵه مرۆڤ له‌سه‌ر یه‌ک شێوه بمێنێته‌وه, باشترین جۆرى خوا په‌رستى بریتیه له هیوا بوون و چاوه‌ڕوان کردنى ده‌رفه‌ت, پاش ژیان ناخۆشى ,ڕۆژان ڕۆژیان له دوا دێتن, سالآن ده‌گۆڕێن, شه‌وان سکیان پڕه, زۆر نزیکه سکه‌که‌یان فڕێ بده‌ن خێروخۆشى له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنێ, جیهانى غه‌یب نادیاره , خواى کار به‌جێ هه‌موو ڕۆژه‌کان هه‌ڵ ده‌سوڕێنێ, به‌هیواى ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره کارێکى ئاسانت بۆ بهێنێت, چونکه به‌ڕاستى هه‌موو ناخۆشییه‌ک خۆشى و فراوانى به‌دوادادێت.

