ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

چارەسەری هەستە سەلبیەكان..له‌ قورئاندا

چارەسەری هەستە سەلبیەكان..له‌ قورئاندا

نووسينى /عبدالدائم كجيل//وه‌رگير/سه‌روه‌ر حسن///ڕەنگە زۆرترین كتێبی فرۆشراو لەسەر ئاستی جیهان لە ئەمڕۆدا ئەو كتێبانە بن كە دەربارەی (پرۆگرامسازی زمانیانەی دەماری-NLP)ن، ئەگەر هەندێك لەو كتێبانەمان

خوێندەوە تێبینی دەكەین زانایانی ئەم پرۆگرامسازیە ڕێگای كرداری پێشنیاز دەكەن بۆ چارەسەری ناهاوسەنگی و كەموكوڕی لە دەروونی مرۆڤدا، وەك شكست و خەمۆكی و هەستە سەلبیەكان و جگە لەوانەش.

ڕێگای سەركەوتوو و زیاتر بەكارهاتوو لەلایەن چارەسەركار و وانەبێژانەوە ئەوەیە كە ئەو كەسەی گرفتاری هەستە سەلبیەكانە دابنیشێت و كاغەز و قەڵەم بەدەستەوە بگرێت و بیر لە ژمارەیەك لە هەستە سەلبیەكانی خۆی بكاتەوە، یان ئەوەی هەستی پێدەكات، پاشان ژمارەیەك هەستی ئیجابی دەنوسێت كە خواستی دەستەبەركردنیانی هەیە و گومان دەكات سەركەوتنی بۆ بەدیدێنن.
هەنووكە بیر لەو هەستە سەلبیانەی دەكاتەوە كە نووسیونی لەگەڵ ئەو شتانەی بۆی پێشدێنن ئەگەر بیركردنەوەی لەسەر ئەم حاڵەتە بەردەوام بوو، ئەو هەڵوێستە گران و ناڕەحەتانە دێنێتە پێشچاو كە پیایاندا تێپەڕدەبێت ئەگەر هاتوو لەسەر ئەم حاڵەتی هەڵچوون و هەڵوێستە سەلبیانە بەردەوام بوو. تێڕوانینی كۆمەڵگا بۆی وێنا دەكات لەكاتێكدا ئەم بیروبڕوا و هەستە سەلبیانەی هەڵگرتووە، هەوڵدەدات پەرچەكرداری كۆمەڵگا بۆی وێنا بكات لەكاتێكدا ئەم بیروبڕوا و هەستە سەلبیانەی هەڵگرتووە، هەوڵدەدات پەرچەكرداری كۆمەڵگای دەوروبەری بێنێتە خەیاڵ بەرامبەر بەم هزرە سەلبیە نەخواستراوانەی هەیەتی.
لەدوای ئەمە دەچێتە سەر هەستگەلی ئیجابی و ئەو هزرانەی خەونیان پێوە دەبینێت لەگەڵ ئەو سیفەتانەی خوازیارە بەشێك بن لە كەسایەتیی، بیر لە ئاكامە ئیجابیەكانیان دەكاتەوە، بیر لەو سەقامگیرییە دەروونی و جەستەییە دەكاتەوە كە بەهۆیانەوە چنگی دەكەوێت، ئەو حاڵەتە وێنا دەكات كە تێیدا دەبێت ئەگەر هاتوو ئەم سیفەتە ئیجابیانەی لە كەسێتییدا چەسپاند...
هەوڵدەدات قەبارەی ئەو سوودانە خەیاڵ بكات كە لە هەستە ئیجابیەكانەوە دەیانچنێتەوە، چۆن تێڕوانینی دەوروبەر بەرامبەری دەگۆڕێت، مەودای خۆشەویستی ئەوانی تر بۆی دێنێتە پێشچاو لەگەڵ ئەوە كە چۆن ڕێز و پێزانین و متمانەیان بەدەستدێنێت.
لەم بارەدا هزرەكان كارلێك دەكەن و دەچنە نێو ئەقڵی پەنهان و گۆڕان بە ئاڕاستەی باشتربوون دەستپێدەكات، دەروونی مرۆیی بە سروشتی خۆی ئارەزووی خۆشەویستی سەركەوتن و سەقامگیری و ئومێد دەكات.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز