سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
دیمه‌نه‌کانى قورئان .. ( ٤٤ )
قورئان رووداوه‌کانى جه‌نگى به‌در تۆمارده‌کات ،له سوره‌تى (ئه‌نفال)دا که هه‌قه له‌خزمه‌تیا هه‌ندێک بوه‌ستین تا له شێوازى قورئان تێبگه‌ین له تۆمارکردنى دیمه‌نه‌کاندا.
٦-خوا کافرانی له‌ناوبرد:
کاتێک حه‌زره‌ت مشتێ خۆڵی هه‌ڵدا به‌ڕووی کافراندا وفه‌رمووی(شاهت الوجوه) ئه‌وه تیاچوونی کافران بوو،خوا خۆی له‌ڕاستیدا له‌ناوی بردن{ فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَـكِنَّ اللّهَ قَتَلَهُمْ وَمَارَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَـكِنَّ اللّهَ رَمَى}١٧ بۆیه ئه‌بێ داوای سه‌رکه‌وتن له خوا بکرێت {وَمَا النَّصْرُ إِلاَّ مِنْ عِندِ اللّهِ إِنَّ اللّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ}١٠.
حه‌زره‌تیش له-به‌در-دا زۆر له خوا پاڕایه‌وه و ئه‌وه‌نده ده‌ستی موباره‌کی به‌رز کرده‌وه سپێتی بن باڵی ده‌رکه‌وت و عه‌باکه‌شی له‌شانی که‌وته خواره‌وه..
سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بێت،موسوڵمانان ده‌بێت وه‌ڵامی په‌یامی خوا بده‌نه‌وه: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اسْتَجِيبُواْ لِلّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُم لِمَا يُحْيِيكُمْ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ}٢٤.ئه‌م ئایه‌تانه‌ی پێشوو هه‌مووی باسی لایه‌نی مه‌عنه‌وی جه‌نگه‌که‌ی کرد و ئێستاش ده‌چێته سه‌ر لایه‌نی ماددی که‌به‌شی دووه‌مه..
(به‌شی دووه‌م ): و اعدوا له‌م ما استطعتم : ..
أ-گرنگی هۆکاره‌کان و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتن:
قورئان ده‌فه‌رموێت:{وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ } چی ده‌توانن ئاماده‌ی بکه‌ن له هێز وتواناو هۆکاره ماددیه‌کان،ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی دوژمنانی ئیسلام چاوترسێن بن ،{ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدْوَّ اللّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَڕينَ مِن دُونِهِمْ لاَ تَعْلَمُونَهُمُ اللّهُ يَعْلَمُهُمْ وَمَا تُنفِقُواْ مِن شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لاَ تُظْلَمُونَ} ٦٠، ئیسلام و موسوڵمانان له ئاماده‌باشیدا ده‌بن نه‌ک بۆ خوێن ڕشتن به‌ڵکو بۆ چاوترسێن کردنی به‌رامبه‌ر و به‌رقه‌رار بوونی ئاشتی{وَإِن جَنَحُواْ لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا وَتَوَكَّلْ عَلَى اللّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ}٦١.
ب- پێوه‌ره‌کانی هێزی ماددی:
ڕاسته خوای گه‌وره موسوڵمانان سه‌رده‌خات به‌ڵام ئه‌بێ ڕه‌چاوی پێوه‌ره‌کانی هێز و گرتنه به‌ری هۆکاره‌کان بکرێت تا خه‌ڵکی پاڵى لێنهدهنهوهو به‌ته‌مای قهزاوقهدهربن{يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى الْقِتَالِ إِن يَكُن مِّنكُمْ عِشْرُونَ صَابِرُونَ يَغْلِبُواْ مِئَتَيْنِ وَإِن يَكُن مِّنكُم مِّئَةٌ يَغْلِبُواْ أَلْفاً مِّنَ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَفْقَهُونَ}٦٥ هه‌روه‌ها {الآنَ خَفَّفَ اللّهُ عَنكُمْ وَعَلِمَ أَنَّ فِيكُمْ ضَعْفاً فَإِن يَكُن مِّنكُم مِّئَةٌ صَابِرَةٌ يَغْلِبُواْ مِئَتَيْنِ وَإِن يَكُن مِّنكُمْ أَلْفٌ يَغْلِبُواْ أَلْفَيْنِ بِإِذْنِ اللّهِ وَاللّهُ مَعَ الصَّابِڕينَ}٦٦
لێره‌دا که ئاماژه به ئیزنی خوا ده‌کات(بإذن الله)و کهخواش پشتیوانی ئارامگرانه،جارێکی تر لایه‌نی ماددی و مه‌عنه‌ویش ده‌خاته‌وه پێش چاو..
ج- تێگه‌یشتن له‌یاساکانی جه‌نگ:
کافره‌کان له‌به‌رئه‌وه‌ی بێباوه‌ڕبوون تێک شکان،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناحاڵی بوونیان و تێنه‌گه‌یشتنیان له سوننه‌ت و باوی خوا له بوونه‌وه‌ردا، ناحاڵی بوونیان له جه‌نگ و هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتن بووه مایه‌ی ژێر که‌وتنیان:{ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى الْقِتَالِ إِن يَكُن مِّنكُمْ عِشْرُونَ صَابِرُونَ يَغْلِبُواْ مِئَتَيْنِ وَإِن يَكُن مِّنكُم مِّئَةٌ يَغْلِبُواْ أَلْفاً مِّنَ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَفْقَهُونَ}٦٥.
کتێبى : دیمه‌نه‌کانى قورئان / ئه‌ندازیار عوسمان.

