سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(حه‌مزه‌ی كوڕی عبدالمطلب) شێری خودا و سـه‌رداری شه‌هیدان .. (به‌شى ١)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ (مه‌ککه) له خه‌وێکى قوڵدا بوو، پاشى رۆژێکى پڕ کۆشش و، ماندووبوون و، په‌رستش و، ئاره‌زووبازى..
قوڕه‌یشیه‌کانیش له نێو نوێنه‌کانیاندا ئه‌مدیو و ئه‌و دیویان ده‌کرد.. ته‌نها یه‌کێکیان نه‌بێت که له‌ناو نوێنه‌که‌یدا ئارامى نه‌ده‌گرت، زوو ده‌خزێته ناوى و، چه‌ند ساتێکى که‌م تیایدا حه‌سایه‌وه، پاشان
به خۆشى و شادییه‌کى مه‌زنه‌وه هه‌ڵده‌ستایه‌وه، چونکه واده‌ى له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاریدا هه‌بوو، رووی ده‌کرده شوێنى نوێژکردنه‌که‌ى له ژووره‌که‌یدا و، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارى ده‌دوا و لێى ده‌پاڕایه‌وه.. هه‌ر کاتێک ژنه‌که‌شى به هۆى پرخه‌ى سنگى تکاکارى و پاڕانه‌وه گه‌رم و گوڕه دووباره‌بووه‌کانى به‌خه‌به‌ر بهاتبایه، به‌زه‌یى پێیدا ده‌هاته‌وه و، داواى لێده‌کرد به‌زه‌یى به‌خۆیدا بێته‌وه، به‌شى خۆى بخه‌وێت، وه‌لآمى ده‌دایه‌وه و ئه‌سرینه‌کانى پێش وشه‌کانى ده‌که‌وتن:
(سه‌رده‌مى خه‌وتن به‌سه‌ر چوو ئه‌ى (خه‌دیجه)..!!!
هێشتا کاره‌که‌ى خه‌وى قوڕه‌یشى نه‌زڕاندبوو، گه‌رچى له‌وه‌دا بوو بێته مایه‌ى سه‌رنج راکێشانیان، ئه‌و ساته هێشتا له سه‌ره‌تاى بانگه‌وازیدا بوو و، به‌چرپه و نهێنى وشه‌کانى ده‌درکاند.
ئه‌و که‌سانه‌ى ئه‌و رۆژانه باوه‌ڕیان پێى هێنا بوو زۆر که‌م بوون..
جگه له ئیمانداران که‌سى دیکه‌ش هه‌بوو رێز و خۆشه‌ویستیه‌کى زۆریان هه‌بێت بۆى و، به جۆش و خرۆشێکى مه‌زنه‌وه باڵه‌کانیان لێک بده‌ن به‌ره‌و ئیمان هێنان پێى و رۆشتن له نێو کاروانه پیرۆزه‌که‌ی. ته‌نها کاریگه‌رى عاده‌ت و ژینگه و، پاڵه‌په‌ستۆى داب و نه‌ریت و بۆماوه و، دوودڵى له نێوان بانگى رۆژئاوابوون و، بانگى رۆژهه‌لآتندا، رێگربوو..
(حه‌مزه‌ى کوڕى عبدالمطلب) مامى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) و، براى شیرى.. یه‌کێک بوو له‌وانه..
* * *
(حه‌مزه) به‌چاکى ئاشناى مه‌زنى و کامڵى برازاکه‌ى بوو.. به روون و ئاشکرایى راست و دروستى کاره‌که‌ى و، کرۆکى خه‌سڵه‌ته‌کانى ده‌زانى..
ئه‌و ته‌نها وه‌ک مامێک ئاشناى برازاکه‌ى نه‌بوو به‌س.. به‌ڵکو وه‌ک برا و، هاوڕێ، ده‌یناسى.. چونکه (حه‌مزه) و پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) له یه‌ک نه‌وه بوون و، ته‌مه‌نیان نزیک بوو.. پێکه‌وه گه‌وره بوون و، به‌یه‌که‌وه یاریان کرد و، بوون به برا و، له سه‌ره‌تاى رێگاوه هه‌نگاو هه‌نگاو له‌گه‌ڵ یه‌کدا پێکه‌وه رۆشتن..
خۆ گه‌ر گه‌نجێتى هه‌ر یه‌که‌یان به رێگایه‌کدا رۆشتبێت، ئه‌وه (حه‌مزه) پێشى هاوته‌مه‌نه‌کانى خۆى ده‌که‌وت له به‌ده‌ستهێنانى خۆشیه‌کانى ژیان و، کردنه‌وه‌ى جێگا بۆخۆى له نێو پیاوماقولآنى (مه‌ککه) و گه‌وره‌پیاوانى قوڕه‌یشدا.. له کاتێکدا (موحه‌مه‌د) (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) له خه‌ڵوه‌تدا بوو له‌گه‌ل رۆشناییه‌کانى رۆحى که ده‌ستى به رووناککردنى رێگاى به‌ره‌و خوا چوون کردبوو و، قسه‌ى دڵى که له ژاوه‌ژاوى ژیان دوورى خستبوه‌وه به‌ره‌و بیرکردنه‌وه و رامانى قۆڵ و، رووه‌و خۆ سازدان بۆ ده‌ست خستنه نێو ده‌ستى حه‌ق و وه‌رگرتنى..
ده‌ڵێین: گه‌رچى لاوێتى هه‌ر یه‌که‌یان ئاراسته‌یه‌کى جیاى گرت، ئه‌وا (حه‌مزه) بۆ چرکه ساتێکیش له چاکه‌کانى هاوته‌مه‌ن و برازاکه‌ى دانه‌بڕا.. ئه‌و چاکه و رێزداریانه‌ى که خاوه‌نه‌که‌یان خستبوه جێگایه‌کى بڵند له دڵى هه‌موو خه‌ڵکیدا و، وێنه‌یه‌کى ئاشکراى بۆ ئاینده مه‌زنه‌که‌ى ده‌کێشا.
له سپێده‌ى ئه‌و رۆژه‌دا، (حه‌مزه) وه‌ک کردبوویه خوو، هاته ده‌رێ.
له‌لاى (که‌عبه) کۆمه‌ڵێک له گه‌وره پیاوانى قوڕه‌یش و پیاوماقولآنیانى به‌دى کرد و له‌گه‌ڵیان دانیشت، گوێى له قسه‌کانیان گرت..
ده‌رباره‌ى (موحه‌مه‌د) (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) ده‌دوان..
(حه‌مزه) یه‌که‌مجار بوو ببینى بانگه‌وازى برازاکه‌ى خستونیه‌ته دڵه‌راوکێ.. قسه‌کانیان بۆنى بۆغز و کینه و، داخ له دڵى و، تاڵى لێ دێت.
ئه‌وان پێشتر باکیان نه‌بوو، یان وایان ده‌خسته روو که گوێى پێ ناده‌ن و به‌لایانه‌وه هیچ نیه.
به‌لآم ئه‌مڕۆ، دڵه‌ڕاوکێ و، خه‌م و، ئاره‌زوومه‌ندى هه‌ڵمه‌تبردن بۆى، له روخساریاندا شه‌پۆلى ده‌دات..
(حه‌مزه) به قسه و باسه‌کانیان زۆر پێکه‌نى و.. زیاده‌ڕه‌وى و، خراپ لێکدانه‌وه‌ى دایه پاڵیان..
به‌دوایدا (ئه‌بو جه‌هل) بۆ ئاماده‌بوانى دووپاتکرده‌وه که (حه‌مزه) له هه‌موو خه‌ڵکى زیاتر له مه‌ترسى ئه‌وه‌ى (موحه‌مه‌د) (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) بانگه‌وازى بۆده‌کات ئاگاداره، به‌لآم ده‌یه‌وێت کاره‌که لاى قوڕه‌یش ئاسان بکات تا بخافڵێن و، کاتێک به‌ئاگا بێنه‌وه، خراپترین رۆژى بێت و، کارى برازاکه‌ى به‌سه‌ریاندا زاڵ بوو بێت..
به‌رده‌وام له قسه‌کانیاندا ده‌یاننه‌ڕاند و هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌کرد و.. (حه‌مزه)یش هه‌ندێ جار پێده‌که‌نى و، جارى واش هه‌بوو قینى هه‌ڵده‌ستا، کاتێکیش جیابوونه‌وه و هه‌رکه‌سه‌و به‌ڕێى خۆیدا رۆشت، (حه‌مزه) سه‌رى به بیرۆکه‌ى نوێ و، خورپه تازه‌که قورس بوو بوو، کارى برازاکه‌ى ده‌هێنایه به‌رچاو و، سه‌ر له نوێ له‌گه‌ڵ خۆیدا تاوتوێى ده‌کرد...!!!
* * *
رۆژان تێپه‌ڕى، هه‌ر رۆژه و بانگى له‌وى دیکه ده‌کرد و، له‌گه‌ڵ هه‌ر رۆژێکدا قسه و باسى قوڕه‌یش له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌که‌ى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) زیاتر ده‌بوو..
پاشان قسه و باسه‌کان ده‌گۆڕا بۆ شه‌ڕ فرۆشتن.. (حه‌مزه)ش له دووره‌وه چاودێرى هه‌ڵوێسته‌که‌ى ده‌کرد..
خۆڕ‌اگرى برازاکه‌ى سه‌رسامى کردبوو.. لێبڕانه‌که‌ى له پێناوى ئیمان و بانگه‌وازه‌که‌یدا لاى هه‌موو قوڕه‌یش شتێکى نوێ بوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و لێبڕان و خۆگرییه‌ى که پێى ناسرابوو..!!
خۆ گه‌ر له‌و رۆژه‌دا گومان بیتوانیایه هه‌ر که‌س به‌رانبه‌ر راستگۆیی پێغه‌مبه‌ر و (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) مه‌زنى خووڕه‌وشته‌کانى هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێ، ئه‌وا تواناى نه‌بوو که‌لێن و جێگایه‌ک بۆچوونه نێو تێگه‌یشتنى (حه‌مزه) بدۆزێته‌وه..
(حه‌مزه) له هه‌موان چاکتر ئاشناى (موحه‌ممه‌د) (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) بوو.. له کاتى زۆر منداڵیه‌وه.. تا لاوێتى بێگه‌ردى.. و تا کاتى پیاوێتى ده‌ست پاکى به‌رزى..
ئه‌و وه‌ک خۆى ده‌یناسى، به‌ڵکو زیاتر له‌وه‌ى که خۆى ده‌ناسێت ئاشناى بوو، له‌و کاته‌وه‌ى که پێکه‌وه هاتبوونه ژیان.. به‌یه‌که‌وه گه‌وره بوون.. پێکه‌وه پێگه‌یشتن.. ژیانى (موحه‌ممه‌د)یش (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) هه‌ر هه‌مووى وه‌ک تیشکى رۆژ بێگه‌رده..!! (حه‌مزه) هیچ گومانێکى به‌دى نه‌کردووه سه‌باره‌ت به‌و ژیانه.. نایه‌ته یادى رۆژێک بینیبێتى توڕه بێت، یان نا ئومێد، یا چاوچنۆک، یان ئاره‌زووباز، یان بێ وره و داڕووخاو بێت..
(حه‌مزه)ش ته‌نها خاوه‌نى هێزى جه‌سته نه‌بوو به‌س، به‌ڵکو خاوه‌نى هۆشمه‌ندى عه‌قڵ و، به‌هێزى ویستیش بوو..
ئا لێره‌وه شتێکى سروشتى نه‌بوو که له شوێن که‌وتنى که‌سێک دوا بکه‌وێت که ئه‌و هه‌موو راستگۆیى و ده‌ستپاکىیه‌ى تێدا ده‌رک پێ کرد بوو.. به‌و جۆره له دڵیدا پێچایه‌وه تا ئه‌و کاته‌ى به‌هۆى کارێکه‌وه له رۆژێکى نزیکدا ئاشکرا ده‌بێت..
* * *
رۆژى دیاریکراو هات...
(حه‌مزه) له ماڵ هاته‌ده‌ر و، تیر و که‌وانه‌که‌ى له‌شان کرد بوو و، به‌ره‌و ڕووى بیابان ده‌چوو تا ئاره‌زووه خۆشه‌ویسته‌که‌ى و، وه‌رزشه په‌سه‌نده‌که‌ى، که راوه، ئه‌نجام بدات.. که راوچییه‌کى لێهاتووى که‌م وێنه بوو..
به‌شێکى رۆژ له‌وێ مایه‌وه.. کاتێک له راو گه‌ڕایه‌وه، وه‌ک کردبوویه پیشه، به‌ره‌و (که‌عبه) چوو، تا ته‌وافى بکات، به‌ر له‌وه‌ى به‌ره‌و ماڵه‌وه بگه‌ڕێته‌وه.
له نزیک (که‌عبه) خزمه‌تکارێکى (عبدالله ى کوڕى جه‌دعان) ى پێگه‌یشت..
هه‌رکه چاوى پێى که‌وت، وتى:
ئه‌ى (باوکى عوماره).. گه‌ر ده‌تبینى (محمد)ى برازات چى به‌سه‌رهات به‌ده‌ستى (ئه‌بو حه‌که‌مى کوڕى هیشام).. ئا له‌وێ چاوى پێى که‌وت دانیشتبوو، ئازارى دا و، جنێوى پێدا و، ئه‌وه‌ى پێى ناخۆش بوو پێى کرد..
ئینجا ئه‌وه‌ى (ئه‌بو جه‌هل) به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) هێنا بوو بۆى شیکرده‌وه..
(حه‌مزه) به‌چاکى گوێى له قسه‌کانى گرت، پاشان بۆ که‌مێک بیرى کرده‌وه، دواى ئه‌وه ده‌ستى برد که‌وانه‌که‌ى له‌سه‌ر شانى دانا و به خێرایى و جه‌سورانه به‌ره و لاى (که‌عبه) رۆشت، به‌و ئومێده‌ى له‌وێ به (ئه‌بو جه‌هل) بگات.. خۆ گه‌ر له‌وێ نه‌یدۆزییه‌وه، ئه‌وا له شوێن و جێگاى دیکه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێ تا پێى ده‌گات..
به‌لآم به‌ر له‌وه‌ى بگاته (که‌عبه)، سه‌یرى کرد (ئه‌بو جه‌هل) له حه‌وشه‌که‌یدا له نێو کۆمه‌ڵێک له گه‌وره‌پیانانى قوڕه‌یش دانیشتووه..
به هێمنیه‌کى ترسناکه‌وه، (حه‌مزه) له (ئه‌بو جه‌هل) نزیک بووه‌وه، پاشان که‌وانه‌که‌ى به‌رزکرده‌وه و داى به‌سه‌رى (ئه‌بو جه‌هل)دا، شکاندى و خوێنى لێهات، به‌ر له‌وه‌ى که ئاماده‌بوان له سه‌رسامیه‌که‌یان به‌ئاگابێنه‌وه،( حه‌مزه) هاوارى به‌سه‌ر (ئه‌بو جه‌هل)دا کرد:
جنێو به (موحه‌ممه‌د) ده‌ده‌یت، له کاتێکدا که من له‌سه‌ر ئاینه‌که‌ى ئه‌وم و ئه‌وه ده‌ڵێم که ئه‌و ده‌یڵێت...؟! ده‌ى گه‌ر ده‌توانیت وه‌لآمم بده‌ره‌وه..
له چرکه ساتێکدا، هه‌موو ئاماده‌بوان ئه‌و سووکایه‌تیه‌ى به (ئه‌بو جه‌هل) ى سه‌رکرده‌یان کرا و ئه‌و خوێنه‌ى له‌سه‌رى ده‌چۆڕا، له بیریان چوو، ئه‌و وشه‌یه‌ى وه‌ک هه‌وره بروسکه داى به‌سه‌ریاندا سه‌ر قاڵى کردن.. ئه‌و وته‌یه‌ى که(حه‌مزه) تێیدا رایگه‌یاند له‌سه‌ر ئاینى (محمد)ه‌و (درودى خواى له‌سه‌ر بێت)، هه‌مان تێڕوانینى هه‌یه و، ئه‌وه ده‌ڵێت که ئه‌و ده‌یڵێت..
ئایا (حه‌مزه) موسڵمان ده‌بێت..؟؟
به‌ڕێزترین و به‌هێزترین گه‌نجى قوڕه‌یش..؟؟
به‌ڕاستى ئه‌مه نه‌هامه‌تیه‌که قوڕه‌یش تواناى به‌رگه‌گرتنى نیه، چونکه موسڵمان بوونى (حه‌مزه) رێگه بۆ زۆر که‌سى هه‌ڵبژارده و دیارى دیکه خۆش ده‌کات تا موسڵمان ببن و، (موحه‌ممه‌د)یش (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) که‌سانێکى خاوه‌ن توانا و هێزى له‌ده‌ور کۆ ده‌بێته‌وه که ببنه مایه‌ى به‌هێزبوونى بانگه‌وازه‌که‌ی و خۆ کۆکردنه‌وه‌ى و، رۆژێکیش قوڕه‌یش به ده‌نگى ئه‌و پاچانه بێ‌دار ده‌بێته‌وه که خواوه‌ند و بته‌کانیان ده‌شکێنێت..!!
به‌ڵێ.. (حه‌مزه) موسڵمان بوو، ئه‌وه‌ى له‌دڵیدا پێچابوویه‌وه بۆ خه‌ڵکى ئاشکرا کرد و، هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه حه‌په‌ساوه‌ى به نائومێدى به‌جێهێشت و، (ئه‌بوجه‌هل)یش ئه‌و خوێنه‌ى ده‌سڕى له‌سه‌ره شکاوه‌که‌ى ده‌هاته خوارێ.. (حه‌مزه) جارێکى دیکه ده‌ستى دایه که‌وانه‌که‌ى و له‌سه‌ر شانى راگرت و، به هه‌نگاوى چه‌سپاو و، ئازایه‌تى به‌هێزیه‌وه به‌ره‌و ماڵ که‌وته رێ..!
(کۆتایى به‌شى یه‌که‌م)

