سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کاریگه‌رى یادکردنه‌وه‌ى مردن له چاکسازى ده‌رونه‌کاندا:
نوسینى: د.عمر سلیمان
وه‌رگیرانى: ژیوانى گه‌لآڵى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
گاریگه‌رى یادکردنه‌وه‌ى مردن له چاکسازى ده‌رونه‌کاندار
یادکردنه‌وه‌ى مردن کاریگه‌رى و شوێنیکى گه‌وره‌ى له چاکسازى و مشتوماڵ کردنى ده‌روناندا هه‌یه ,چونکه دونیا‌و چێژه‌کانى کار له ده‌رونان ده‌که‌ن و , ته‌ماى مانه‌وه‌ى درێژى له‌م ژیانه پیده‌به‌خشن, جا ره‌نگه بۆ گوناح و تاوانان بخلیسکێ و,له تاعه‌تان که‌مته‌رخه‌مى بکا. خۆ ئه‌گه‌ر به‌نده هه‌میشه مردنى له خه‌یاڵدا بو,دونیا له چاوان بچوک ده‌بێته‌وه و,به چاکردنى ده‌رون و راستاڵ کردنى کاروبارى خه‌ریکى ده‌کا .ئه‌نه‌سى کورى مالیک ده‌ڵَێ :پێغه‌مبه‌رى صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى ((اكثروا ذكر هاذم اللذات, الموت ,فانه لم يذكره في ضيق من العيش الا وسعة عليه ,ولا ذكره في سعة الا ضيقها)): زۆر یادى تیکشکێنه‌رى چێژان بکه‌نه‌وه:
که مردنه ,چونکه له هه‌ر ته‌نگیه‌کى ژین‌دا یادى مردن بکه‌یه‌وه فراوانى ده‌کا و , له هه‌ر فراوانیه‌کدا یادى بکه‌یه‌وه ته‌نگى ده‌کا ئیبنى موباره‌ک ده‌ڵێ:صاڵحى مورى ده‌یگوت :ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک سات یادى مردنم ڵى داببرێ, دلم گه‌نده‌ڵ ده‌بێ. ئه‌لده‌قان ده‌ڵێ هه‌ر که‌سێک زۆر یادى مردن بکاته‌وه, سآ به‌هره‌ى پێده‌درى َ: خێراکردن له ته‌وبه‌کردن و , قه‌ناعه‌تى دڵ و , چالاکى په‌رستش, هه‌رکه‌سێکیش مردن له بیر بکا خێرا سآ شتى ده‌کاتێ: دواخستى ژیوانى ته‌وبه و , نارازاى بون به که‌مى و ,ته‌مبه‌ڵى له په‌رستش.
قورطبى ده‌ڵێ:یادى مردن ده‌بێته مایه‌ى هه‌ست به بێزارى کردن له‌م دونیا فانیه و,هه‌مو کاتێک رو کردنه خانه‌ى دوایین ده‌شگێرنه‌وه که ئافره‌تێک گازانده‌ى دلره‌قى خۆى له ى عائیشه‌ره‌زاى خواى لێبى کرد.ئه‌میش پێی‌گوت :زور یادى مردن بکه‌وه دڵت ناسک ده‌بآ,ئه‌ویش واى کرد و دلى نه‌رم بو. قورطوبى ده‌لێ :زانایان ده‌لێن :یادکردنه‌وه‌ى مردن مرۆڤ له گوناهان ده‌گێرته‌وه و,دڵى ره‌ق نه‌رم ده‌کا ,به دونیا شادبون ناهێڵى و, به‌سه‌رهاتان سانا ده‌کا.هه‌روه‌ها قورگوبى ده‌ڵێ: زانایان بةرميهرى خودا كةون ده‌ڵێن:هیچ شتێک هێنده‌ى سه‌ردانى گۆر بۆ دل به سود نیه ,به تایبه‌تى ئه گه‌ر دلانێکى ره‌ق بون .جا ده‌بێ خاوه‌نى ئه‌و دڵانه به سێ شتان چاره‌سه‌ریان بکه‌ن:
یه‌که‌م: وازهێنان له‌و باره‌ى تێیدان, به ئاماده‌بون له کۆڕى زانست و په‌ند و یاداوه‌رى و ترساندن و خوازیارى و باس‌وخواسى پیاوچاکان , چونکه ئه‌مانه دڵان نه‌رم ده‌که‌ن .
دوه‌م یادى مردن :با گه‌لێک یادى تێشکێنه‌رى چێژ و خۆشیان بکاته‌وه , که کۆمه‌ڵان لێک په‌رته‌وازه ده‌کات و کیژ و کوڕان هه‌تیو ده‌خات.
سێه‌م ته‌ماشاکردنى ئه‌وان که‌سانى له ئاورینگ و سه‌ره‌مه‌رگ دان , چونکه سه‌یرکردنى مردى و دیتنیى ژان و ژوار و ناخۆشیه‌کانى و , تێرامان و چاودانه شێوه‌ى پاش مردنى ,چێژ و له‌زه‌تى ده‌رون ده‌برآ و ,شادى له دلان وه‌ده‌ر ده‌نێ و ,چاوى خه‌و هه‌لده‌پشێوێ و , هه‌سانه‌وه‌ى له‌لاشان داده‌ماڵێ و ,هانده‌ره بۆ کرده‌ى چاک و , کۆشین و ماندیبون زێده ده‌کات .حه‌سه‌نى به‌صرى باس ده‌کات که جارێک چوه سه‌ردانى نه‌خۆشێک , دیتى وا له نێوان ژواره‌کانى مردنێیه , سه‌یرى ئه‌و سه‌ختى و ناخۆشیه‌ى کرد که تێى که‌وتوه.که گه‌راوه ماڵێ ره‌نگ و ڕ‌وى ته‌واو گۆرابوو ,چۆن ده‌رچوبوو ئاوا نه‌بوو .پێیان گوت:به‌رمیهرى خوا که‌وى , نان بخۆ گوتى هۆ که‌سو کاره‌که‌م , خواردن و خواردنه‌وه‌ى خۆتان بخۆن,سوێند به‌خوا مردنێکم دیوه ,تا ده‌یگه‌مێ کارى بۆ ده‌که‌مْ
ئه‌بو ده‌رداْ ,ده‌ڵێ ئه‌وه‌ى زۆر یادى مردنآ بکاته‌وه شادى که‌م ده‌بێ و .حه‌سودى که‌م ده‌بێته‌وه.

