ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

فراوانبوونی گەردوون...له‌ قورئاندا

فراوانبوونی گەردوون...له‌ قورئاندا

نووسينى /سه‌روه‌ر حسن /نووسينگه‌ى ته‌فسير///لەساڵی (1929ز) دا دۆزینەوەیەكی گەورەی زانستی ئاشكرا كرا، كاتێك كە لە ناوەندە زانستییەكاندا بڵاوكرایەوە دەنگدانەوەیەكی گەورەی هەبوو.

تا ئەوكاتە باوەڕ وابوو گەلەستێرەكان بە جوڵەیەكی هەڕەمەكی وەك جوڵەی گەردی گازەكان دەجوڵێن كە هەندێكیان لەیەكتر نزیك دەكەونەوە و هەندێكی تر لە حاڵەتی لێك دووركەوتنەوەدان، بەڵام دۆزینەوەكە ئەو بڕوایەی بەتەواوی پێچەوانە كردەوە. 

"هابل" دۆزییەوە، هەموو ئەو سەدان بلیۆن گەلەستێرەیەی لە گەردووندا هەن بە بەردەوامی بەخێراییەكی زۆر گەورە لەیەكتری دووردەكەونەوە كە لەهەندێك خاڵدا لەوانەیە خێراییان بگاتە چەند بەشێكی خێرایی ڕووناكی. بەگوێرەی ئێمەوە هەموو ئەو گەلەستێرانەی لە دەوروبەرماندا دەیانبینین (جگە لە ئەندرۆمیدا و هەندێك گەلەستێرەی تری نزیك)، سەرجەمیان لە دوركەوتنەوەیەكی بەردەوامدان لێمانەوە. 
مانای دۆزینەوەكە بەم جۆرەیە: مادام هەموو یەكەكانی ئەم گەردوونە لە حاڵەتی لەیەكتر دووركەوتنەوەیەكی هەمیشەییدان، ئەمە تەنها ئەوە دەگەیەنێت كە گەردوون لە كشانێكی قەبارەیی یان فراوانبوونێكی یەكبینەدایە. خوای گەورە دەفەرموێت:{وَالسَّمَاءَ بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ (47)} [الذاريات] واتە: ئێمە ئاسمانمان بە دەستی پڕ دەسەڵاتی خۆمان دروستكرد، بەردەوامیش گەورەو فراوانی دەكەین. 
وەك دەزانین ڕووناكی لە حەوت ڕەنگ پێكهاتووە و هەریەك لەو ڕەنگانە شەپۆلێكی تایبەتیان هەیە بە درێژی و لەرەلەرێكی دیاریكراو، كورتترین شەپۆل (بەرزترین لەرەلەر) شەپۆلی ڕەنگی شینە، درێژترینیان و كەمترین لەرەلەریش شەپۆلی ڕەنگی سوورە. 
كاتێك "هابل" لێكۆڵینەوەی لەو ڕووناكییە كرد كە لە گەلەستێرەكانەوە دەردەچن، بینی لە هەموو حاڵەتەكاندا (جگە لە ئەندرۆمیدا و هەندێك گەلەستێرەی تری نزیك) لادانێك لە ڕووناكیەكەدا بەرەو ڕەنگی سوور ڕوودەدات. چەندەش بڕی لادان ڕووەو سوور زیادبكات هێندەش دووری گەلەستێرەكە لێمانەوە زیاترە.  
لەپاش ئەم دۆزینەوەیە بەڵگەی بوونی ژمارەیەك كونی زۆر تاریك  لە گەردووندا دەركەوت كە لەپشت ئەم كونانەوە هێزێكی كێشكردنی گەورە هەیە لادانی ڕووەو ڕەنگی سوورمان پیشان دەدات. (گەردوون دەكشێت و فراوان دەبێت لە خاڵی سەرەتاوە بۆ تیشكی سوور).  
ئێستا و لەپاش گەیشتنی زانست بەو ڕاستییەی گەردوون سەرەتایەكی هەیە تیایدا دەستی بە كشان و فراوانبوون كردووە، ڕوونتر لە مانای ئەو ئایەتە پیرۆزە تێدەگەین:خوای گەورە دەفەرموێت ئێمە ئاسمانەكانمان دروستكردووەو ئێمەش فراوانی دەكەین... ئەمە دەقێكی ڕوونە و تەئویل هەڵناگرێت، هەر ئەوەیە ئێستا لە گەردووندا ڕوودەدات، بەڵكو چەندین بلیۆن ساڵە ئەم فراوانبوون و كشانە بەردەوامە. 
ئاسمانەكان فراوان دەبن و گەردوون دەكشێت. وەك تێبینیمان كرد ئەم ڕاستییە تەنها تیۆر و گریمانە و نموونە نییە، بەڵكو بینینەكان ئەم ڕاستییەیان سەلماندووە و تەبایی و هاوشێوەی ئەو تاقیكردنەوانەی زۆرێك لە گەردوونزانەكان لە كات و شوێنی جیاوازدا ئەنجامیان داوە و ئەم تیۆرەیان كردووەتە ڕاستییەكی زانستی سەلمێنراو. تا ئێستاش هیچ دژایەتییەك یان هیچ شتێك نییە لە دروستی ئەم ڕاستییە كەم بكاتەوە. 
 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز