ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

فەزڵ و پاداشتی رۆژوو...عيباده‌ت

فەزڵ و پاداشتی رۆژوو...عيباده‌ت

نووسينى /ناصح ابراهيم سازانى//نوووسينگه‌ى ته‌فسير///خوای گەورە گرنگی و بایەخێكی زۆری داوە بەرۆژوو لە ریزی پایە سەرەكیەكانی ئیسلامدا دایناوە, هەروەها لە ریزی هەندێ لە كردەوە چاك و پڕ بایەخەكاندا باسی رۆژووەوانان لە پیاوان و ئافرەتان دەكات

و, پاداشتی زۆر گەورەی بۆ ئامادەكردوون:{إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِڕينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِڕينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا (35)} [الأحزاب] واتە: بەراستی پیاوە موسڵمانەكان و ئافرەتە موسڵمانەكان, پیاوە باوەڕدارەكان و ئافرەتە باوەڕدارەكان, پیاوانی هەمیشە گوێڕایەڵ و ئافرەتانی هەمیشە گوێڕایەڵ, پیاوە راستگۆكان و ئافرەتە راستگۆكان, پیاوان و ئافرەتانی خۆگرو بە ئارام, وە پیاوانی لە خوا ترس و ئافرەتانی لە خوا ترس, پیاوان و ئافرەتانی بەخشندە, پیاوان و ئافرەتانی رۆژوەوان, پیاوان و ئافرەتانی داوێن پاك, پیاوانی كەزۆر یادی خوا دەكەن و ئافرەتانێ‌ كەزۆر یادی خوا دەكەن, خوا ئامادەی كردووە بۆ هەموویان لێخۆشبوون و پاداشتی گەورە.

   پاداشتی رۆژوو لای خوای گەورە بێ ئەندازەیە, وەك لەم فەرموودە قودسیەدا ئاماژەی پێكراوە: (كُلُّ عَمَلِ ابْنِ ادَمَ یضاعَفُ ، الحسنەُ بِعَشْڕ أمْثالِهَا إِڵی سَبْعِمِئَەِ ضعْفٍ . قَاڵ الله تَعَاڵی : إِلاَّ الصَّوْمَ فَإنَّهُ لِی ۆأنَا أجْزِی بِهِ) . 
  واتە: هەموو كردەوەیەكی چاكی ئادەمیزاد چەند قات پاداشتی لەسەر وەردەگرێتەوە, لەدە قاتەوە بگرە تا حەوت سەد قات, تەنها رۆژوو نەبێت, رۆژوو بۆ منەو خۆشم پاداشتی لەسەر ئەدەمەوە, چونكە لە پێناوی رەزامەندی من خۆی گرتۆتەوە لە خواردن وخواردنەوەو واز لە ئارەزوواتی نەفس دەهێنێت. 
   * ئەبو هورەیرە رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (مَنْ صَامَ رَمَضانَ إیمَاناً ۆاحْتِسَاباً، غُفِرَ ڵهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذنْبِهِ) . واتە: هەر كەسێك بەئیمان و دڵسۆزیەوە بۆ خوای گەورە مانگی رەمەزان بەرۆژوو بێت, ئەوە خوای گەورە لە گوناهەكانی پێشووی خۆشدەبێت.    
   * ئەبو سەعیدی خودری رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (مَا مِنْ عَبْدٍ ێصُومُ ێوْماً فی سَبِیلِ اللهِ إِلاَّ بَاعَدَ اللهُ بِذلِكَ الێوْمِ ۆجْهَهُ عَنِ النَّاڕ سَبْعِینَ خَڕیفَاً) . واتە: هەر كەسێك بەئیمانەوە رۆژێك لە پێناوی خوای گەورە بەرۆژوو بێت, خوای گەورە بەو رۆژە رووخساری حەفتا پایز لە ئاگری دۆزەخ دوور دەخاتەوە.  
  * پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (ۆالذی نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِێدِهِ ڵخُلُوفُ فَمِ الصَّائِمِ أطێبُ عِنْدَ اللهِ مِنْ ڕیحِ المِسْكِ) . واتە: بەوكەسەی گیانی منی بەدەستە كە خوایە بۆنی ناو دەمی رۆژووەوان لای خوای گەورە لە بۆنی میسك خۆشترە.  
   ئەبو هورەیرە رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (لِلصَّائِمِ فَرْحَتَانِ ێفْرَحُهُمَا: إِذا أفْطرَ فَڕحَ بفطره، ۆإذا ڵقِێ رَبَّهُ فَڕحَ بِصَوْمِهِ) . واتە: بۆ رۆژووەوان دوو خۆشی هەیە یەكێكیان لە دنیادا كاتێك رۆژووەكەی ئەشكێنێت و بەربانگ دەكاتەوە, ئەوی تریشیان كاتی گەیشتنە بەدیداری پەروەردگاری.  
  * پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: ( ثڵاثەٌ ڵا تُرَدُّ دَعْۆتُهُمْ الْإِمَامُ الْعَادِلُ ۆالصَّائِمُ حَتَّی یُفْطرَ ۆدَعْۆەُ الْمَڤْلُومِ) . واتە: سێ كەس پارانەوەیان نادرێتەوە بەروویاندا و دوعایان گیرایە: پێشەواو كاربەدەستی دادگەر, رۆژووەوان تا رۆژووەكەی دەشكێنێ, دوعای ستەم لێكراو..    
  * سەهلی كوڕی سەعد رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (إنَّ فی الجَنَّەِ بَاباً یُقَالُ ڵهُ : الرَّیَّانُ ، ێدْخُلُ مِنْهُ الصَّائِمُونَ ێومَ القِێامَەِ ، ڵا ێدْخُلُ مِنْهُ أحدٌ غَیْرُهُمْ ، یقال : أیْنَ الصَّائِمُونَ ؟ فَێقُومُونَ ڵا ێدخُلُ مِنْهُ أَحَدٌ غَیْرُهُمْ ، فَإذا دَخَلُوا أُغْلِقَ فَڵمْ ێدْخُلْ مِنْهُ أَحَدٌ ) . واتە: لە رۆژی قیامەتدا رۆژووەوانان رێزو پلەو پایەی تایبەتیان هەیەو یەكێك لە دەرگاكانی بەهەشت بەناوی( الریان)واتە: تێرئاو, تایبەتە بەرۆشتنە ژوورەوەی ئەوان, جگە لەوان كەسی تری لێیەوە ناچێتە ژوورەوە بۆ بەهەشت, دوای ئەوان ئیتر دادەخرێت ئەو دەرگایە!.                                                                                   
   مانگی رەمەزان مانگی ئارام گرتنە، مانگی یەكسا، مانگی رزگار بوونە لە ئاگری دۆزەخ و چوون بەرەو بەهەشتە، كەسێك بەربانگ بۆ كەسێكی تر ئامادە بكات و خواردنی بداتێ‌ ئەوە دەبێتە هۆی لێ خۆشبوونی تاوانەكانی، ئەو مانگە سەرەتاكەی رەحمەتە، ناوەڕاستەكەی لێ خۆشبوونە، كۆتایەكەی لە ئاگر قوتاربونە، چاكترین مانگە بۆ موسڵمانان. 
  * پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (إِذا جَا‌ء رَمَضانُ، فُتِحَتْ أبْۆاب الجَنَّەِ ، ۆغُلِّقَتْ أبْۆابُ النَّاڕ، ۆصفِّدَتِ الشَّێاطینُ) . واتە: كاتێك مانگی رەمەزان دێت دەرگاكانی بەهەشت دەكرێنەوەو, دەرگاكانی دۆزەخ دادەخرێن و, شەیتانەكان كۆت وزنجیر دەكرێن
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز