سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سـەرنجێك لە ئایەتەكانی سورەتی (طه)..چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى/د.صلاح عبدالفتاح الخالدى/وهرگێر/كاوه هاوراز///خودای مەزن له سورهتى طه فەرموویەتی:كاتێك ئەوەی پێویست بوو لە سروش بە دایكتمان گەیاند لەسەر ئەوەی، كە موسای كۆرپەت فڕی بدە نێو سندووقێكی تایبەتەوەو پاشان سندووقەكەش فڕێدەرە دەریاكە،
تا دەریاكەش بەرەو كەنار دەیباتو لەوێش دوژمنێكی من، كە دوژمنێكی ئەویشە دەیگرێتەوە
لەم ئایەتەدا خودا سروشو نیگای هەڵسو كەوتێك بە كۆرپەكەی دەخاتە دڵی دایكی موساوەو رێگەی چۆنیەتی پاراستنیی پیشان دەدات. بەڵام بەراستی رێگەیەكی سەرسوڕهێنەرو، توندوتیژیو چاوقایمیی تێدایە.. منداڵێكی ساوا بخەرە نێو سندوقێكی سەرگیراوەو، سندوقەكە فڕێ بدەرە نێو دەریاوەو، دەریاش بیبات بۆ كەنار..
فڕێی دەرە دەریاوە بەراستی (قذف)یش كارێكی قورسو توندتیژە؟ كێ فڕێ دەدات؟ كوڕێكی ساوای تازە لەدایك بووی بێدەسەڵاتو لاواز، كە تەمەنی چەند سەعاتێكە، بە سندووقێكەوە فڕێی بدات، ئەمەش وەك ئەوەی پێی گوترابێت پاراستنی كوڕەكەت لەسەر تۆ نییە، بەڵكو لەسەر خوایە، لەبەر ئەوە فڕێی دەرە نێو سندووقەكەوە، واتە نەك بەهێواشیو بە نەرمی بیخەیتە نێوی.. ئینجا سندووقەكەش فڕێبدە نێو دەریاكەوە.
هەردوو فەرمانی (ﭙ: فڕێی بدە) چەندین فێنكایی خۆشو چەندین ئاماژەی نیگا بەخشی جوانو چەندەها ئاڕاستەی حەشاردراویش دەخەنە نێو زەینو خەیاڵەوە، كە زەینو هەستی بینا تامی شیرینی دەچێژێتو هۆگری دەبێت، دیارە بەزمانی ئاخاوتن هیچ تەرجەمەو گوزارشتێكی پێ دەرنابڕرێت. داوا لە خوێنەری بەڕێزیش دەكەین بەوردی سەرنج لەم ئایەتە بداتو هەموو ئەو سێبەری فێنكاییو ئاراستەو ئاماژەی نیگابەخشانەی تێدا بەدی بكات.

