سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دیمه‌نه‌کانى قورئان .. ( ٤٥ )
قورئان رووداوه‌کانى جه‌نگى به‌در تۆمارده‌کات ،له سوره‌تى (ئه‌نفال)دا که هه‌قه له‌خزمه‌تیا هه‌ندێک بوه‌ستین تا له شێوازى قورئان تێبگه‌ین له تۆمارکردنى دیمه‌نه‌کاندا.
د-گوێڕایه‌ڵی بۆ خوا و برایه‌تی له‌به‌ر خوا:
گوێڕایه‌ڵی بۆخواوپێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و برایه‌تی هۆکاری سه‌رکه‌وتنن {وَأَطِيعُواْ اللّهَ وَرَسُولَهُ وَلاَ تَنَازَعُواْ فَتَفْشَلُواْ وَتَذْهَبَ ڕيحُكُمْ وَاصْبِرُواْ إِنَّ اللّهَ مَعَ الصَّابِڕينَ}٤٦، یان ده‌فه‌رموێت: {وَإِن يُڕيدُواْ أَن يَخْدَعُوكَ فَإِنَّ حَسْبَكَ اللّهُ هُوَ الَّذِيَ أَيَّدَكَ بِنَصْڕهِ وَبِالْمُؤْمِنِينَ، وَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ لَوْ أَنفَقْتَ مَا فِي الأَرْضِ جَمِيعاً مَّا أَلَّفَتْ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ وَلَـكِنَّ اللّهَ أَلَّفَ بَيْنَهُمْ إِنَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ}٦٢-٦٣. که‌واته برایه‌تی له هۆکاره سه‌ره‌کی یه‌کانی سه‌رکه‌وتنی بڕوادارانه.
ه- وازهێنان له ڕووپامایی و له خۆبایی بوون:
{وَلاَ تَكُونُواْ كَالَّذِينَ خَرَجُواْ مِن دِيَاڕهِم بَطَراً وَڕئَاء النَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللّهِ وَاللّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ}٤٧،کافران که هاتن بۆ جه‌نگ حوشتریان سه‌رده‌بڕی و ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا و به خۆیانه‌وه ده‌نازان و له‌و په‌ڕی له خۆبایی بووندا بوون تا خوا دای له باڵیان و په‌ل و پۆی شکاندن..
و- سیفاتی ئیجابی بڕواداران:
له‌سه‌ره‌تاى سووره‌ته‌که‌وه باسی سیفاتى بڕوادارانى کرد که‌سیفاتی ئیمانی بوون و له‌گه‌ڵ به‌شی یه‌که‌مدا که‌لایه‌نی مه‌عنه‌وی بوو ده‌گونجا{إنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَاناً وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ}٢. ئه‌مه‌ش به{أُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقّاً} دوایی پێ دێنێ...ئنجا له‌به‌شی دووه‌میش دا له‌باسی هۆکاره ماددی یه‌کاندا کۆمه‌ڵێ سیفاتی تریان باس ده‌کات که باس له هیجره‌ت و جیهاد و پشتگیری یه‌کتر و دامه‌زراوی له جه‌نگا ده‌کات{وَالَّذِينَ آمَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَاهَدُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَالَّذِينَ آوَواْ وَّنَصَرُواْ أُولَـئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقّاً}٧٤..هه‌روه‌ها ئه‌و ئایه‌ته‌ش که‌وه‌ک ته‌وه‌ره‌یه‌ک وایه هه‌ر به‌هه‌مان شێوه جه‌خت ده‌کاته‌وه سه‌ر ئه‌و ڕاستیانه{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةً فَاثْبُتُواْ وَاذْكُرُواْ اللّهَ كَثِيراً لَّعَلَّكُمْ تُفْلَحُونَ}٤٥.
دیاره ئه‌مانه به درێژایی مێژوو هه‌روا بووه وکافران هه‌رده‌م تیاده‌چن وسوننه‌ت و باوی خوا نه‌گۆڕه{ كَدَأْبِ آلِ فِرْعَوْنَ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ}٥٢. به‌ڵێ کافران سته‌مکارن ، ئه‌مه‌ش هۆیه‌کی تیاچوونیانه و سته‌مکارانی تریش ئه‌بێ چاوه‌ڕێی هه‌مان سه‌ره‌نجام بن {وَكُلٌّ كَانُواْ ظَالِمِينَ}...
کتێبى : دیمه‌نه‌کانى قورئان / ئه‌ندازیار عوسمان.

