سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(حه‌مزه‌ی كوڕی عبدالمطلب) شێری خودا و سـه‌رداری شه‌هیدان .. (به‌شى ٢)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ (حه‌مزه) خاوه‌نى عه‌قڵێکى به‌جێهێنه‌ر و، ویژدانێکى راست و دروست بوو..
که گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه و، ماندوێتى ئه‌و رۆژى ده‌رچوو، دانیشت بیرى کرده‌وه و، ئه‌و رووداوانه‌ى پێش ماوه‌یه‌کى که‌م رووی‌دابوو
ده‌هێنایه خه‌یاڵى..چۆن موسڵمان بوونى خۆى راگه‌یاندو.. که‌ى..؟؟
له‌چرکه ساتێک له‌چرکه ساته‌کانى حه‌ماسه‌ت و توڕه‌یى و هه‌ڵچووندا رایگه‌یاند..
پێى ناخۆش بوو خراپه به‌رانبه‌ر برازاکه‌ى بکرێت و، سته‌مى لێ بکرێت و ئه‌ویش هیچ پشت و په‌نا و سه‌رخه‌رێکى نه‌بێت، بۆیه تووڕه بوو، له‌سه‌ر رێز و پایه‌ى (به‌نى هاشم) غیره‌ت گرتى و، سه‌رى (ئه‌بو جه‌هل)ى شکاند و، موسڵمان بوونى خۆیشى دا به‌ڕوویدا..
به‌لآم، ئایا ئه‌وه رێگایه‌کى په‌سه‌نده تا مرۆڤ واز له ئاینى باوباپیر و هۆزه‌که‌ى بهێنێت.. ئاینى چه‌رخ و سه‌رده‌مه‌کان.. پێشوازى له ئاینێکى نوێ بکات که هێشتا بنه‌ماکانى تاقى نه‌کردووه‌ته‌وه و، له‌باره‌ى راستێتیه‌وه ته‌نها شتێکى که‌م ئاشنا بێت..
راسته ئه‌و بۆ چرکه ساتێکیش گومانى له راستگۆیى (موحه‌ممه‌د) (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) و بێگه‌ردى مه‌به‌سته‌که‌ى نیه.. به‌لآم ئایا ده‌کرێت مرۆـڤ له چرکه‌ساتێکى تووڕه‌بووندا پێشوازى له ئاینێکى نوێ بکات و، هه‌موو ئه‌و به‌رپرسیارێتى و ماندوویه‌تیه‌ى له ئه‌ستۆ بگرێت، ، هه‌ر وه‌کو ئێستا (حه‌مزه) کردى..؟؟
له راستیدا ئه‌و له دڵ و ده‌روونیدا رێزى هه‌بوو بۆ ئه‌و بانگه‌وازه نوێیه‌ى که برازاکه‌ى ئالآ هه‌ڵگریه‌تى..
به‌لآم، گه‌ر له‌سه‌رى نووسرابێت که یه‌کێک بێت له شوێنکه‌وتوانى ئه‌و بانگه‌وازه و، بڕوادار بێت پێى و، پارێزه‌رى بێت.. ده‌بێ کاتى گونجاو بۆ چوونه نێو ئه‌و ئاینه که‌ى بێت..؟
له چرکه‌ساتێکى غیره‌ت و توڕه‌یى..؟ یان کاته‌کانى بیرکردنه‌وه و له‌سه‌رخۆیى..؟؟
به‌و جۆره راست ره‌وى ویژدانى و، بێگه‌ردى بیرکردنه‌وه‌ى، به‌سه‌ریاندا سه‌پاند که ئه‌و بابه‌ته هه‌مووى سه‌رله‌نوێ به چاکى و وردبینى بیر لێ بکاته‌وه..
ده‌ستى کرد به بیرکردنه‌وه و، چه‌ند رۆژێکى به‌سه‌ر برد، له بیرکردنه‌وه نه‌ده‌سره‌وت و، شه‌وانه‌ش چاوه‌کانى نه‌ده‌چوونه خه‌و..
کاتێکیش بمانه‌وێت به‌هۆى عه‌قڵه‌وه راستى بدۆزینه‌وه، گومان وه‌ک هۆکارێکى گه‌یشتن به ناسینى خۆى ده‌سه‌پێنێت..
به‌و جۆره، (حه‌مزه) هه‌ر که عه‌قڵى خسته‌کار له تۆژینه‌وه‌ى ره‌وشى ئیسلام و، ئاینى کۆن و ئاینى نوێى له‌گه‌ل یه‌ک به‌راورد کرد، به‌هۆى سۆزى خۆرسکى بۆماوه‌ى به‌رانبه‌ر ئاینى باووباپیرى و، ترسى خۆرسکى بۆماوه‌ى به‌رانبه‌ر هه‌موو شتێکى نوێ، گومانیان له ده‌روونیدا وروژاند..
هه‌موو یاده‌وه‌ریه‌کانى له باره‌ى (که‌عبه) و، خواوه‌نده‌کانى و، بته‌کانى..، ده‌رباره‌ى ئه‌و سه‌روه‌ریه ئاینیانه‌ى هاته‌وه پێش چاو که ئه‌و خواوه‌نده داتاشراوانه بۆ هه‌موو قوڕه‌یش و، تێکڕاى (مه‌ککه) به‌گشتى ده‌سته‌به‌ر کردوه....
دابڕان له هه‌موو ئه‌و مێژووه‌و .. ئاینه دێرینه زۆر سه‌خته.. ئه‌وه‌ش رستن و شیکردنه‌وه‌ى مه‌زنى پێویسته..
(حه‌مزه) سه‌رى سوڕده‌ما له‌وه‌ى که چۆن ئاده‌میزاد ده‌توانێت ئاوا به ئاسانى و خێرا ئاینى باو و باپیرانى به‌جێ بهێڵێت و په‌شیمان بووه‌وه له‌وه‌ى کردویه‌تى.. به‌لآم گه‌شتى بیرکردنه‌وه‌ى ژیرانه‌ى درێژه‌پێدا.. کاتێکیش بینى که ته‌نها عه‌قڵ به‌س نیه به هه‌موو دڵسۆزى و راستگۆییه‌کییه‌وه په‌ناى برده به‌ر نادیار غه‌یب.
له‌لاى (که‌عبه)، به ملکه‌چیه‌وه روویکرده ئاسمان و، په‌ناى برده به‌ر هه‌موو شتێکى نێو ئه‌و گه‌ردونه له توانا و رۆشنایى، تا به‌ره و لاى حه‌ق و رێگه‌ى راست رێنوێنى بکه‌ن، ده‌با گوێ له خۆى بگرین، پاشماوه‌ى به‌سه‌ر هاته‌که‌مان بۆ باس بکات:
پاشان هه‌ستم به په‌شیمانى کرد به‌دابڕان له ئاینى باوباپیر و هۆزه‌که‌م و له‌م کاره مه‌زنه به گومان بووم، به جۆرێک که چاوم نه‌ده‌چووه خه‌و..
پاشان هاتم بۆ لاى (که‌عبه)، له خوا پاڕامه‌وه که سنگم بۆ حه‌ق بکاته‌وه‌و، گومان و دوو دڵیم لا نه‌هێڵێت. خواى گه‌وره پاڕانه‌وه‌که‌ى گیرا کردم و دڵى پڕ کردم له دڵنیایى.
به‌ره و لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) که‌وتمه ڕێ و، هه‌واڵى سه‌ر گوزه‌شته‌ى خۆم پێدا و، ئه‌ویش پاڕایه‌وه بۆم که دڵم له‌سه‌ر ئاینه‌که‌ى جێگیر بێت..
به‌مجۆره حه‌مزه موسڵمان بوو.. موسڵمان بوونێکى ته‌واو به دڵنیاییه‌وه..
خواى گه‌وره به‌هۆى (حه‌مزه)وه ئیسلامى شکۆدار کرد و سه‌ربڵند و بوێرانه راوه‌ستا و به‌رگرى له پێغه‌مبه‌رى خوا و (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) و هاوه‌ڵه بێ ده‌سه‌لآته‌کانى ده‌کرد..
(ئه‌بو جه‌هل) که بینى له ریزى موسڵماناندا ده‌وه‌ستێت، تێگه‌یشت که جه‌نگ به‌رپا ده‌بێت، هه‌ر بۆیه هات و هانى قوڕه‌یشیه‌کانى ده‌دا که‌ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) و هاوه‌ڵه‌کانى بده‌ن و، به‌رده‌وام رێگاى بۆ شه‌ڕێکى نێوخۆیى ساز ده‌کرد که به‌هۆیه‌وه ساڕێژى رق و کینه و بوغزه‌کانى دڵى خۆى پێ بکات..
دیاره (حه‌مزه)ش نه‌یده‌توانى رێگرى له هه‌موو ئازاردانێک بکات.. به‌لآم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موسڵمان بوونى قه‌ڵغان و پارێزکارێک بوو.. هه‌روه‌ها سه‌رنج راکێشانێکى سه‌ر که‌وتوویش بوو بۆ زۆرێک له هۆزه‌کان که به‌هۆى موسڵمان بوونى (حه‌مزه) و، پاشان (عومه‌رى کوڕى خطاب)ه‌وه ئه‌وانیش ده‌سته ده‌سته بێنه ناو ئیسلامه‌وه..!!
له‌و ساته‌وه‌ى که (حه‌مزه) موسڵمان بوو هه‌موو خۆشى و، توانا و هێز و، ژیانى بۆ خودا و ئاینه‌که‌ى نه‌زر کرد بوو، هه‌تا واى لێکرد پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) ئه‌م نازناوه مه‌زنه‌ى پێ ببه‌خشێت:
{شێرى خودا و، شێرى پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) }
یه‌که‌مین ده‌سته‌ى موسڵمانانیش که بۆ روو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ى دوژمن که‌وته ڕێ، (حه‌مزه) به‌رپرسى بوو..
یه‌که‌مین ئالآش که پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) دابێته ده‌ست یه‌کێک له موسڵمانان، ئه‌وا به (حه‌مزه) درا..
ئه‌و رۆژه‌شى له غه‌زاى (به‌در)دا هه‌ر دوو کۆمه‌ڵ به‌یه‌ک گه‌یشتن، شێرى خودا و شێرى پێغه‌مبه‌رکه‌ى (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) ، له‌و غه‌زایه‌دا مایه‌ى سه‌رسوڕمان بوو..!!
پاشماوه‌ى له‌شکرى تێکشکاوى قوڕه‌یش له (به‌در)ه‌وه به‌ره و (مه‌ککه) به‌سه‌ر شۆڕى و نائومێدى گه‌ڕانه‌وه، (ئه‌بو سوفیان)یش دڵشکاو و، سه‌رشۆڕانه گه‌ڕایه‌وه..
چونکه له نێو گۆڕه‌پانى جه‌نگدا لاشه‌ى گه‌وره پیاوانى قوڕه‌یش وه‌ک.. (ئه‌بو جه‌هل) و.. (عوتبه‌ى کوڕى ره‌بیعه) و.. (شه‌یبه‌ى کوڕى ره‌بیعه) و.. (ئومه‌یه‌ى کوڕى خه‌له‌ف) و.. (عوقبه‌ى کوڕى ئه‌بى موعه‌یت) و، (ئه‌سوه‌دى کوڕى عه‌بدول ئه‌سه‌دى مه‌خزومى) و.. (وه‌لیدى کوڕى عوتبه) و.. (نڤر کوڕى حارس) و.. (عاص کوڕى سه‌عید) و.. (گعم کوڕى عه‌دى) و.. ده‌یه‌ها پیاوى دیکه‌ى قوڕه‌یش وه‌ک ئه‌وان گه‌وره‌ى به‌جێ هێشتبوو..
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که قوڕه‌یش به ئاشتى و هێمنایه‌تى ئه‌و شکسته خراپه‌یان له‌یاد نه‌ده‌چوو.. هه‌ر بۆیه ده‌ستیان کرده خۆ سازدان و، کۆکردنه‌وه‌ى هێز و بێ هوده‌ییان، تا تۆڵه‌ى خۆیان و رێز و کوژراوه‌کانیان بکاته‌وه..
قوڕه‌یش سوور بوو له‌سه‌ر شه‌ڕ..
غه‌زاى (ئوحود) هاته پێشه‌وه و قوڕه‌یشیه‌کان زۆر زوو به‌سه‌رۆکایه‌تى (ئه‌بو سوفیان) بۆ جارێکى که هاتنه ده‌ره‌وه و، هه‌موو هۆزه عه‌ره‌به هاوپه‌یمانه‌کانى خۆیان له‌گه‌ڵدا بوو..
گه‌وره پیاوانى قوڕه‌یش له‌م جه‌نگه نوێیه‌یاندا ئامانجیان دوو پیاو بوو: یه‌که‌میان پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) .. دووه‌میشیان (حه‌مزه) له‌دواى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت).. به‌ڵێ.. ئه‌و که‌سه‌ى گوێبیستى قسه و باسى پلانه‌کانیان بوایه به‌ر له ده‌رچوونیان بۆ جه‌نگ، ده‌یبینى که چۆن (حه‌مزه) له دواى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) مه‌به‌ست و ئامانجى جه‌نگه‌که بوو..
به‌ر له ده‌رچوونیش پیاوێکیان هه‌ڵبژارد و کارى (حه‌مزه)یان پێ سپارد، که ئه‌ویش کۆیله‌یه‌کى حه‌به‌شى خاوه‌ن شاره‌زاییه‌کى که‌م وێنه بوو له ڕم هاوێژیدا.. هه‌موو ڕۆڵى ئه‌ویان له جه‌نگه‌که‌دا چڕ کرد بووه‌وه له‌وه‌ى که لێدانێکى کوشنده ئاراسته‌ى (حه‌مزه) بکات به ڕمه‌که‌ى و، ئاگاداریان کرده‌وه که جگه له‌وه به‌هیچ شتێکى دیکه‌وه سه‌ر قاڵ نه‌بێت، ئاکامى جه‌نگه‌که و ئاراسته‌ى کوشتاره‌که هه‌ر چۆن بێت..
ته‌نها ئه‌وه‌کارى ئه‌وه..
واده و به‌ڵێنى به هایه‌کى زۆر مه‌زنیان پێدا بوو که ئه‌ویش ئازاد کردنیه‌تى.. ئه‌و پیاوه که‌ناوى (وه‌حشى) بوو، کۆیله‌ى (جوبه‌یرى کوڕى موتعه‌م) بوو.. له رۆژى (به‌در)یشدا مامى (جوبه‌یر) تیا چووبوو،
(جوبه‌یر) پێى وت: له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بڕۆره ده‌ره‌وه، خۆ گه‌ر توانیت (حه‌مزه) بکوژیت ئه‌وا تۆ ئازادیت..!!
پاشان ناردى بۆ لاى (هیندى کچى عوتبه)ى خێزانى (ئه‌بو سوفیان) تا زیاتر هانى بدات و، پاڵى پێوه بنێت به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه‌ى که‌ده‌یانه‌وێت..
(هیند) پێشتر له جه‌نگى (به‌در)دا باوکى و، مامى و، برایه‌کى و، کوڕێکى تیا چوو بوو..
پێشى وترا بوو (حه‌مزه) هه‌ندێک له‌وانه‌ى کوشتووه و، ده‌ستیشى هه‌بووه له کوژرانى ئه‌وانى دیکه‌دا..
له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ى پیاو و ژنانى قوڕه‌یش سوور بوون له‌سه‌ر چوونه ده‌ره‌وه بۆ جه‌نگ، ته‌نها بۆ هێنانه‌وى سه‌رى (حه‌مزه) و به‌س به‌هه‌ر نرخێک بووه و چه‌ندێ ناڕه‌حه‌تى بوێت..!!
(هیند) چه‌ند رۆژێک به‌ر له چوونه ده‌ره‌وه بۆ جه‌نگ، ته‌نها کارى ئه‌وه بوو هه‌موو رق و کینه‌ى بکاته نێو دڵى (وه‌حشى)یه‌وه و رۆڵى خۆى بۆ دیاریکرد، خۆ گه‌ر سه‌رکه‌وتوو بوو له کوشتنى (حه‌مزه)دا ئه‌وا به‌نرخترین خشڵى خۆڕازاندنه‌وه که ئافره‌ت هه‌یبێت پێى ببه‌خشێت و، به‌په‌نجه کین له دڵه‌کانى گواره و مرواریه به‌نرخه‌کانى و گه‌ردانه زێڕه‌که‌ى که گه‌ردنیان قه‌ره‌باڵغ کردبوو گرت و، له کاتێکدا که چاوه زه‌قه‌کانى بڕیبوه (وه‌حشى) وتى:
هه‌موو ئه‌مانه بۆ تۆیه، گه‌ر (حه‌مزه) بکوژیت..!!!
(وه‌حشى) لیکى له ده‌م ده‌هاته خوارێ و خه‌یاڵى به جۆش و خرۆشه‌وه به‌ره‌و لاى ئه‌و جه‌نگه له‌شه‌قه‌ى باڵى ده‌دا که ئازادبوونى خۆى تێدا به‌ده‌ست ده‌هێنێت و، ئیدى به کۆیله و ده‌ست به‌سه‌رى نامێنێته‌وه و، هه‌موو ئه‌و خشلآنه‌یشى که شان و ملى سه‌رکرده‌ى ئافره‌تانى قوڕه‌یش و، ژنى سه‌رکرده‌که‌یان و، کچى سه‌رکرده‌که‌یانى رازاندۆته‌وه دێته ده‌ستى..!!
که‌واته پیلان بوو.. هه‌موو ئه‌و جه‌نگه‌ش (حه‌مزه)ى به‌شێوه‌یه‌کى روون و ئاشکرا ده‌وێت.. ( کۆتایى به‌شى دووه‌م )

