سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئیعجازه‌كانی قورئان:
نووسینی /ئیكرام كه‌ریم
ئاماده‌كردنی /نه‌جات رواندزی
قورئان موعجیزه‌ی حه‌زره‌تی محمده ( صل الله علیه وسلم )، بۆیه‌ش پێی ئه‌وترێت "موعجیزه" ، چونكه كه‌س نانتوانێت وه‌ك قورئان بڵێت ، زۆر كه‌سی بێ بروا هه‌وڵی دا له كۆن و له تازه‌شدا كه وه‌ك قورئان بڵێ ، بۆی نه‌كرا . چ له گه‌ره نووسه‌ران و ئه‌دیبان ، چ له گه‌وره به‌رپرسان ونكۆلیكه‌ران ، هه‌ندێ له‌وانه ژیر بوون پێش ئه‌وه‌ی كه ئابروویان بچێت و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌زموونی بێ ئه‌نجام به‌رده‌وام بن
، خامه‌كه‌یان شكاندوو په‌ره‌كانی به‌رده‌ستیان دڕی و ملیان كه‌چ كرد بۆ گه‌وره‌یی و ئیعجازی ئه‌م قورئانه وه‌ك ( ئیبن و لموقه‌فه‌ع) و (ئه‌بی ئه‌علای مه‌عه‌ری ) .... هه‌شبووه ئابروی خۆی بردوه‌ه خۆی كرده په‌ندی زه‌مانه و جێگه‌ی پێكه‌نینی خه‌لكی وه‌ك :(موسه‌یله‌مه‌و سه‌ججاح ) و هه‌شبوو ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه‌ی شارده‌وه‌و زانی كه‌س نییه بروای پێ بكات وه‌ك( كتێبه‌كانی تاقمی قادیانی و به‌هائییه‌كان )، كه ده‌ستورێكی پینه‌و په‌رۆكراویان له ئایه‌ت و حیكمه‌تی خه‌لك و قسه‌یئه‌م و ئه‌و دانا ، به‌و حسابه‌ی بیخه‌نه جێی قورئان .
به‌لام هه‌موو ئه‌وانه رۆشتن و قورئان هه‌رماوه، چونكه قورئان موعجیزه‌یه‌و تا قیامه‌ت كه‌س ناتوانێت وه‌ك ئه‌و بڵێ و خواش راست ئه‌فه‌رمووێ{وَإِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِنْ مِثْلِهِ وَادْعُوا شُهَدَاءَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (23) فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا وَلَنْ تَفْعَلُوا فَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ أُعِدَّتْ لِلْكَافِڕينَ (24)} [البقرة] قورئان له چه‌ند رووه‌وه (موعجیزه‌یه ) وه‌ك زانایان باسی ئه‌كه‌ن زانایان باسی زیاد له (10) لایه‌نی ئیعجازی قورئان ئه‌كه‌ن هه‌ندێكی له‌وانه ( ئیعجازی زمانه‌وانی و ته‌شریعی و بونیه‌وی و ژماره‌یی و زانستی ) .

