سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له پێناو گه‌شه‌پێدانى توانا‌و به‌هره‌ى نه‌وه‌کانمان.....3
ئه‌بوبکر سلێمان محمد......هه‌موو لایه‌کمان بێگومانین له‌وه‌ى که مرۆڤ به گشتى و مندال به تایبه‌ت توانا‌و به‌هره‌ى زۆرى هه‌یه‌و ته‌نیا ئه‌وه پێویسته که ئێمه‌ى مرۆڤ بۆ خودى خۆمان له لایه‌کو بۆ منداڵ‌و نه‌وه‌کانمان, له لایه‌کى تره‌وه‌هه‌وڵى ئه‌وه بده‌ین که په‌ره به توانا‌و به‌هره‌کان بده‌ین و شاره‌زایى په‌یدابکه‌ین له چۆنییه‌تى دۆزینه‌وه‌ى رێگاکانى هێنانه‌دى ئاوات و ئامانجه‌کانى نه‌وه‌کانمان و خوڵقاندنى که‌شێکى له باروزه‌مینه سازییه‌کى پێویست بۆ ژینگه‌ى ماڵ و قوتابخانه‌و دونیاى منداڵه‌کانمان له پێناو دروستکردنى که‌سایه‌تیان بۆ ئێستا‌و ئاینده‌ى کۆمه‌ڵگه.
پێناسه‌ى جۆراوجۆر هه‌یه له‌سه‌ر ته‌مه‌نى مندال و سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکردنى گه‌شه‌ى منداڵ, زۆرێک له توێژه‌ران و لێکۆله‌ران رایان وایه که ته‌مه‌نى مندال له‌و کاته‌وه ده‌ستپێده‌کات که ده‌که‌وێته ره‌حمو سکى دایکییه‌وه, چونکه هه‌ر له رێگه‌ى جیناته‌وه مندالأ کۆمه‌ڵێک خه‌سڵه‌ت و سیفات وه‌رده‌گرێت, بۆیه گرنگه و پێویسته ته‌مه‌نى مندال له‌و کاته‌وه حیسابى بۆ بکه‌ین که له سکى دایکییه‌تى, که‌واته مندال پشت به‌ستووه به ده‌وروبه‌ر, به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تاکانى ته‌مه‌نییه‌وه, توێژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه که ٩٠% ى دروستبوونى که‌سایه‌تى مندالأ له سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نییه‌وه ده‌ستپێده‌کات تا ته‌مه‌نى حه‌فت ساڵى, واتا زۆرێک له به‌هاو بیروباوڕو سیفاته‌کانى له‌و ته‌مه‌نده‌دا دروستده‌بن که کاریگه‌رى راسته‌وخۆى ده‌بێت له سه‌ر که‌سایه‌تى له دوارۆژ, بۆیه هه‌ستیارترین و گرنگترین ته‌مه‌ن ئه‌وه‌یه که له سکى دایکه‌وه ده‌ستپێده‌کات تا ته‌مه‌نى حه‌فت ساڵى, پێویسته دایکان و باوکان و که‌سانى ده‌وروبه‌رى مندالأ گرنگى تایبه‌ت بده‌ن به‌و قۆناغه‌ى ته‌مه‌ن, بێگومان ئه‌وه ماناى وانیه دواى حه‌فت ساڵى گرنگ نیه, نه‌خێر, دواى حه‌فت ساڵیش گرنگى خۆى هه‌یه, به‌لآم پێش ئه‌و ته‌مه‌نه واتا حه‌فت ساڵى ساناترو باشتر ده‌توانى مندال ئاراسته‌بکه‌یت و پێی بگه‌یه‌نى.
له لایه‌کى تر پێویسته به‌رنامه‌ى ئێمه بۆ منداڵ بریتیبێت له به‌خێوکردن و راهێنان و په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنى مندالأ بۆ ده‌ره‌وه, نه‌وه‌ک ته‌نها بۆ ناوه‌وه په‌روه‌رده‌ى بکه‌ین, چونکه دواجار ئه‌و که‌سایه‌تییه ده‌بێته که‌سایه‌تى کۆمه‌ڵگه‌و کاریگه‌رى له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه ده‌بێت, ده‌بێ به‌رده‌وام ئێمه‌ى سه‌رپه‌رشتیارانى منداڵ بگه‌ڕێین به‌دواى به‌هره‌و توانا شاراوه‌کانى مندال و نه‌وه‌کانمان و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى هه‌ن _ که زۆر جار ئێمه خۆمان به‌ربه‌سته‌کان دروست ده‌که‌ین, نه‌یهێلین و زه‌مینه‌سازی بکه‌ین بۆ ئاراسته‌کردنیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌زموونو فێربوونى ئه‌زموون زۆر گرنگه به تایبه‌ت بۆ دایکان, چونکه شتێکى به‌ڵگه نه‌ویست و زانراوه که دایک کاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر که‌سایه‌تىو به‌خته‌وه‌رىو نابه‌خته‌وه‌رىو سه‌رکه‌وتوو و ناسه‌رکه‌وتوویى مندال هه‌یه, بۆیه ده‌بینین له هه‌موو دینه‌کان و به‌رنامه‌کاندا چاوى زۆر له‌سه‌ر دایک هه‌یه‌و گرنگى تایبه‌تى خۆى پێدراوه‌و به قوتابخانه‌ى یه‌که‌مى پێگه‌یاندن ناونراوه, له به‌رامبه‌ریشدا باوک بێ به‌رپرسیاریه‌تى نیه, چونکه ئه‌و که‌شوهه‌واو ترس و دڵه‌راوکێیه‌ى باوک له ماڵه‌وه دروستیده‌کات بێ کاریگه‌رنین له‌سه‌ر دروستبوون و ئاراسته‌کردنى که‌سایه‌تى مندال, بۆیه ئه‌زموون په‌یداکردن ده‌کرێت به خوێندنه‌وه‌و سه‌ردانیکردنى ئه‌زمونداران فێرى ببین, گه‌ڕان به‌دواى ئه‌زموونى که‌سانى تر‌و فێربوون و خۆ رۆشنبیرکردن و هۆشیارى په‌یداکردن عه‌یبه نیه, به‌ڵکو نه‌زانین و هه‌وڵنه‌دان عه‌یبه‌یه, بۆیه زۆرجار نه‌بوونى ئه‌زموونو هۆشیارىو رۆشنبیرى له ئاراسته‌کردن و پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌کردنى نه‌وه‌کانمان کاره‌ساتى گه‌وره‌و خراپى لێکه‌وتوه‌ته‌وه, خاڵێکى تر که هه‌ستی پێده‌کرێت, ئه‌ویش بریتیه له نه‌بوونى به‌رنامه‌یه‌کى هۆشیارى و گه‌شه‌پێدان بۆ نه‌وه‌کانمان و دروستکردنى که‌سایه‌تى بۆیان, زۆرجار له ئه‌نجامى نه‌بوونى ئه‌و به‌رنامه له ژیانماندا هه‌ڵده‌ستین به کڕین و دابینکردنى هه‌ندێک له ئامێره ئه‌لیکترۆنییه‌کان ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ له خۆ دوورکردنه‌وه‌و مه‌شغول کردنیان بێ ئه‌وه‌ى بزانى چۆنى به‌کارده‌هێنێ و چه‌ند کاتى رۆژانه‌ى بۆ ته‌رخانده‌کات, بڕۆ له دیارى بوه‌سته بزانه چۆن یاریده‌کات و له‌گه‌ل کێ نه‌ک رێ لێگرتنى له‌وه‌ى بچێته ده‌ره‌وه, ئه‌وه بزانه که کۆمه‌ڵێک یارى هه‌ن ناتوانرێ له مال ئه‌نجامبدرێت هه‌روه‌ها ئه‌وه وا ده‌کات کارکردن به گروپ ئه‌نجامبدات که زۆر گرنگه منداڵه‌کانمان له‌سه‌ر ئه‌وه رابهێنین, چونکه ئه‌وه واده‌کات که جیاوازى چینایه‌تى نه‌هێڵێ و به‌رامبه‌ر قه‌بوڵبکات, واتا راهێنانییه‌تى له‌سه‌ر به‌یه‌که‌وه ژیان و یه‌کتر خوێندنه‌وه, ئێمه ده‌بێ خۆمان‌و ئاره‌زووه‌کانمان بدۆزینه‌وه یه‌که‌مجار ئینجا دواجار منداڵه‌کانمان و ئاره‌زوو و تواناکانیان بدۆزینه‌وه, ئێمه زۆرجار ئه‌وه‌نده‌ى ،نا- نه‌خێر- بۆت نیه- مه‌که، به‌کارده‌هێنین به‌رامبه‌ر منداڵه‌کانمان ئه‌وه‌نده ،به‌ڵێ- ئا- باشه، به‌کارناهێنین, که ئه‌وه‌ش کاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر که‌سایه‌تى و ده‌روونى مندال دروستده‌کات, له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که له‌سه‌ر منداڵى خێزانه ناوه‌ندییه‌کان واتا نه زۆر هه‌ژار نه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌نجامدراوه, ده‌رکه‌وتووه مندالأ تا ته‌مه‌نى ١٨ ساڵى (148000)جار پێى ده‌گوترێ (نةخيَر-نا –بؤت نية), له به‌رامبه‌ردا (460) جار پێى ده‌گوترێ (بةلَێ- باشة), لێگه‌ڕێ با منداڵه‌که‌ت بجوڵێ, له‌کاتى جوڵه‌ى منداڵه‌که‌ت یه‌کسه‌ر به‌سه‌ریدا هه‌ڵمه‌شاخێو مه‌قیژێنه, چونکه سنگفراوانى و به هه‌ستێکى سارد‌و هه‌ڵنه‌چووه‌وه مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ت کاریگه‌رى ئه‌رێنه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر که‌سایه‌تى بۆ پێگه‌یاندن, تۆ که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ڵێیت ،مه‌که- بڤه‌یه- خراپه- ده‌ستى بۆ نه‌به‌یت.....هتد،ئه‌وانه واده‌کات که هه‌موو تواناکانى منداڵه‌که‌ت قیدو به‌ربه‌ستى له‌به‌ر ده‌م دابنێى چوارچێوه‌یه‌کى ئاسنین له‌به‌رده‌م توانا‌و لێهاتنه‌کانیدا دروستبکه‌یت, له لایه‌کى تر که ده‌ڵێن به منداڵ مه‌ڵێ نه‌خێر مه‌به‌ستمان ئه‌وه نیه که له هه‌موو کاره‌کان به‌ڵێى بۆ بکرێ, نه‌خێر به‌لآم ده‌بآ بزانى له کوآ و له چ کاتێک و به چ شێوازێک پێى ده‌ڵێى نه‌خێر, چونکه لێکۆلینه‌وه‌ى کۆمه‌ڵناسى هه‌یه ده‌ڵێ ئه‌و مندالآنه‌ى که پێیان ناگوترێ نه‌خێر وه‌ک ئه‌وه وایه په‌روه‌رده‌ت کردبێ له‌سه‌ر لمێک که بناغه‌ى نیه‌و هه‌موو کات ئاماده‌ى داڕوخانه, بۆیه پێویسته به پێى به‌رنامه‌یه‌کى هه‌ماهه‌نگ و ته‌واو پلان بۆ دارێژراو مامه‌ڵه له‌گه‌ل منداڵه‌کانمان بکه‌ین و ئاراسته‌یان بکه‌ین له پێناو پێگه‌یاندنى که‌سایه‌تیان بۆ ئێستا‌و داهاتوو, با هه‌موومان به تایبه‌ت دایکان و باوکان هۆکارى ئه‌رێنی بین له دروستکردنى که‌سایه‌تى نه‌وه‌و منداڵه‌کانمان و گه‌شه‌دان به توانا‌و لێهاتنه‌کانیان.

