سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
تۆ قه‌ت له په‌رداخى شکاودا ئاوت خواردووه‌ته‌وه ؟!
به‌هره عه‌بوڵلا ......قوتابییه‌ک له مامۆستاکه‌ى پرسى:- مامۆستا: دڵى شکاو جارێکى تر خۆشه‌ویستى ده‌کاته‌وه ؟ مامۆستاکه‌ى گوتى به‌ڵێ ... قوتابیه‌که به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ووتى: باشه مامۆستا تۆ قه‌ت له په‌رداخى شکاودا ئاوت خواردووه‌ته‌وه ؟ مامۆستا گوتى: ئه‌ى تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌رداخه‌که‌ت شکا ته‌رکى ئاو خواردنه‌وه‌ت کردووه ؟
که‌سانێک هه‌ن به‌هۆى شکانى په‌رداخه‌که‌یانه‌وه به‌یه‌کجارى واز له خواردنه‌وه‌ى ئاو ده‌هێنن, به‌و واتایه‌ى که ئه‌گه‌ر که‌سێکیان خۆش‌ویست و پاشان به‌هه‌ر هۆکارێک بێت نه‌گه‌یشتن به خۆشه‌ویسته‌کانیان ئه‌وا واده‌زانن ئیدى قیامه‌ت هه‌ستاوه و ناتوانن که‌سێکى تر هه‌ڵبژێرنه‌وه، لێردا ده‌مه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌م خۆشویستن مه‌به‌ستم دڵدارى و خۆشه‌ویستى حه‌رام نیه, زۆرجار کوڕێک کچێکى خۆشده‌وێت و دواى ئه‌وه‌ى ده‌چێته داواى ماڵى باوکى کچه‌که ڕ‌ازى نابن, ئیدى به‌ته‌واوى بێ‌ئومێد ده‌بێت و وازده‌هێنێت له خۆشویستنى که‌سێکى تر, ئه‌وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه بۆ کچانیش به هه‌مان شێوه‌یه .
کچان و کوڕان ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ن که خوداى میهره‌بان له‌خۆمان باشتر ده‌مان ناسێت و ئه‌و ده‌زانێت چ که‌سێک بۆ کوڕان و کچان باشه تا خۆشیانبووێن و هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ بکه‌ن, چونکه خودا مرۆڤه‌کانى دروستکردووه, هه‌ر ئه‌وه شاره‌زایه له ناخ و دڵ و ئاکار و کردارى هه‌موو مرۆڤێک، کاتێک که‌سێکت خۆش‌ویست و نه‌بووه نسیبى تۆ, ئه‌وه دڵنیابه که ئه‌و که‌سه قیسمه‌تى تۆ نه‌بووه و خودا واى به‌باش زانیوه که ئه‌وکه‌سه نه‌بێته هاوسه‌ر و خۆشه‌ویستى تۆ، چونکه مرۆڤه‌کان کاتێک ده‌یانه‌وێت کارێک ئه‌نجا بده‌ن ته‌نها بیر له ئه‌و کاته ده‌که‌نه‌وه و واده‌زانن هه‌موو شتێک ته‌نها بریتییه له ئه‌و کاته، نازانن که ئه‌و کارانه‌ى ئێستا چه‌نده کاریگه‌رییان له‌سه‌ر داهاتوویان هه‌یه و ڕه‌نگه به‌هۆى ئه‌و کاره‌ى ئیستا که ئه‌نجامى ده‌ده‌ن داهاتوى خۆیان خراپبکه‌ن و ژیانى خۆیان بشێوێنن ، بیرکردنه‌وه‌ى مرۆڤه‌کان سنورداره و ناتوانن ژیانى داهاتوو به‌ته‌واوى ببینن, به‌لآم ئه‌گه‌ر کاره‌کانیان به خودا بسپێرن ئه‌وا به‌ته‌واوى ده‌بێت له‌وه دڵنیاببنه‌وه که داهاتوویان زۆر ڕووناک و دره‌وشاوه ده‌بێت, چونکه خوداى میهره‌بان چ شتێک بۆ مرۆڤه‌کان باش بێت و چى به گونجاوبزانیت بۆ ئیستا و داهاتوویان ئه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجامده‌دات, له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ى خۆت خۆشتویستووه و به نسیبت نه‌بووه, ئه‌وه بزانه که خێرى تێدا هه‌بووه بۆت, بۆیه واز له خه‌م و دڵته‌نگى بهێنه‌وه, به‌دواى که‌سێکدا بگه‌ڕێ که بۆ تۆ باش و گونجاو بێت چونکه ناکرێت به‌هۆى شکانى په‌رداخه‌که‌وه واز بهێنین له خواردنه‌وه‌ى ئاو و بڕیارى ئه‌وه بده‌ن که ئیدى ئاو نه‌خۆینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌رداخێک شکاوه.
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش که دڵیان شکاوه نابێت واز بهێنن له‌وه‌ى که دووباره له‌گه‌ڵ که‌سێکى گونجاو به خۆیان که‌سه‌رپێچى فه‌رمانه‌کانى خودا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى نه‌کات خۆشه‌ویستى بکاته‌وه .

