ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

قورئان خوێندن...عيباده‌ت

قورئان خوێندن...عيباده‌ت

نووسينى/ناصح ابراهيم سازانى /نووسينگه‌ى ته‌فسير///قورئان خوێندن بەڕەوانی یەكێكە لە عیبادەتە گەورەكان و خێرو پاداشتێكی زۆر زۆر گەورەی هەیە, یەكێكە لە رێگا سەرەكیەكانی پەروەردەی دەروون,

گەورەترین جۆری زیكرو یادی خوایە, چاكترین كردەوەیە موسڵمان لە خواوە نزیك بكاتەوە, قورئان هیدایەت بەخشە, چونكە كەلامی خوایەو حەقەو لەلایەن ئەوەوە هاتووە, خوای گەورەش خۆی دەزانێت چی كاریگەری هەیە بۆسەر دڵ و دەروونی بەندەكانی:{إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا (9)} [الإسراء] واتە: بەراستی ئەم قورئانە رێنموونی دەكات بۆ رێبازو بەرنامەیەك كە راست ترینە, مژدەش دەدات بەو ئیماندارانەی كە كردەوە چاكەكان دەكەن بەراستی پاداشتی گەورەیان بۆ هەیە.

  * ئەبو ئومامە رەزای خوای لێ بێ وتی: بیستم لە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەیفەرموو: (اقْرَءوا القُرْانَ فَإنَّهُ ێأتِی ێوْمَ القِێامَەِ شَفِیعاً ڵاَصْحَابِهِ) . قورئان زۆر بخوێنن, چونكە لە قیامەتدا تكاو شفاعەت ئەكات بۆ خاوەنەكەی.                                      
  * ئیبن عەباس رەزای خوایان لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: ( إنَّ الَّذی ڵیْسَ فی جَوْفِهِ شَیْ‌ء مِنَ القُرْانِ كَالبَیْتِ الخَڕبِ) . واتە: ئەو كەسەی شتێك لە قورئان لە دڵیدا نەبێت وەك خانوە روخاوێكە تێكچووبێت بەسەر یەكدا.                                                                                                                                                                                                                                 
   هەرچەندە سەرەكیترین مەبەست لە ناردنی قورئان بۆ پیادەكردن و كارپێكردنیەتی لە ژیانی رۆژانەدا, بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانمان پێكراوە وەك یادخستنەوەو عیبادەتێك رۆژانە بەپێی پێویست دەوری بكەینەوە و بیربكەینەوە لەمانای ئایەتەكان: [إِنَّ رَبَّكَ ێعْڵمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدْنَی مِن پُلُپَیِ اللَّیْلِ ۆنِصْفَهُ ۆپُلُپَهُ ۆطائِفَەٌ مِّنَ الَّذینَ مَعَكَ ۆاللَّهُ یُقَدِّرُ اللَّیْڵ ۆالنَّهَارَ عَلِمَ أَن لَّن تُحْصُوهُ فَتَابَ عَڵیْكُمْ فَاقْرَءوا مَا تَێسَّرَ مِنَ الْقُرْانِ..]. (المزمل: 20).                                                                           
   قورئان وزەیەكی رۆحیە و مانای ژیان دەبەخشێت..نوورو رووناكیەكە دڵ و دەروون رۆشن ئەكاتەوە.. هەركەسێك پێوەی پابەند بێت چاوكراوەو رووناكبین دەبێت بەكارو فەرمانەكان:{يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِمَّا كُنْتُمْ تُخْفُونَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ قَدْ جَاءَكُمْ مِنَ اللَّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُبِينٌ (15) يَهْدِي بِهِ اللَّهُ مَنِ اتَّبَعَ ڕضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلَامِ وَيُخْڕجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّوڕ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (16)} [المائدة]                                                                                                                       
 بەهۆی ئەم قورئانەوە خوا هیدایەتی ئەو كەسانە دەدات كە خۆیان بیانەوێت ورێگای هیدایەت بگرن وشوێن رەزامەندی پەروەردگاریان بكەون, هیدایەتیان دەدات بەرەو رێگای ئاشتی و دڵنیایی, هەروەها ئیمان ئەخاتە دڵیانەوەو لە تاریكایی كوفرو بێباوەڕی رزگاریان دەكات و ئەیانخاتە ناو رووناكی ئیمان و باوەڕەوە, ئەگەر ئەو رێگایە بگرنە بەرو لێی لانەدەن ..                                                                   
   ئەم قورئانە ئەگەر بە بەردەوامی دەوری نەكەینەوە تووشی دابڕان ئەبین و رێنموونیەكانی پەروەردگارمان بیردەچێتەوە, چونكە قورئان یادهێنەرو بێداركەرەوەیەو مایەی هیدایەتەو دەستووری تەواوی ژیانە نابێت لێی غافڵ و بێ ئاگابین: {وَيَوْمَ نَبْعَثُ فِي كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا عَلَيْهِمْ مِنْ أَنْفُسِهِمْ وَجِئْنَا بِكَ شَهِيدًا عَلَى هَؤُلَاءِ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَانًا لِكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِينَ (89)} [النحل]واتە: ئەم قورئانەمان بۆ ناردی ئەی پێغەمبەر! تا هەموو شتێك روون بكاتەوەو, ببێتە رێنمایی و رەحمەت و مژدە بۆ موسڵمانان.                                                                        
   هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت:{هَذَا بَصَائِرُ لِلنَّاسِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ (20)} [الجاثية]. واتە: ئەم قورئانە چاوو بینایە بۆ خەڵك و هیدایەت و رەحمەتیشە بۆ ئەوانەی یەقینیان بەراستی بەرنامەكەمان هەیە.  
   بێگومان چاكترین كەسیش ئەو كەسەیە كە قورئان فێر دەبێت و خەڵكیش فێر دەكات, وەك لەم فەرموودەیەدا هاتووە: 
( خَیْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْانَ ۆعَلَّمَهُ) .                                                                                                                                                                                                                                              
   جا پەیوەندی نەمان بە قورئان و دەورنەكردنەوەی نیشانەی تاریكی و خامۆشی دەروونەو, سەرگەردان ئەبین و هەنگاوەكانمان لێ تێك دەچێت.                                                                                                                                                  
   قورئان شیفایە بۆ دڵ ودەروون هەركاتێك موسڵمان هەستی بەلاوازی و ساردی رۆحی كرد خێرا دەست بكات بەدەوركردنەوەی قورئان و وەك شیفایەك بەكاری بهێنێت بۆ چارەسەری دەردو نەخۆشیەكانی, خوای گەورە لەم ئایەتەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات:{وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا (82)} [الإسراء]                                                              
   پێویستە قورئان وا بخوێنین بێدارو وریامان بكاتەوەو كارمان تێبكات و پاشان گۆرانكاریمان تێدا دروستبكات, تاسۆزو بەزەیی خوای گەورە بمانگرێتەوەو سام و ترس و هەیبەتی لە دڵماندا هەبێت, دڵمان پڕبكەین لە ویقار بەرامبەری, مژدە خۆشەكانی شەوق و زەوقمان پێ ببەخشێت و, چالاكانە گوێڕایەڵی بین, نەك تەنها خوێندنەوەیەكی وشك و بێ رۆح.. بەدەستنوێژەوە بخوێنرێت و رووبە قیبلە, باشتر وایە سیواك بەكاربهێنرێت, بەملكەچیەوە بخوێنرێت, خۆشەویستی دنیا لەدڵ دەربكرێت, ئەگەر كرا بەگریانەوەو فرمێسك بڕێژێت لەكاتی خوێندنەوەیدا. ئەگەر گریانیشی نەهات بازۆر لەخۆی بكات, یان بگرێت بۆ ئەو دڵەی ئەوەندە رەقە كەقورئان كاری تێناكات, لەكاتێكدا خوای گەورە دەفەرموێت: [ڵوْ أَنزَلْنَا هَذا الْقُرْانَ عَڵی جَبَلٍ لَّرَأَیْتَهُ خَاشِعاً مُّتَصَدِّعاً مِّنْ خَشْێەِ اللَّهِ ۆتِلْكَ الْأَمْثالُ نَضڕبُهَا لِلنَّاسِ ڵعَلَّهُمْ ێتَفَكَّرُونَ]. (الحشر:21). ئەگەر ئەم قورئانەمان بناردایەتە سەر كێوێك ئەوا ئەپرون ئەپرون دەبوو لەترسی خوا..                                                                         
   بۆ ئەوەی قورئان خوێندن لە سنووری خۆی دەرنەچێت واباشترە لەماوەی مانگێكدا جارێك بخوێنرێت, ئەگەر كەسێك توانای زیاتری هەبوو با لەماوەی بیست رۆژدا جارێك دەوری بكاتەوە, یان لەماوەی دەرۆژدا یان لە هەفتەیەكدا جارێ, با لە سێ رۆژ كەمتر نەبێت.                                                                        
   پێویستە قورئان بە بەردەوام بەگوێرەی كات و توانا بخوێنرێت و بكرێتە یەكەم ویردی رۆژانە, لە كاتی خوێندنەوەدا واباشە ئایەتەكان دووبارە بكرێنەوە, بۆ ئەوەی دڵ وشیار بێت, لە شوێن وكاتی بێدەنگی و كش و ماتدا بخوێنرێت, بە تایبەتی شەوو بەیانیان, چونكە قورئان خوێندن عیبادەتێكی گەورەیە, پەروەردەی رەوشت و ئەقڵ و بیری پێدەكرێت..    
  * پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم وەك قورئانێكی زیندوو وابوە ئەوەندە خۆی رازاندبوەوە بە ئایەتەكانی, دەربارەی رەوشتی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم, پرسیاریان كرد لە عائیشەی خێزانی رەزای خوای لەسەر بێ فەرمووی: (كَانَ خُلُقُه القُران) .                                                                    
  * پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم پێشەنگ و قودوەیە بۆ موسڵمانان تارۆژی قیامەت, خوای گەورەش لەو بارەیەوە دەفەرموێت:{لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا (21)} [الأحزاب]. واتە: سوێند بەخوا بەڕاستی لەپێغەمبەری خوادا صلى الله عليه‌ وسلم بۆ ئێوە هەیە سەرمەشقی و پێشەوایەتی چاك.
   بەڵێ پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم بەو رەوشتە جوان و ئاكارە بەرزانەیەوە هاوەڵانی  پەروەردەكرد, بۆیە گەیشتنە چڵەپۆپەی ئەخلاق و ئەدەبی جوان و, فەرمانەكانی قورئانیان جێبەجێ دەكرد, لە دە ئایەت تێ پەڕیان نەدەكرد تا لەبەریان نەكردایەو, ماڵ و منداڵیشیان فێر نەكردایە, قورئان رەنگی دابوەوە لەناویاندا, ئیمان و برایەتی خستبووە نێوانیان, بۆیە توانیان چۆك بەو ئیمپراتۆریەتە گەورانەی وەك رۆم و فارس دابدەن و خەڵكەكەیان لەژێر زوڵم و زۆری ئەو پاشا ستەمكارانە رزگا بكەن و هیدایەتیان بدەن بۆ سەر دینی ئیسلام, هەروەها بوونە سەردارو پێشەوای مرۆڤایەتی, لەكاتێكدا لەپێش هاتنی ئیسلام و قورئاندا هیچ كیان و بوونێكیان نەبوو!!.  
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز