سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مـوعجیـزه‌کـانـی پێغـه‌مبـه‌ران.. موعجیزه‌ى چوار باڵنده‌که ...پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم (د.خ)...(6)
كتێبخانه‌ى محوی... دانانى....منصور علی عرابی....وه‌رگێڕانى......عبدالله حسن وه‌رتى.......وه هه‌ندێ که‌سى بێ باوه‌ڕو شوێن که‌وته‌ى جوله‌که پێیان وایه که ئیبراهیم گومانى هه‌بووه له ده‌سه‌لآت
و توانایى خوا بۆیه داواى ئه‌وه‌ى کردووه که به‌چاوى خۆى زیندووبوونه‌وه‌ى مردووان ببینێت،به‌لآم ئه‌م جۆره که‌س و بۆچوونانه که‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌ى زۆر گه‌وره‌وه، چونکه ته‌نها گومانێک له‌وه که خوا ده‌سه‌لآتداره به زیندووکردنه‌وه‌ى مردووان، به پێى اجماعى هه‌موو ئوممه‌ت ئه‌وه کوفر‌و بێ باوه‌ڕیه، چونکه کوفرى حه‌قیقى ئه‌وه‌یه که خوا به‌ڕاست نه‌زانىو فه‌رمانه‌کانى و په‌یامبه‌ره‌کانى ره‌ت بکرێته‌وه، به دڵنیاییه‌وه زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى خوارده‌مه‌نى دۆزه‌خ له‌و جۆره که‌سه بێ باوه‌ڕانه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ مرۆڤى موسڵمان ئه‌و جۆره گومانانه له خۆى دوورخاته‌وه‌و خۆى لێ بپارێزێت، هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌رى گه‌وره‌ى ئیسلام (محمد) درودو سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، فه‌رموویه‌تى (نحن أحق بالشك من ابراهيم) واته: ئێمه زیاتر شایه‌نى گومانین له (ئيبراهيم).
پێغه‌مبه‌رى ئیسلام کۆمه‌ڵگاو موسڵمانان هۆشیارو ئاگادار ده‌کاته‌وه ده‌رباره‌ى پاکى و بێگه‌ردى عیسمه‌تى پێغه‌مبه‌ران به‌گشتى و به‌بێ جیاوازى و ئه‌بێ مرۆڤى بڕوادار به یه‌ک چاو سه‌یرى گشت په‌یامبه‌رانى خوا بکات، ئاگادارمان ده‌کاته‌وه که به هیچ شێوه‌یه‌ک دروست نییه گومانێکى بچووکیشمان هه‌بێت ده‌رباره‌ى سروش و وه‌حى و چیڕۆک و به‌سه‌رهات و موعجیزه‌ى حه‌زره‌تى ئیبراهیم، چونکه فه‌رمووى ئه‌گه‌ر گومان له‌سه‌ر ئه‌و دروست بووایه ئه‌وا ئێمه زیاتر شایه‌نى ئه‌وه‌ینه له‌و، که به دڵنیایش ئێوه‌ى ئیماندار ئه‌و جۆره گومانانه‌تان نییه له‌سه‌ر من و په‌یامه‌که‌م. پاشان سه‌یرکه‌ن پێغه‌مبه‌رى ئیسلام چه‌نده به‌ڕێزو به ویقاره به‌رامبه‌ر به باوکى خۆى ئیبراهیمو بابه گه‌وره‌ى هه‌موو پێغه‌مبه‌ران، که ده‌فه‌رمووێ (نحن أحق باالشك من ابراهيم).
مامۆستا شێخ شه‌عراوى (رةحمةتى خواى لةسةر بيَت) ده‌ڵێت: خواى بالآ ده‌ست ئیبراهیمى ئاگادار کرده‌وه‌و تێى گه‌یاند له رێگه‌ى وه‌حیه‌وه، که خواى گه‌وره ده‌سه‌لآتداره‌و مردووان زیندوو ده‌کاته‌وه، وه له رۆژى دواییشدا کۆیانده‌کاته‌وه بۆ حیساب و کیتاب و لێ پرسینه‌وه‌و پاداش کردنى چاکه‌کاران و سزادانى خراپه‌کاران، به‌و هۆیه‌شه‌وه دڵى (ئيبراهيم) باشتر‌و زیاتر متمانه‌و خۆشه‌ویستى خواى تێدا جێگیربوو و دڵنیاى و یه‌قینى ته‌واوى وه‌رگرت که خواى گه‌وره ده‌سه‌لآتداره به زیندوو کردنه‌وه‌ى مردووان له‌ناو گۆڕدا له رۆژى دوایدا بۆ ده‌ست پێ کردنه‌وه‌ى ژیانێکى تازه‌و وه‌رگرتنى پاداشت‌و سزا له‌سه‌ر چاکه‌و خراپه.
هه‌روه‌ک چۆن پێش ئه‌وه‌ش ووتبووى: [وَالَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحْيِينِ] (الشعرا‌ء: 81). واته: هه‌ر خودایه ده‌ممرێنێ و پاشان زیندووم ده‌کاته‌وه، ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕى (دڵنیایىو یه‌قینه به‌ده‌سه‌لآت و تواناى خواى گه‌وره) به‌لآم ئیبراهیم سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، زۆر تامه‌زرۆى بینینى ده‌سه‌لآت و قودڕه‌تى خوا بووه که به چاوى سه‌ر ببینى بۆیه داواى به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌ک ده‌کات له خوداى خۆى له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه به‌ر له هاتنى واده‌و کاتى ڕۆژى زیندووبوونه‌وه‌و رۆژى دوایى، وه زۆرباشیش ده‌یزانى که شێواز‌و چۆنیه‌تى ئه‌و رۆژه نابینێت چونکه ئه‌وه نهێنیه‌کى زۆر گه‌وره‌یه‌و پێکهاته‌ى به‌شه‌ر ناتوانێ دڕکى پێ‌بکات. ئیبراهیم هیچ گومانى نه‌بووه له‌سه‌ر ده‌سه‌لآتى خودا‌و باوه‌ڕى کامل و ته‌واوى هه‌بووه به‌زانایى و داناىو تواناى خودا، پێغه‌مبه‌رى ئێمه‌ش به‌فه‌رمووده به‌پێزو پیرۆزه‌که‌ىئه‌وه پشت راست ده‌کاته‌وه (نحن أحق باالشك من ابراهيم) هه‌ر بۆیه ئێمه‌ى موسڵمانیش نابێ گومانمان هه‌بێ له‌به‌سه‌رهاتو داستانى حه‌زره‌تى ئیبراهیم چونکه له پێناو به‌هێزبوونى متمانه‌و دڵنیایى داواى ئه‌م پڕۆسه‌و عه‌مه‌لیه‌یه‌ى له خودا کردووه (ولله مثل الاعلى) بۆ نموونه یه‌کێک له ئێمه به ئه‌ندازیارێکى ته‌لارسازى ده‌ڵێت: ئایا چۆن ئه‌م بالآخانه‌یه‌ت دروست کردووه، خاوه‌نى ئه‌م پرسیاره ئاماژه ده‌کات که ئه‌مه ماڵێکه‌و دروست کراوه، به‌لآم ده‌یه‌وێت بزانێت که چۆن و به چ شێوه‌یه‌کو له‌سه‌ر چ نه‌خشه‌و شێوازێک بیناسازى کراوه، وه هه‌ر به‌هه‌مان شێوه ئێمه‌ش بۆمان هه‌یه هه‌مان پرسیار بکه‌ین: وه ئایا پرسیارکردن بۆ زانینى چۆنیه‌تى و شێواز خۆ تێ هه‌ڵقورتاندنه له بوارى عه‌قیده‌و ئیمان، بێگومان نه‌خێر، چونکه ئه‌وه ئاسووده‌ىو دڵنیایى زیاد ده‌کات له‌سه‌ر هێزى عه‌قیده‌و باوه‌ڕ، له‌به‌رئه‌وه‌ى له قولآى و کرۆکى عه‌قیده‌و ئیمانه‌وه‌یه که مرۆڤى ئیماندار بیه‌وێ بزانێ که خواى گه‌وره مردوو زیندوو ده‌کاته‌وه، به‌لآم چۆنیه‌تى شێوازى زیندووکردنه‌وه‌ى مردووان شیوێنى چوونه ژووره‌وه‌ى باس و خواسه‌کانى ئیمانمان نییه، هه‌ر بۆیه‌ش ئیبراهیم، سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت ووتى: (أرنى كيف تحي الموتى) واته: نیشانم بده که چۆن مردووان زیندوو ده‌که‌یه‌وه، خواى گه‌وره‌ش پێى فه‌رموو (أولم تؤمن) بۆ باوه‌ڕت به زیندووبوونه‌وه‌ى مردووان نییه، ئیبراهیمیش ووتى: (بلى) واته: به‌ڵێ بێگومان متمانه‌و باوه‌ڕم به ده‌سه‌لآت و تواناى تۆ هه‌یه ئه‌ى خوداى گه‌وره له‌سه‌ر ژیاندنو مراندن، ئه‌وه‌ش ئه‌ندازه‌یه‌کى به‌هێزه له ڕێژه‌ى عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕ به خوابوون.
وه هه‌روه‌ها زانایانى ته‌فسیر ده‌ڵێن: ئه‌و باڵندانه‌ى که ئیبراهیم گرتنىو کوشتنیه‌وه چوار جۆرى په‌له‌وڕى جیاوازبوون وه‌ک: قه‌ل، تاووس، که‌ڵه‌شێر، کۆتر، چونکه هه‌ر یه‌کێک له‌وانه شێواز‌و تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه، بۆیه جیاوازى تایبه‌تمه‌ندى و جۆرى ئه‌م ته‌یرو باڵندانه ئه‌وه‌نده‌ى تر گه‌وره‌یىو ناوازه‌ى ئه‌و کاره‌و موعجیزه ئیلاهیه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که هه‌موویان سه‌ر بڕاون و په‌ل په‌ل کراون و خوێن و گۆشت و ئێسقان تێکه‌ل به‌یه‌کتربوون و دواتر هه‌ر هه‌موویان له‌یه‌کتر جیابوونه‌وه‌و به‌یه‌که‌وه لکانه‌وه‌و بوونه‌وه باڵنده‌ى ئاسایى، هیچمان له‌ده‌ست نایه‌ت جگه له‌وه‌ى که بڵێین پاک‌و بێگه‌ردى و ده‌سه‌لآت و قودڕه‌ت هه‌ر بۆ تۆیه ئه‌ى خوداى گه‌وره‌و میهره‌بان.

