سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ته‌فسیری سوڕه‌تى ته‌کاسور.....102
.نوسینى...(د.عائض عبدالله القرنى)....وه‌رگێڕانى...نـه‌وا محمد سعید....نوسینگه‌ى ته‌فسیر.....له مه‌ککه دابه‌زیوه‌و هه‌شت ئایه‌ته....به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
(أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ) [التكاثر : 1]
شانازیکردنتان به‌ماڵ و سامان و منداڵ و زۆرکردنى ئه‌و شتانه‌ى، که نامێنن، ئێوه‌ى له‌په‌رستنى خوا کردوه و سه‌رقاڵى کردون، که به هۆى دنیاوه، ڕۆژى دواییتان له‌بیر کردوه.
(حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ) [التكاثر : 2]
سه‌ر قالأ بونتان به‌دنیاوه، هه‌ر به‌رده‌وام بوو، هه‌تا کاتێ ئێوه مردن‌و بۆ گۆڕیان بردن، به‌ڕاستى بێ ئاگایی به‌سه‌رتاندا زال بوو، هه‌تا واتان لێهات کارکردن بۆ ڕۆژى دوایی فه‌رامۆش بکه‌ن و له بیرتان بچێت.
(كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ )[التكاثر : 3]
نه‌ده‌بوایه ئێوه خۆتان به‌شتێک خه‌ریک بکردبایه، که له چاو هه‌میشه‌یی و تاهه‌تایی، هیچ نیه ونامێنێ، بۆشتان ده‌رده‌که‌وێ، که ڕۆژى دوایی له‌و دنیایه‌ى، که نامێنێ، باشتره‌و هه‌میشه‌ییه.
( ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ )[التكاثر : 4]
هه‌روا بۆتان ده‌رده‌که‌وێته‌وه، که‌شتێکى خراپتان هه‌ڵبژارد، که ئه‌ویش پێشخستنى دنیایه به‌سه‌ر ڕۆژى دوایی ، سه‌رقاڵ بونیشتان به دنیا؛ له‌تاعه‌تى خواى کردن.
(كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ )[التكاثر : 5]
نه‌ده‌بو به‌و شێوه‌بان، گه‌ر به ته‌واوى بتانزانیبا؛ ئه‌وا مندال و ماڵ و سامان، ئێوه‌ى له په‌سلآن (قيامةت) نه‌ده‌خافلآند، که شوێنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ڕاسته‌قینه‌تانه، هه‌روا شانازی‌کردن به ماڵ وسامان، ئێوه‌ى له کرده‌وه‌ى چاک نه‌ده‌کرد.
(لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ )[التكاثر : 6]به خوا به چاوى خۆتان ئاگر ده‌بینن، ده‌بینن ئاگرتان بۆ به‌ده‌رکه‌وتوه، جا ئایا کرده‌وه‌ى واتان ئه‌نجامداوه، که له‌و ئاگره‌تان ڕزگار بکات و نه‌هێڵێ بچنه ناویه‌وه؟
(ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ) [التكاثر : 7]سوێند بێ، بێگومان ئاگرى دۆزه‌خ ده‌بینن، هه‌ڵبه‌ت به چاو ده‌یبینن، که‌واته توێشو(زاد) بۆ ڕۆژى په‌سلآن ئاماده بکه‌ن، خۆتان له ئاگرى دۆزه‌خ دورخه‌نه‌وه، ئه‌ویش به ئه‌نجامدانى تاعه‌ت و فه‌رمانبه‌رى خواى تاک و ته‌نهاوه ده‌کرآ.
(ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ )[التكاثر : 8]
دیسان سوێند بآ، له ڕۆژى قیامه‌ت له هه‌موو نیعمه‌تێکى وه‌ک گوێچکه‌و چاو و ماڵ و سامان و منداڵ و خۆراک و پۆشاک و ده‌رمان و ئاو‌و ڕۆشنایی و هه‌واو نیعمه‌ته‌کانى دیکه، پرسیارتان لێده‌کرێت، که ئایا ئێوه سوپاسى خواتان له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌تانه کردوه؟ ئایا له‌تاعه‌ت کردنى خوا، هاوکارو یاریده‌ده‌ر بون؟

