سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕه‌وان بیَژی له قورئاندا سوره‌تی (التين)....
د.دلشاد احمد.......به‌ڕیزان له خزمه‌ت سوره‌تێکی تری قورئانی بیرۆز دا ده‌بین ئه‌ویش سوره‌تی ( التین ) ،سوره‌تێکی مه‌ککیه‌و له ڕوی دابه‌زینه‌وه (28) ه‌مین سوره‌ته و هه‌روه‌ها ژماره‌ی وشه‌کانی (34) و پیته‌کانیشی ژماره‌یان( 156) پیته،له ( 8) ئایه‌تیش پێکهاتوه، خۆشه‌ویستان.. سه‌ره‌تا خوای گه‌وره سوێند به هه‌نجیر و زه‌یتون ده‌خوات، ابن عباس ره‌زای خوای له‌سه‌ربیت فه‌رمووی ئه‌و زه‌یتونه و ئه‌و هه‌نجیره‌یه که ئیوه ده‌یخۆن و به کاری ده‌ه‌ینن!! ( (والتين والزيتون) به‌ڵام له ڕووی به‌لاغیه‌وه زاناکان باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که لیره‌دا ( مةجاز) واته خوازراو به‌کار هاتوه چونکه ده‌ڵێن مه‌به‌ستی په‌روه‌ردگار لێره‌دا شوێنی ئه‌و دارانه‌یه که مه‌به‌ست تیایدا (شام و بيت المقد‌س) ئه‌وه‌ش له سه‌ر ڕای یه‌ک له‌و ته‌فسیرانه‌ی که له‌بۆ ئه‌و سوره‌ته کراوه، ( وطور سنين) واته چیای (طور) هه‌روه‌ک ئیمام شه‌وکانی ده‌ڵی ئه‌و چیایه‌ی که خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر مو‌سا له‌وێ قسه‌ی کرد..( سنين) واته به به‌ره‌که‌ت و جوان .. یاخوود ئه‌و چیایه‌ی که دار و دره‌ختی به به‌روبومی لێیه،یه‌ک له ڕووه جوانه‌کانی به‌لاغه‌و ڕه‌وان بێژی که به‌کار هاتوه باسی ( طباق) واته دوو وشه‌ی پێچه‌وانه‌ی یه‌کتر هاتون یا دوو رسته( احسن تقويم) واته په‌روه‌ردگار مرۆڤی له‌سه‌ر باشترین شێوه دروستکردوه و رێزی لێناوه، به‌لام پاشان ده‌فه‌رموی (ثم رددناه أسفل سافلين) واته به هۆی لادانیه‌وه له ڕێگای راست و رێگای فیتره‌ت ده‌چیته وه به له نزمه‌کان و له‌و شێوه ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نامینی، ئه‌وه‌ش له رووی به‌لاغیه‌وه ماناکه سه‌رنج راکیشتر ده‌کات!! ئینجا شتیکی تری به‌لاغه په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ به گۆڕینی ئاراسته‌ی به‌رامبه‌ر بۆ شتیکی غه‌یبی که مه‌به‌ست رۆژی دواییه ( فما يكذبك بيوم الدين) واته: به مه‌به‌ستی زیاتر گله‌یی و ئاگادار کردنه‌وه،له دوای ئه‌ویش جوره برسیاریک به کارهاتوه که پێی ده‌وتری ( استفهام تقريري) واته : ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کاتێک گوێی لێ ده‌بێ یه‌کسه‌ر ده‌بێ دان بنی به قسه‌کان و جا به‌وشه‌ی به‌ڵی بێت یا هه‌ر جۆره اعتراف کردنیک!! له هه‌ردوو وشه‌ی ( احكم) له‌گه‌ل (الحاكمين) که به‌یه‌که‌وه هاتونه جوره ( جناس) ێک ده‌بینین که پێ ى ده‌وترێ (جناس اشتقاقي) واته دوو وشه له‌یه‌کتر وه‌رگیراون و نزیکن به‌لام دوو مانای له‌یه‌کتر جیاوازن که ئه‌وه‌ش جوانیه‌کی زیاتر ده‌به‌خشیته وشه‌کان، ئه‌وه‌ی ماوه بڵێین له کۆتایی وشه‌کان ( سجع) به کارهاتوه به شێوه‌یه‌کی جوان و سه‌رنج راکیش ئه‌وه‌ش له وشه‌کانی (البلد الامين...... اسفل سافلين.... احكم الحاكمين) به‌دی ده‌کرێ که زیاتر ماناکان به‌هێزترو به پێزتر ده‌کات، به تایبه‌تی به‌کار هێنانی ئه‌و پیتانه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه به ناوه‌رۆک و مانای ئایه‌ته‌کان.ئه‌وه‌ش یه‌کیکه له سیماته جوانه‌کانی کتابی خوا...

