سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(حه‌مزه‌ی كوڕی عبدالمطلب) شێری خودا و سـه‌رداری شه‌هیدان .. (به‌شى ٣)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ جه‌نگى ئوحود ده‌ستى پێ‌کرد..
هه‌ر دوو کۆمه‌ڵ به‌یه‌ک گه‌یشتن و.. حه‌مزه به‌کالآى شه‌ڕه‌وه که‌وته نێوان زه‌وى مردن و
کوشتار و، په‌ڕێکى نه‌عامه‌ى له‌سه‌ر سنگ بوو که پێشتریش سنگى له‌جه‌نگدا پێ رازاندبۆوه..
ده‌ستى کرد به هاتن و چوون، هه‌ر سه‌رێکى بیویستایه به شمشێره‌که‌ى ده‌یپه‌ڕاند، به‌رده‌وام له‌بێ باوه‌ڕانى ده‌دا، وه‌ک ئه‌وه‌ى مه‌رگ هاتبێته ژێر فه‌رمانیه‌وه، هه‌رکه‌سێ بیویستایه تێى ده‌گرت و یه‌کسه‌ر ده‌یپێکا..!!
هه‌موو موسڵمانان هه‌ڵمه‌تیان برد تا له‌وه‌دا بوو سه‌رکه‌وتنى ته‌واو به‌ده‌ست بهێنن.. ته‌نانه‌ت هێزه شکاوه‌که‌ى قوڕه‌یش ده‌ستى به کشانه‌وه کرد، هه‌ڵده‌هات.. گه‌ر تیرهاوێژان شوێنى خۆیان له‌سه‌ر کێوه‌که جێ نه‌هێشتایه و، نه‌هاتنایه‌ته خواره‌وه بۆ گۆڕه‌پانى شه‌ڕ به مه‌به‌ستى کۆکردنه‌وه‌ى ده‌ستکه‌وته‌کانى دوژمنى تێکشکاو.. خۆ گه‌ر ئه‌وان شوێنى خۆیان چۆل نه‌کردایه و ئه‌و که‌لێنه گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌م سواره‌کانى قوڕه‌یشدا والآ نه‌کردایه ئه‌وا جه‌نگى (ئوحود) گۆڕستانێک بوو بۆهه‌موو قوڕه‌یش؛ به پیاو و.. ژنیه‌وه.. به‌ڵکو به ئه‌سپ و حوشتریشیه‌وه..!!
سواره‌کانیان له پشته‌وه‌و له‌کاتى بێ ئاگایدا له موسڵمانانیان دا و، شمشێره تینووه شێته‌کانیان خسته کار بۆیان و.. موسڵمانان سه‌ر له‌نوێ ده‌ستیان دایه‌وه خۆ کۆکردنه‌وه و، شمشێره‌کانیان هه‌ڵگرته‌وه که هه‌ندێگیان کاتێک سوپاى قوڕه‌یشى به‌دى کردبوو ده‌کشێته‌وه‌و هه‌ڵدێت دایان نابوو.. به‌لآم به‌راستى ئه‌و کاره چاوه‌ڕوان نه‌کراوه سه‌خت و دژوار بوو..
(حه‌مزه) که ئه‌وه‌ى بینى هێز و چوست و چالاکى و هه‌وڵى چه‌ند قات زیاترى کرد..
له‌راست و چه‌پ و به‌رده‌م و دواوه‌ى خۆیه‌وه لێى ده‌دان و.. (وه‌حشى) یش له‌وێدا چاودێرى ده‌کرد و، چاوه‌ڕوانى ده‌رفه‌تى ده‌ستدرێژىکردن بوو تا لێدانى خۆى ئاراسته بکات..
با لێگه‌ڕێین وه‌حشى خۆى باسى ئه‌و دیمه‌نه‌مان بۆ بکات، به ده‌مى خۆى:
.. پیاوێکى حه‌به‌شى بووم، رمم به‌شێوه‌ى حه‌به‌شیه‌کان ده‌وه‌شاند، زۆر که‌م هه‌ڵه‌م ده‌کرد له گرتنه نیشانه‌دا.. کاتێک خه‌ڵکه‌که به‌یه‌ک گه‌یشتن، چووم و سه‌یرى (حه‌مزه)م ده‌کرد، تا له نێو خه‌ڵکه‌که‌دا وه‌ک حوشترى که‌ڵه‌گه‌ت به‌دیم کرد.. به شمشێره‌که‌ى خه‌ڵکى له‌ت له‌ت ده‌کرد و، هیچ شتێک له‌به‌رده‌میدا خۆى نه‌ده‌گرت..
سوێند به‌خوا خۆمم بۆ ئاماده ده‌کرد و ده‌مویست، له‌پشت دره‌ختێکه‌وه خۆم شارده‌وه تا بیپێکم یا لێم نزیک بێته‌وه، (سیباعى کوڕى عه‌بدول عوزا) بردمیه پێشه‌وه به‌ره‌و لاى، کاتێک (حه‌مزه) چاوى پێى که‌وت هاوارى لێى کرد: وه‌ره به‌ره‌و ڕووم ئه‌ى کوڕى خه‌ته‌نه‌که‌رى کچان، پاشان لێدانێکى واى لێدا سه‌رى له‌لاشه‌که‌ى کرده‌وه..
ئا له‌و کاته‌دا رمه‌که‌م جوولآن، هه‌تا به دڵى خۆم هاویشتم و داى له سنگى و له‌نێوان قاچه‌کانیه‌وه هاته ده‌ر، هه‌ستایه‌وه به‌ره‌و لام، به‌لآم تواناى به‌سه‌ریدا نه‌شکا و مرد..
چوومه سه‌رى و رمه‌که‌ى خۆم هه‌ڵگرت، پاشان گه‌ڕامه‌وه بۆ سه‌ربازگه و تێیدا دانیشتم، چونکه من هیچ پێویستیه‌کى دیکه‌م نه‌بوو تێیدا و، ئه‌وم کوشت تا ئازاد بم..
هیچى تێدا نیه گه‌ر واز له (وه‌حشى) بهێنین قسه‌کانى خۆى ته‌واو بکات:
کاتێک گه‌ڕامه‌وه بۆ (مه‌ککه) ئازاد کرام و، له‌وێ مامه‌وه تا پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) له‌رۆژى رزگارکردنى (مه‌ککه)دا هاته‌وه ناوى، منیش هه‌ڵهاتم بۆ (تائیف).
کاتێکیش شاندى (تائیف) به‌ره‌و لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) چوون تا موسڵمان ببن دوودڵ بووم که روو له کوێ بکه‌م، وتم: بگه‌مه (شام)، یا (یه‌مه‌ن)، یا هه‌ر جێگایه‌کى دیکه..
سوێند به‌خوا من ئا له‌و خه‌فه‌ته‌دا بووم پیاوێک پێى وتم: تیاچوون بۆتۆ..!! سوێند به‌خوا پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) هه‌رکه‌س بێته ناو ئاینه‌که‌یه‌وه نایکوژێت..
منیش هاتم تا گه‌یشتمه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) له (مه‌دینه) و نه‌یبینیم تا له‌به‌رده‌میدا راوه‌ستام و شایه‌تومانى حه‌قم هێنا، کاتێک بینیمى فه‌رمووى: تۆ (وه‌حشى) یت..؟ وتم: به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت).. فه‌رمووى: بۆم باس بکه که چۆن (حه‌مزه)ت کوشت، منیش بۆم گێڕایه‌وه.. کاتێک له قسه‌کانم بوومه‌وه فه‌رمووى: تیاچوون بۆ تۆ، له‌به‌ر چاوم ون به.. منیش خۆم له رێگه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) لاده‌دا، تا نه‌م بینێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ى وه‌فاتى کرد و گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره.
کاتێک موسڵمانان چوونه ده‌ره‌وه بۆ (موسه‌یله‌مه‌ى که‌زاب) ى خاوه‌نى یه‌مامه، منیش له‌گه‌ڵیاندا رۆشتم و، هه‌مان ئه‌و رمه‌ى که (حه‌مزه)م پێ کوشت له‌گه‌ڵ خۆم برد..
کاتێک خه‌ڵکه‌که داى به یه‌کدا (موسه‌یله‌مه‌ى که‌زاب) م بینى وه‌ستابوو، شمشێرێکى به‌ده‌سته‌وه بوو، خۆم بۆ ساز کرد و، رمه‌که‌م جوولآند، تا به‌دڵى خۆم تێم گرت و به‌رى که‌وت..
جا گه‌ر به‌م رمه‌م باشترین که‌س که (حه‌مزه)یه کوشتبێتم، ئه‌وا خوازیارم خواى گه‌وره بمبه‌خشێت و لێم ببورێت چونکه خراپترین که‌سیش که (موسه‌یله‌مه‌ى که‌زاب) ه پێم کوشت.
* * *
به‌م شێوه‌یه شێرى خودا و شێرى پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى (درودى خواى له‌سه‌ر بێت)، سه‌رفرازانه شه‌هید بوو..!!
هه‌روه‌ک چۆن ژیانى ده‌نگده‌ره‌وه‌و سه‌رفرازانه بوو، مردنیشى به هه‌مان شێوه ده‌نگده‌ره‌وه‌و سه‌رفرازانه بوو.. دوژمنه‌کانى ته‌نها به‌کوشتنى وازیان لێنه‌هێنا.. باشه چۆن وازى لێ بهێنن و رازى بن.. له‌کاتێکدا که ئه‌وان هه‌موو به‌نده‌کانى قوڕه‌یش و تێکڕاى پیاوه‌کانیان هاتنه ئه‌و جه‌نگه‌وه که‌ته‌نها پێغه‌مبه‌ر و (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) (حه‌مزه)ى مامیان مه‌به‌ست بوو.
(هیندى کچى عوتبه) که خێزانى (ئه‌بوسوفیان) بوو فه‌رمانى کرد به (وه‌حشى) که جه‌رگى (حه‌مزه)ى بۆ بهێنێت.. (وه‌حشى) به‌ده‌م ئه‌و خواسته ناجۆره‌وه رۆشت و.. کاتێک هێناى بۆ (هیند)، به‌ده‌ستى راستى پێى دا و به‌ده‌ستى چه‌پیشى گواره‌و گه‌ردانه‌که‌ى وه‌ک به‌خشش له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ى ئه‌نجامى دا وه‌رگرت لێى..
هیندى کچى ئه‌و عوتبه‌یه‌ى که موسڵمانان له جه‌نگى (به‌در)دا کوشتیان و ژنى (ئه‌بوسوفیان)ى سه‌رکرده‌ى سوپاى بێ باوه‌ڕى بت په‌رستى.. جه‌رگى (حه‌مزه)ى خسته ناو ده‌مى و ده‌یجووى به‌و ئومێده‌ى که ئه‌و کاره سه‌رشێتانه ساڕێژى بوغز و کینه‌ى بکات، به‌لآم جه‌رگه‌که له‌نێوان که‌ڵبه‌کانى نه‌وه‌ستا، نه‌یتوانى که ئیدى بیمژێت، هه‌ر بۆیه له ده‌مى ده‌ریهێنا و، چوویه سه‌ر به‌ردێکى به‌رز و هاوارى ده‌کرد:
نحن جزینــــاکـم بیــوم بـــدر والحرب بعد الحرب ذات سُعر
ما کــان عن عتبه لى من صبر ولا أخـــی، وعمّـه، وبکـــری
شــفیت نفســی وقچیت نذری أزاح وحشــیُّ غلیـل صـدری
واته: ئێمه سزاى رۆژى به‌درمان دانه‌وه، شه‌ڕى دواى شه‌ڕیش ناڕه‌حه‌ته، له دواى عوتبه و براکه‌م و مامى و کوڕه‌که‌م ئارامم نه‌ما، ساڕێژى ده‌روونى خۆم کرد و نه‌زره‌که‌م به‌جێ هێنا، (وه‌حشى) داخ و کینه‌ى ده‌روونمى نه‌هێشت..
جه‌نگ کۆتایى هات و، بێ باوه‌ڕان سوارى حوشتره‌کانیان بوون و، جڵه‌وى ئه‌سپه‌کانیان گرت و به‌کاروان به‌ره‌و (مه‌ککه) که‌وتنه‌وه رێ..
پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) و هاوه‌لآنى به‌ره‌و گۆڕه‌پانى جه‌نگه‌که هاتن تا سه‌یرى شه‌هیده‌کانیان بکه‌ن..
له‌وێدا له‌نێو جه‌رگه‌ى دۆڵه‌که‌دا، له‌کاتێکدا له ده‌م و چاوى ئه‌و هاوه‌لآنه‌ى ده‌ڕوانى که گیانى خۆیان له پێناوى خوادا به‌خشى و، کردیانه قوربانیه‌کى بێگه‌رد بۆ په‌روه‌ردگارى بالآده‌ستیان. له‌ناکاو راوه‌ستا و سه‌رنجى دا، نێوچه‌وانى گرژ بوو به ددانه‌کانى لێوى خۆى کرۆشت و پێڵوى چاوه‌کانى دا به یه‌کدا..
هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوو که ئاکارى عه‌ره‌ب هێنده بێته خوار و ئه‌و دڕنده‌یه‌تیه‌ى لێ بوه‌شێته‌وه و، جه‌سته‌ى مردوویه‌ک بشێوێنێت به‌و جۆره‌ى که بینى جه‌سته‌ى مامى شه‌هیدى پایه‌به‌رز (حه‌مزه‌ى کوڕى عبدالمطلب) ى شێرى خودا و سه‌ردارى شه‌هیدان شێوێنرابوو..
پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) چاوى که وه‌ک مانگى تابان ده‌گه‌شایه‌وه، له‌کاتێکدا که سه‌رنجى جه‌سته‌ى مامه‌ى دا فه‌رمووى:
هیچ کۆستێ وه‌ک ئه‌مه‌ى تۆ ناڕه‌حه‌ت نابێت لام.. رانه‌وه‌ستاویشم هه‌رگیز له‌م راوه‌ستانه ناڕه‌حه‌ت تر..
پاشان ئاوڕى دایه‌وه له هاوه‌لآنى و فه‌رمووى:
له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوایه سه‌فییه‌ى-خوشکى حه‌مزه- دڵته‌نگ ئه‌بێت و ئه‌کرێته خوویه‌ک له‌دواى من، لێى ده‌گه‌ڕام دڕنده‌و باڵنده‌کان بیانخواردایه..
له هه‌ر شوێنێکدا خوا بالآده‌ستم بکات به‌سه‌ر قوڕه‌یشیه‌کاندا، جه‌سته‌ى سى که‌سیان ده‌شێوێنم..
هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) هاواریان کرد:
سوێند به‌خوا، هه‌ر رۆژێک خواى گه‌وره سه‌رمانخات بکات به‌سه‌ریاندا، ئه‌تکیان ده‌که‌ین، به‌جۆرێک که هیچ عه‌ره‌بێک واى نه‌کردبێت..!!
به‌لآم ئه‌و خودایه‌ى که (حه‌مزه)ى به شه‌هیدبوون رێزدار کرد، جارێکى دیکه‌ش رێزى لێ ده‌نێت به‌وه که کوژرانى ئه‌و ده‌کاته ده‌رفه‌ت بۆ وانه‌یه‌کى زۆر مه‌زن که تا هه‌تایه دادگه‌رى بپارێزێت، به‌زه‌یى پێداهاتنه‌وه ته‌نانه‌ت له سزادان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا ده‌کاته فه‌رز و پێویست..
فه‌رز به‌مجۆره که هێشتا پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) له وتنى په‌یمانه پێشینه‌که‌ى نه‌بووبوویه‌وه نیگاى بۆ هاته خوارێ له جێگاى خۆیدا.
[ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ، وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُمْ بِهِ وَلَئِنْ صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِلصَّابِڕينَ، وَاصْبِرْ وَمَا صَبْرُكَ إِلاَّ بِاللَّهِ وَلاَ تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَلاَ تَكُ فِي ضَيْقٍ مِمَّا يَمْكُرُونَ، إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوْا وَالَّذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ]النحل١٢٥-١٢٨.
واته: به کارزانى و ئامۆژگارى په‌سه‌ند، مه‌ردوم به‌ره‌و رێگه‌ى په‌روه‌ردگارت بانگ بکه و به چاکترین شێوه له‌گه‌ڵیان بدوێ، په‌روه‌ردگارت له‌و که‌سانه‌ى له رێگه‌ى ئه‌و لایانداوه-له‌گشت که‌س- ئاگادارتره و هه‌ر خۆشى باشتر ده‌زانێ کێ یه له‌سه‌ر راسته‌ڕێ یه.. ئه‌گه‌ر تۆڵه ده‌ستێننه‌وه، دار به‌دار بێ و پتر نه‌بێ، خۆ ئه‌گه‌ر خۆڕاگریش بن، دیاره بۆ خۆڕاگره‌کان زۆر باشتره.. خۆڕاگر به! دیاره خۆڕاگرتنیشت هه‌ر بۆ خوایه و خه‌میان مه‌خۆ و له‌و گزى و فێلآنه‌ش ده‌یکه‌ن، دڵته‌نگ مه‌به، بێگومان خودا له‌گه‌ڵ خۆپارێزان و چاکه‌کارانه.
هاتنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌م ئایه‌تانه‌ش له‌و جێگایه‌دا، چاکترین پاداشت بوو بۆ (حه‌مزه) که پاداشتى که‌وته لاى خواى گه‌وره..(کۆتایى به‌شى سێ یه‌م )

