سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
باوه‌ڕ به قه‌زاو قه‌ده‌ر
نوسینى: د.عائض القرنى
وه‌رگیرانى: م.ابوبکر توفیق
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ) سوره الحدید ٢٢
واته: (هه‌ر به‌لآیه‌ک ڕووبدات له زه‌وى , وه‌له ده‌روونى ئێوه‌ش هه‌موو له نووسراوى ئێمه‌دا هه‌یه پێش ئه‌وه‌ى به جێى بهێنین, ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر خودا ئاسانه)
نووسینه‌که وشک بووه‌ته‌وه , پێنووسراوه‌کان هه‌ڵگیراون , چونکه فه‌رمانى خوا به‌جێیه
, ڕووداوه‌کان به تێکڕا نووسران ,( قُلْ لَنْ يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا)التوبه\ ٥١
واته: (ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر! تۆ پێیان بڵێ: هیچمان تووش نابێ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ که خوا بۆى نووسیوین).
ئه‌گه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه جێگیر ببێت له ناخ و دڵ و ده‌رونتا هه‌موو به‌لآیه‌کت به خه‌لآت دێته پێش چاو , هه‌موو ناخۆشییه‌کت به خۆشى دێته پێش چاو, چونکه پاداشت وه‌رده‌گریت له‌سه‌رى, خرابتریش هه‌یه , هه‌موو ڕووداوه‌کان و به‌سه‌ر هاته‌کانت, به ده‌سکه‌وت دێنه پێش چاو ((من يرد الله بة خيرا يصب منة)) . واته: (خواى گه‌وره خێرى هه‌ر که‌سێکى بوێ تووشى به‌لآده‌کات). هه‌ر نیگه‌رانییه‌ک ڕووت تێبکات, له نه‌خۆشى, مردنى نزیکێکت, زه‌رورێکى ماڵى, یان ماڵ سوتان, بزانه خوا بۆى نووسیى , ئێستاش کاتى هاتووه بۆیه ئه‌م شتانه‌شت, به‌سه‌ر دێن, تاقیت ده‌کاته‌وه , هه‌موو چاکه‌یه‌ک له خوداوه‌یه, پاداشت ون نابێ, گوناهت ده‌سڕێته‌وه, خۆشبه‌ختانه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى تووشى ده‌رده‌سه‌رى و به‌لآو موسیبه‌ت ده‌بن و دان به‌خۆیاندا ده‌گرن, ڕازین به به‌شى خودا که لێیان وه‌رده‌گرێته‌وه و پێیان ده‌به‌خشێت ! (لَا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ (23) ) الانبیاْ واته: (خوا به‌رپرس نییه له کاره‌کانى به‌ڵکو خه‌ڵکان به‌ر پرسن له کاره‌کانیان و ووته‌کانیان).
مێشکت نایه‌ته‌وه‌سه‌رخۆ , ده‌روونت جێگیر نابێت , دوو دڵیت لێ نابڕێت, هه‌تا باوه‌ڕ به قه‌زاو قه‌ده‌ر نه‌هێنیت , پێنووس وشک بوونه‌وه , تۆ تووشى ئه‌وه ده‌بیت که خواى گه‌وره بۆى نووسیویت , ده‌روونى خۆت نیگه‌ران مه‌که , واگومان مه‌به که بتوانى نه‌هێڵى ئه‌و دیواره‌ى خواربووته‌وه ڕاگیرى بکه‌یت, بۆ ئه‌وه‌ى نه‌که‌وێت, شووشه بپارێزى له شکان, ئاو بگه‌ڕێنیته‌وه له ڕۆیشتن و به‌ربوون, ڕێگه له با بگریت له هه‌ڵکردنى , ئه‌گه‌ر ئه‌م گومانه‌ش هه‌بێت ئه‌وه ڕاست نییه, با پێشت ناخۆش بێت یان پێشم ناخۆش بێت , به دڵنیایى پێت ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ى خوا نووسیویه‌تى هه‌ر ده‌بێت , فه‌رمانى خودا جێبه‌جێ ده‌بێت (فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ)الکهف ٢٩ واته: (هه‌رکه‌سێک حه‌ز ده‌کات با باوه‌ڕ بهێنێت , هه‌ر که‌سێک ئه‌یه‌وێ بێ باوه‌ڕ بێت با بێباوه‌ڕ بێ). خۆت بده به ده‌ست قه‌ده‌ره‌وه, پێش ئه‌وه‌ى چوار ده‌ورت لێبگیرێت به ناڕازیبوون و هاوار کردن و سه‌ر لێشێوانت, دان بنێ به فه‌رمانى خودادا, پێش ئه‌وه‌ى په‌نجه‌ى په‌شیمانى خۆت بگه‌زیت , که‌واته له‌سه‌ر خۆ به, هۆکاره‌کان بگره, ئه‌وپه‌ڕى تواناى خۆت به‌کاربهێنه , له پاشان ئه‌گه‌ر تووشى ئه‌وه‌بوویت که لێى ده‌ترساى , بزانه ئه‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌بێ هه‌ر ڕووبدات , مه‌ڵێ (( لو انى فعلت كذا لكان كذا و كذا و لكن قل : قدر الله وماشاء فعل )) واته: (مه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئاوام بکردبا, ئاواهى ده‌بوو,به‌ڵکو بڵێ: ئه‌مه کارى خوایه و هه‌رچى ئه‌ویش بییه‌وێ ببێ, ده‌بێ ببێت).

