ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

فەزڵ و پاداشتی قورئان خوێندن...عيباده‌ت

فەزڵ و پاداشتی قورئان خوێندن...عيباده‌ت
 نووسينى/ ناصح ابراهيم سازانى/نووسينگوه‌ى ته‌فسير///گومانی تێدا نیە قورئان خوێندن یەكێكە لە عیبادەت و بەندایەتیە گەورەكان و خێرو پاداشتێكی گەورەو گرنگی هەیە, لە قیامەتدا شەفاعەت و سكاڵا خوازە بۆ ئەو كەسەی خوێندبێتی و كاری پێكردبێت,
لای خوای گەورە تكای بۆ دەكات: 
  * ئەبو ئومامە رەزای خوای لێ بێ وتی: بیستم لە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەیفەرموو: ( اقْرَءۆُا القُرْأ‌نَ فَإنَّهُ ێأتِی ێوْمَ القِێامَەِ شَفِیعاً ڵاَصْحَابِهِ) . قورئان زۆر بخوێنن, چونكە لە قیامەتدا تكاو شفاعەت ئەكات بۆ خاوەنەكەی.                                      
   بەخوێندنەوەی پیتێك لە قورئان دە چاكە بگرە زیاتر دەنوسرێت بۆ خاوەنەكەی: 
  * ئیبن مەسعود رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (مَنْ قَرَأ حَرْفاً مِنْ كِتَابِ اللهِ فَڵهُ حَسَنَەٌ ، ۆالحَسَنَەُ بِعَشْڕ أمْپَالِهَا ، ڵا أقول : ألم حَرفٌ ، ۆلكِنْ : ألِفٌ حَرْفٌ ، ۆڵامٌ حَرْفٌ ، ۆمِیمٌ حَرْفٌ) .            
   پلەو پایەی قورئان خوێنی شارەزا ئەوەندە بەرزە خوای گەورە دەیخاتە ریزی مەلائیكە بەڕێزو پلە بەرزەكانی, ئەو موسڵمانەش بەهۆی زمانیەوە زۆر بەزەحمەت بۆی دەخوێنرێت ئەوە دووجار پاداشتی لەسەر وەردەگرێت: 
  * عائشە رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (الَّذی ێقْرَأُ القُرْأنَ ۆهُۆ مَاهِرٌ بِهِ مَعَ السَّفَرَەِ الكِرَامِ البَرَرَەِ ، ۆالَّذی ێقْرَأُ الْقُرْأنَ ۆێتَتَعْتَعُ فِیهِ ۆهُۆ عَڵیْهِ شَاقٌّ ڵهُ أجْرَانِ ) .  
   هەر گەل و نەتەوەیەك دەست بگرێت بەم قورئانەوەو كاری پێبكات و گوێڕایەڵی فەرمانەكانی بێت, ئەوە لە دنیادا بە سەربەرزی و شكۆمەندی دەژی, بەپێچەوانەشەوە ئەگەر گوێ بیستی ئایەتەكانی خوا نەبن و پشت هەڵكەن لەم قورئانە, بێگومان خوا سەرشۆڕو زەبوونیان دەكات: 
  * عومەری كوڕی خەتاب رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (إنَّ اللهَ ێرْفَعُ بِهَذا الكِتَابِ أقْۆاماً ۆێچَعُ بِهِ أخڕینَ) .                                                                                                                                                                                                                              
   پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئاماژەی كردوە بەوەی ئەو كەسەی قورئانی زیاتری لەبەرە ئەوە پێش نوێژی بكات بۆ موسڵمانان, لە كاتی مردنیشدا ئەو قەدرو رێزە هەر بەردەوام دەبێت, هەروەك لە غەزای ئوحددا فەرمانیدا شەهیدەكان كامیان قورئانی زیاتر لەبەرە ئەوەیان لەپێشەوە بخرێتە ناو گۆڕەوەو ئەسپەردە بكرێت.                        
   قورئان خوێن بەردەوام  پلەی بەرز دەبێتەوە لە بەهەشتدا, كەواتە لەو ساتەوە دەوری قورئان دەكاتەوە تاوەرگرتنی شوێن و مەقامی لە بەهەشتدا سۆزو میهرەبانی خوا لەگەڵیدایە:
  * عبدالله كوڕی عەمری كوڕی عاص رەزای خوایان لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: ( یُقَالُ لِصَاحِبِ الْقُرْأنِ : اقْرَأْ ۆارْتَقِ ۆرَتِّلْ كَمَا كُنْتَ تُرَتِّلُ فی الدُّنْێا ، فَإنَّ مَنْزِڵتَكَ عِنْدَ أخِڕ أیە تَقْرَۆُهَا) . واتە: لەبەهەشتدا بە قورئان خوێن دەوترێت بخوێنە هەروەك چۆن لەدنیادا بەتەرتیل و بەرەوانی دەتخوێند چونكە پلەو مەنزڵت دوا ئایەت دیاریی دەكات كە دەیخوێنی.    
  قورئان خوێندن ئەبێتە هۆی راونانی شەیتان و هەڵهاتنی: ئەبو هورەیرە رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (ڵا تَجْعَلُوا بُیُوتَكُمْ مَقَابِرَ، إنَّ الشَّیْطانَ ێنْفِرُ مِنَ البَیْتِ الَّذی تُقْرَأُ فِیهِ سُورَەُ البَقرَەِ) . واتە: ماڵەكانتان مەكەن بەگۆڕستان, شەیتان هەڵدێ‌ و رادەكات لەو ماڵەی سورەتی(البقرە)ی تیا دەخوێنرێت.                                                                                                                                                                                 
   ئیرەیی بردن و ئاوات خواستن بە قورئان خوێن دروستە بەمەرجێك ئاوات نەخوازرێت بۆ لەناو چوونی ئەو نیعمەتەی خوا پێی بەخشیوە.                                                                 
  * پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (ڵا حَسَدَ إِلاَّ فی اپْنَتَیْنِ : رَجُلٌ أتَاهُ اللهُ القُرْأنَ ، فَهُۆ ێقُومُ بِهِ أنَا‌وَ اللَّیْلِ ۆأنَا‌وَ النَّهَاڕ ، ۆرَجُلٌ أتَاهُ مَالاً ، فَهُۆ یُنْفِقُهُ أنَا‌وَ اللَّیْلِ ۆأنَا‌وَ النَّهَاڕ) .واتە: حەسەدو ئیرەیی بردن دروست نیە لە تەنها لەدوو حاڵەتدا نەبێت: بەیەكێك قورئان خوێن بێت شەوو رۆژ دەوری بكاتەوە, بە یەكێكیش كە خوای گەورە ماڵ و سامانی پێ بەخشیبێت ئەویش بەم دەست و بەو دەست شەوو رۆژ خەریكی بەخشینی بێ.                                                                                                                        
   كۆبوونەوە بۆ قورئان خوێندن لە مزگەوتدا خێرو پاداشتێكی زۆر گەورەی هەیە: 
  * ئەبو هورەیرە رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: ( ۆمَا اجْتَمَعَ قَوْمٌ فی بَیت مِنْ بُیُوتِ اللهِ تَعَاڵی ، ێتْلُونَ كِتَابَ اللهِ ، ۆێتَدَارَسُونَهُ بَیْنَهُمْ إلاَّ نَزَڵتْ عَڵیْهِمُ السَّكِینَەُ ، ۆغَشِیتْهُمُ الرَّحْمَەُ ، ۆحَفَّتْهُمُ المَڵائِكَەُ ، ۆذكَرَهُمُ الله فِیمَنْ عِندَهُ) . واتە: هەر كۆمەڵێك لەبەر رەزامەندی خوا كۆببنەوە لەماڵێك لە ماڵەكانی خوای گەورەدا قورئان بخوێنن ولەناو خۆیاندا دەوری بكەنەوەو واتاو ماناكەی لێك بدەنەوە, ئەوا بێگومان ئارامی و دڵنیایی بەسەریاندا دادەبارێت و, رەحمەت و میهرەبانی دایان دەپۆشێت, مەلائیكە دەورەیان لێدەدەن و, خودایش لە بارەگای بەرزو باڵای خۆی لای (مەلەئی ئەعلا)ئەنجومەنی باڵا باسیان دەكات.                                                                                                                                                              
  * ئەبو موسای ئەشعەری رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (مَپَلُ الْمُۆْمِنِ الذی ێقْرَأُ القُرْأنَ مَپَلُ اڵاُتْرُجَّەِ : ڕیحُهَا طیِّبٌ ۆطعْمُهَا طیِّبٌ ، ۆمَپَلُ الْمُۆْمِنِ الَّذی ڵا ێقْرَأُ القُرْأنَ كَمَپَلِ التَّمْرَەِ : ڵا ڕیحَ ڵهَا ۆطعْمُهَا حُلْوٌ ، ۆمَپلُ المُنَافِقِ الَّذی یقرأ القرأنَ كَمَپلِ الرَّیحانَەِ : ریحُهَا طیِّبٌ ۆطعْمُهَا مُرٌّ ، ۆمَپَلُ المُنَافِقِ الَّذی ڵا ێقْرَأُ القُرْأنَ كَمَپلِ الحَنْڤَڵەِ : ڵیْسَ ڵهَا ڕیحٌ ۆطعْمُهَا مُرٌّ ) . 
  واتە: نمونەی ئەو موسڵمانەی قورئان دەخوێنێت وەك بەهێ (پرتەقاڵ و مزرەمەنیەكان)وایە, بۆنی خۆشە, چونكە دەیخوێنێ‌, تامیشی خۆشە, چونكە كاری پێدەكات, نمونەی ئەو موسڵمانەی قورئان ناخوێنێت وەك خورما وایە, تامی خۆشە بەڵام بۆنی نیە, نمونەی ئەو مونافیقەی قورئان دەخوێنێت وەك رەیحانە وایە بۆنی خۆشە بەڵام تامی تاڵە, ئەو مونافیقەی قورئان ناخوێنێت ئەوە وەك گوژاڵكە وایە بۆنی نیە و تامیشی زۆر تاڵە!.              
 * ئیبن مەسعود رەزای خوای لێ بێ گوتی: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم پێی فەرموم: قورئانم بەسەردا بخوێنە، وتم: ئەی پێغەمبەری خوا! من قورئانت بەسەردا بخوێنم كە قورئان بۆ تۆ دابەزیوە؟ فەرمووی: پێم خۆشە گوێ‌ بگرم بۆ ئێوە، منیش سورەتی(النسا‌ء)م بۆ خوێندەوە تاگەشتمە ئەم ئایەتە:{فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلَاءِ شَهِيدًا (41)} [النساء]. واتە: ئینجا حاڵی كافران چۆن بێت كاتێك هێنامان لە هەموو میللەتێكدا شایەتێك تۆیشمان هێنا ئەی پێغەمبەر! بەشایەت بەسەر ئا ئەوانەوە. پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (حَسبُكَ اڵان) ئیتر بەسەو بوەستە. كە ئاوڕم دایەوە بەلایدا دەبینم چاوەكانی فرمێسكیان پێدا دێتەخوارەوە
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز