سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بێئارامیی دایكی موسـا و پاشان هێوربوونەوەی...چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى/وهرگير /كاوه هاوراز///راستە خودا مژدەی ئەوەی بەدایكی دابوو كە كوڕەكەی لەژێر سەرپەرشتیو پارێزگاریی خۆیدایەو هیچ كەسێكیش ناتوانێت ئازارێكی بدات، چونكە خودا خۆی دەیپارێزێت، بەڵام ئەم دایكە وای چاوەڕوان نەدەكرد
كە دەریاكە لە كەنارەوە بۆ ماڵی فیرعەونی هەڵدەگرێت. بێگومان هەموو جۆرە بیرو خەیاڵاو گومانو ئەندێشەیەك دڵی دایكی موسایان داگیركردبوو، لەملاوە شەیتانیش هەوڵی دەدا خورپەو وەسوەسەكانی بخاتە دڵیەوە، لەبارەی حاڵەتەكەی دایكی موساوە خودا دەفەرموێت.
واتە: (ئەوسا دوای ئەوەی دایكی موسا كۆرپەكەی هەڵدایە دەریاوە هەستی بە بۆشاییو بیئارامییەكی زۆر دەكردو خەریك بوو نهێنیی مەسەلەكەی ئاشكرا بكاتو بچێتو بڵێت ئەوە منداڵی منە، ئەگەر ئێمە دڵیمان بەهێزو دامەزراو نەكردایەو وزەو ئارامیمان پێنەدایە تا لەو باوەڕدارانە بێت كە بڕوایان بە مژدەو بەڵێنی خودا هەیە(.
لەم ئایەتەوە بەروونی ئەو حاڵەتەمان دێتە بەرچاو كە دڵی دایكی موسا بۆشاییی تەواوی تێكەوتووەو لەهەموو شتێك بەتاڵا بۆتەوە تەنها لە موسا نەبێت. هیچ خەیاڵاو ئەندێشەیەك لەدڵی دا نەماوە تەنها چارەنووسی موساو بیرلێكردنەوەی ترسو نیگەرانی لەسەر موسا نەبێت. بەتاڵا بوونەوەی دڵی ئەم دایكە لە هەموو شتێك تەنها لە موسا نەبێت، هەر تەنیا وێنەگرتنێكی وردبینانە نییە، بەڵكو رەوانبێژییەكی رۆشنكارییشە، بگرە تەنانەت راستییەكی تێبینیكراوی دەروونیشە، هەر بۆیە كاتێك مەسەلەیەك دڵی مرۆڤ داگیر دەكات، هەر بیر لەوە دەكاتەوەو، هیچ شتێكی تر جگە لەوە لەدڵیدا نامێنێت.
دایكی موسا وای لێهات بوو خۆیشی خەتابار دەكردو گلەیی لە خۆی دەكرد: ئەرێ من چیم كرد؟ بۆچی وام لەم كوڕەم كرد؟ كێ ئەوەم بۆ دەسەلمێنێت كە ئەم كارەم بە نیگاو ئیلهامێك لەخوداوەیە؟ ئەرێ چۆن بەدەستی خۆم كوڕەكەم تەسلیمی دوژمنی خۆی (واتە فیرعەون) كرد كە هەر ئەوە دژیەتیو دەیكوژێت!! ئایا بەراستە من هێندە شێتم كە ئەم كارەم كرد؟!
واتە خەریك بوو ئەم دایكە هەر خۆی رازو نهێنییەكەی خۆی ئاشكرا بكاتو پەردە لەسەر مەسەلەكەی لادات، خەریك بوو بچێتە دەرەوە بۆ لای خەڵكیو پییان بڵێت: من گوناهكارم، من گوناهم دەرهەقی كوڕەكەم كردووە، ئەو منداڵە تازە لەدایك بووەی كە لای فیرعەونە ئەوە كوڕی منە، تكاتان لێ دەكەم رزگاری كەنو بۆ منی بگێڕنەوە.
خۆ ئەگەر دایكی موسا ئاوای بكردایەو ئەوەی بگوتایە، ئیدی كێبوو ئەو كەسەی بتوانێت بەرگری لە موسا بكاتو لە چنگ فیرعەونی رزگار بكات؟
خەریك بوو دایكی موسا هەواڵەكە ئاشكرا بكاتو نهێنییەكە دەرخات ئەگەر خودا هێورو دڵنیای نەكردایەو هەموو خورپەو خەیاڵاتو دڵەڕاوكییەكی بۆ لانەبردایەو دڵی جێگیر نەكردایە
دڵیمان جێگیرو دامەزراو كرد بەوەی، كە پڕمان كرد لە باوەڕو ئیمان بە خوداو، متمانە بە بەڵێنی خوداو بڕوای تەواو بە بەدیهاتنی بەڵێنەكە.
ئینجا بڕواو یەقینی بەوەش هەبوو، كە خودای پەروەردگار هەر خۆی سروشو نیگای ئەو كارەی پێداوەو بە سروشی خودا، منداڵەكەی هەڵداوەتە دەریاوەو، هەر خوداش حوكمو فەرمانی لەسەر گەیشتنی كوڕەكەی بۆ لای فیرعەون وا بووەو، پاشان هەر خوداش پارێزەری بووە لەلای فیرعەون.
خودا دڵی دایكی موسای دامەزراوو هێور كردەوە، ئەویش دڵنیابووەوەو دەروونی هێمن بووەوەو خورپەو خەیاڵاتیشی دامركانەوەو، یەكێك بوو لە خاوەن باوەڕانو ئیمانی بەهێز بووو، بەهۆی ئەم ئیمانەوە بە بڕوای تەواوو هێمنیو دڵنیایییەوە چاودێری چارەنووسی موسای دەكرد.
با پێكەوە سەرنج لە وردیو زیندوێتیو كارایی وێناكردنی هونەریانەی ئەم فەرمایشتەی خودا بدەین دڵی دایكی موسا تەواو بەتاڵا ببووو، هیچ شتێكی تێدا نەمابوو تەنها بیركردنەوە لە كۆرپەكەیو خەریك بوو نهێنیی خۆیشی ئاشكرا بكات.
بێگومان گرتنی وێنەی دڵێك كە لە هەموو شتێك خاڵی بووبێتەوە تەنها لەیەك شت نەبێت، ئەوە لەڕاستیدا ئەو دڵە پڕ بووە لەو شتەی، كە تەنگی پێهەڵچنیوە، جا كاتێك ئایەتەكە وای دەردەبڕێت، كە خاڵی بۆتەوە، مەبەستی لەوەیە، كە پڕە. دڵی دایكەكە پڕ بووە لە گرنگیدان بە كوڕەكەی، پڕ بووە لەو نهێنییە ترسناكەی، كە بێگومان ئەو كوڕە تازە لە دایك بووەی ئێستا لەلای فیرعەونە كوڕی ئەم دایكە خۆیەتی، جا بۆ ئەوەی دایكەكە ئەم نهێنی یە ئاشكرا نەكات، خودا دڵی دایكەكەیو نهێنی یەكەی نێو دڵیشی بەهێزو دامەزراو كرد.

