سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
زیكرو یادی خوا...عيبادهت
نووسينى /ناصح ابراهيم سازانى /نووسينگهى تهفسير///وشەی( الذكر)لە شەرعدا واتە: زیكرو یادی خوا, هەروەها ئەمانەش دەگرێتەوە, نوێژ, قورئان خوێندن, تەسبیحات كردن, نزاو پاڕانەوە, سوپاسگوزاری, گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداری . زانایان كۆڕی زیكرو یادی خوایان بە تەنها قۆرخ نەكردووە بۆ (سبحان الله)و, (الحمد لله)و, (لا الە الا الله)و, (الله اكبر), بەڵكو بە هەموو كۆڕێكی زانستی كە لێكۆڵینەوەی تێدا بكرێ لە بواری حەڵاڵ و حەرام, فیقهی شەرعی, كارو باری حوكم, كۆڕی تاعەت و عیبادەت, ئەمانە هەموویان بە كۆڕی زیكرو یادی خوا داناوە . زیكرو یادی خوا چەند قۆناغێك و جۆرێكی هەیە بەگوێرەی ئامادە بوون و بێداری دڵ لەگەڵ زمان, یان یەكێكیان بە تەنها و بەدەر لەوی تریان. پێشەوا نەوەوی دەفەرموێت: یادی خوا پێویستە بە دڵ بكرێت, یان بە زمان, بەڵكو بەهەردوكیان بێت باشترو چاكترە, ئەگەر تەنها بە یەكێكیان بوار هەبوو بكرێت ئەوا بە دڵ بكرێت چاكترە. زیكرو یادی خوا دڵ دەبوژێنێتەوە, قوتی رۆحە, پاككردنەوەی زەینە, چاككردنی رەفتار و هەڵسوكەوتە, دڵ پێی ئارام و دامەزراو دەبێت, خوای گەورەش دەفەرموێت: ﭽ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓﭼ الرعد: ٢٨. واتە: ئەوانەی كەبڕوایان هێناوە ودڵیان ئارام دەبێت بەیادی خوا ئـاگـاداربن كەهەر بە یادی خوا دڵــەكـان ئـارام دەبـن. بێگومان ترسناكترین شت كردەوەی چاكی مرۆڤ لەكیس بدات زمانە, بۆیە پێویستە لەسەری بە وتەی چاك نەبێت پێی نەدوێ و ئاگاداری وتەكانی بێت چونكە هەموویان تۆمار دەكرێن لە نامەی كردەوەكانیدا, خوای گەورە دەفەرموێت:{مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ (18)} [ق] واتە: هیچ وتەیەك لەدەمی ئادەمیزاد دەرناچێ ئیللا مەلائیكەیەك چاودێرو گوێ بیستی قسەكەیەتی و تۆماری دەكات.

