سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ماڵی جاڵجاڵۆكە...له قورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن/نووسينگهى تهفسير///خوای گەورە دەفەرموێت:{مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ (41)} [العنكبوت]، واتە: نموونەی ئەوانەی جگە لە خوای
گەورە كەسانێكی تر دەكەنە پشتیوانی خۆیان، وەك نموونەی جاڵجاڵۆكەیەك وایە كە ماڵێك بۆ خۆی سازبكات (بە مەرجێك) نابودترین و لاوازترین ماڵ ماڵی جاڵجاڵۆكەیە، ئەگەر سەرنجی بدەن و لێی تێبگەن.
لە ئایەتەكەدا هاتووە لاوازترین ماڵ (بیت العنكبوت)ـە نەك (خیگ العنكبوت)، واتە ماڵی جاڵجاڵۆكەیە نەك ڕایەڵی جاڵجاڵۆكە، چونكە دەزوو (یان ڕایەڵ)ی جاڵجاڵۆكە (وەك ئەوەی لە زانستدا سەلمێنراوە) بەهێزترە لە دەزوویەكی ڕەقی لە ئاسن دروستكراو كە هەمان ئەستووریی و درێژیی هەبێت بە چوار ئەوەندە، بۆیە لاوازییەكە لە ماڵی جاڵجاڵۆكەدایە نەك ڕایەڵەكەی.
ماڵی جاڵجاڵۆكە شوێنگەی تیاچوون و كوژرانە بۆ ئەهلەكەی، هەر لەدوای جوتبوون (تلقیح) مێیەكە نێرە دەكوژێت، هەڵبەتە ئەگەر لەدەستی ڕانەكات، هەروەها بێچوەكانیش ئەگەر لە دەستی ڕانەكەن هەر لەدوای هەڵهێنان (فقس) یەكسەر دەیانخوات. بەڕاستی ماڵی جاڵجاڵۆكە جوانترین و ڕەوانبێژترین نموونەی زانستییە بۆ خراپیی شوێنگە و بەدیی سەرەنجام.
لە گۆڤاری (Kosmos)ی ئەڵمانی لە شوباتی 1984دا وتارێكی زانستی (لە ڕاستیدا دۆزینەوەیەكی زانستی) دەربارەی جاڵجاڵۆكە بڵاوكراوەتەوە، تیایدا هاتووە: پسپۆڕەكان ئاشكرایانكرد كە مێیەی جاڵجاڵۆكە هەڵدەستێت بە تەنینی تۆڕی جاڵجاڵۆكەیی و نێرە ئەم كارە ئەنجام نادات. قورئانی پیرۆزیش زۆر پێش زانست باسی ئەم ڕاستییەی كردووە، وشەی (العنكبوت) بۆ نێرە و مێیەی جاڵجاڵۆكەش هەر بە هەمان شێوە بەكاردێت، بەڵام لە ئایەتەكەدا باس لە مێیەی جاڵجاڵۆكە كراوە كە بە كارەكە هەڵدەستێت، ئەمەش بە بەكارهێنانی (تاء التأنیپ) (كە ئاشكرایە لە زمانی عەرەبیدا بۆ ڕەگەزی مێ بەكاردێت) و لە وشەی (ﮈ) دا دیارە.
لەگەڵ ئەوەی لە زمانی عەرەبیدا و لەكاتی قسەكردن دەربارەی پۆلێك زیندەوەر بەگشتی و بۆ ڕوونكردنەوەی یەكێك لە سیفەت یان نەریتەكانی ئەو پۆلە دەستەواژەی نێر بەكاردێت، ئەمەش واتە قسەلێكردن یان وەسفی پۆلەكە بەگشتگیری بە (التأنیپ) واتە بە مێ (وەك لە ئایەتەكەدا دیارە) تەنها و تەنها بۆ پێویستی یان جیاكردنەوە و هەڵاوێردنە. كەواتە لە مەفهومی وشەی (ﮈ)دا دەردەكەوێت كە نێرەی جاڵجاڵۆكە تۆڕ ناتەنێت، بەڵكو مێیە ئەو كارە دەكات.
دێت، وەك ئاماژە بەوەی ئەم زانیارییە لەدواییدا زانست ئاشكرای دەكات... ئاشكرایشە ئەم نهێنییە بایۆلۆژییانە لەم دوادواییانەدا زانران.

