سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
حوکمی (إسْتعاذَة) و (بَسْمَلَة)
ئاماده‌کردنى: کتێبخانه‌ى محوی
یه‌که‌م: الإستعاذة-واته: خۆ پاراستن، یه‌کێک له شێوه‌کانی (إستعاذة) به‌م جۆره‌یه (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) سوننه‌ته بۆ قورئان خوێن که ده‌ست به قورئان خوێندن ده‌کات له سه‌ره‌تای سوڕه‌ت بوو یا له سه‌ره‌تاکه‌ی نه‌بوو بیخوێنی، وه گوتراویشه (إستعاذة) له کاتی ده‌ستپێکردنی خوێندنه‌وه‌ی قورئان واجبه به به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی [فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ] (النحل: 98).
واته: هه‌ر کاتێک که قورئانت خوێند خۆت بپارێزه به خوا له شه‌یتانی ده‌رکراو و دوورخراو له ره‌حمه‌تی خوا.
خیلافیش له‌وه‌دا نییه که (إستعاذة) به‌شێک نییه له قورئان.
وه له سوڕه‌تی (توبة) ئه‌گه‌ر له یه‌که‌م جار ده‌ستت به خوێندنه‌وه‌ی کرد ئه‌وه ته‌نها (إستعاذة) ده‌ڵێی.
وه ئه‌گه‌ر قورئانت ده‌خوێند شتێک هاته پێشت قورئانه‌که‌ی لێ پچڕاندی ئه‌گه‌ر شته‌که بێگانه نه‌بوو وه‌ک پشمین و کۆخه ئه‌وه (إستعاذة) دووباره ناکه‌یته‌وه، به‌لآم ئه‌گه‌ر شته‌که بێگانه بوو ئه‌و کاته (إستعاذة) دووباره ده‌که‌یته‌وه.
دووه‌م: (ألْبَسْمَلَةُ) واته (بسم الله الرحمن الرحيم)
(بسم الله الرحمن الرحيم) ناکۆکی له‌وه‌دا نییه که به‌شه ئایه‌ته‌که له سوڕه‌تی (نمل)، وه له مه‌زهه‌بی (حفص عن عاصم)دا (بسم الله الرحمن الرحيم) ئایه‌ته‌که له سوڕه‌تی (فاتحة) و وه له هه‌موو سوڕه‌ته‌کانی قورئان ته‌نها سوڕه‌تی (توبة) نه‌بێت.
جا گوتنی (بسم الله الرحمن الرحيم) سوننه‌تێکی موئه‌ککه‌ده‌یه له سه‌ره‌تایی هه‌موو سووڕه‌تێک ته‌نها سوڕه‌تی (توبة) نه‌بێت.
به‌لآم ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای سووڕه‌ت ده‌ست به خوێندنه‌وه نه‌کرا ئه‌وه قورئان خوێن ده‌توانی بیخوێنی وه ده‌شتوانێ نه‌یخوێنى، وه هه‌روه‌ها جائزیشه له ناوه‌نده‌کانی سوڕه‌تی (توبة) (بسملة) بڵێی.
خوێندنی (إستعاذة) و (بسملة) و سووڕه‌ت
ئه‌گه‌ر قورئانخوێن (إستعاذة) و (بسملة) و سووڕه‌تی خوێند ئه‌وه چوار باری بۆ هه‌یه که ئه‌مانه‌ن:
١-پچڕاندنی هه‌موویان.
ئه‌مه‌یان له هه‌موویان باشتره، واته بڵێی (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) بوه‌ستى ئینجا بڵێی (بسم الله الرحمن الرحيم) بوه‌ستى ئینجا ده‌ست بکه‌ی به خوێندنی سووڕه‌ته‌که.
٢-گه‌یاندنی ناوی خوا به سووڕه‌ت به‌س.
واته: بڵێی (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) رابوه‌ستى ئه‌وجا بڵێی (بسم الله الرحمن الرحيم) به‌بێ وه‌ستان سووڕه‌ته‌که‌ی له‌گه‌لأ بخوێنی.
٣-گه‌یاندنی خۆپاراستن (إستعاذة) به (بسملة) و بوه‌ستی ئینجا ده‌ست بکه‌ی به خوێندنی سووڕه‌ته‌که.
٤-گه‌یاندنی هه‌موویان.

