سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
رۆڵی ژنەكـەی فیـرعەون...چيرۆكه قورئانيهكان
نوسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى///خودای مەزن هەواڵی ئەوەی بە موسا گەیاند كە كاتی خۆی لە منداڵی دا لەنێو كۆشكی فیرعەون چی بەسەر هاتووەو ڕادەی ئەو خۆشەویستییەی خۆیشی بۆ باس كردووەو ئەو هۆو ئامڕازو بارودۆخەی
كە ژیانیشی پێ پارێزراوە بۆ دەسنیشان كردووە، وەك فەرموویەتی.واتە: لەلایەن خۆمەوە سۆزو خۆشەویستییەكم بۆ دەستەبەر كردیو ئەو خۆشەویستییەم خستە دڵی كەسانی ناحەزتەوە بەرامبەر بەتۆ..
لەم دێڕەی ئایەتەكەدا وشەی هەواڵدەری كە مانای ناردنو گەیاندنو دەستەبەركردنی خۆشەویستی یە بۆ موسا دیمەنێكی زۆر جوانی هونەریی تێدایەو بەمەش خودا دەیەوێت قەرەبووی ئەو سۆزو خۆشەویستییەی دایكیو ئەو ئامێزەگەرمەیو بەخێوكردنیو سەرپەشتی كردنەی بۆ بكاتەوە كە لەدەستی دابوو، ئەوەش بەو ڕایەخە گەرمەی بۆی راخرابووو بەو پێخەفە ئارامەی پیایدا دەدرا.
لە راستیشدا ئەو هیچ زیانێكی لێ نەكەوتبوو، چونكە ئەوەتا سۆزو خۆشەویستی لە خوداوەو لەنێو ماڵەكەی فیرعەوندا بۆ دەستەبەر كراوەو هەر بەوەش دادەپۆشرێتو، تا وای لێ دێت ئەم خۆشەویستی یەی خودا لە پێخەفێك دەچێت كە پێیدا دەدرێت.
بەڵام جیاوازییەكی زۆر هەیە لەنێوان پێخەفەكەی دایكی كە لە كەلو پەلی دنیا دروست كراوەو كە بەرگری لە ئازاری فیرعەون پێ لێناكرێتو، لەنێوان ئەو پێخەفە دەستەبەركراوەی خوادا كە لە خۆشەویستییەكی پوختەكراوو پاڵێوراوی خۆی دروست كراوەو كە ئازارو ستەمی فیرعەونیشی لێ دوور دەخاتەوە, بێگومان خودا خۆی ئەركی سەرپەرشتیو بەخێوكردنی موسای كۆرپەی رادەپەڕاندو بەڵێنی دابوو كە لە ماڵی فیرعەوندا لە ئازاری فیرعەون بیپارێزێت، بەڵام چۆن؟
خودا بۆ ئەم مەبەستە ئامڕازێكی هەڵبژارد كە بە خەیاڵی هیچ كەسێكدا نەدەهات، ئەوەش خۆشەویستی بوو، بۆ وەدیهێنانی ئەم خۆشەویستییەش دڵێكی وای بۆ تەرخان كرد كە لە پێشبینیو بۆچونی هیچ كەسێك دا نەبوو، ئەویش دڵی ژنەكەی فیرعەون بوو، وەك خودا دەفەرموێت واتە: (هاوسەرەكەی فیرعەون نەیهێشت فیرعەون موسای منداڵا بكوژێتو گوتی: من ئومێدەوارم ببێتە مایەی خۆشحاڵی بۆ منو بۆ تۆش، جا مەیكوژن، بەڵكە لە ئایندەدا سودمان پێ بگەیەنێت، یاخود دەیكەین بە كوڕی خۆمان بەشێوەیەك كە ئەوان واتە بەنو ئیسرائیل هەر پێشی نەزاننو هەستی پێنەكەن
ئیدی ژنەكەی فیرعەون موسای كۆرپەی خستە ژێر باڵی سۆزو خۆشەویستییەك، كە لەخوداوە خرابووە نێو دڵییەوە. هەر خودا فەرمانی بە دڵی ئەو ژنە كرد، كە موسای خۆش بوێت، هەروەها دڵیی تەرخان كرد بۆ بەرگری لێكردنی، ئەوەبوو داوای لە فیرعەونی مێردی كرد، كە نەیكوژێو پێی راگەیاند كە ئەم كۆرپە تازە لەدایك بووە جێی خۆشیو شادیی هەردووكیان دەبێت.
دیارە فیرعەونیش خێرا داوای هاوسەرەكەی پەسند كردووەو قایل بووە، هەر ئەوەی لەدەست هاتووە، كە قایلو رەزامەند بێتو داواكاریی ژنەكەی رەت نەكاتەوە.
دە توخوا تۆش ئەم حاڵەتە بخەرە بەر دیدی خۆت، بۆنمونە ئەگەر داوات لێبكرایە، كە موسا لە ستەمی دڕندانەی فیرعەون بپارێزیت لەكاتێكدا لەژێر چنگیدایەو كۆرپەیەكی بێدەسەڵاتەو ناتوانێت بەرگری لەخۆی بكات، فیرعەونیش سەرقاڵی تیژكردنەوەی چەقۆكەیەتی بۆ سەربڕینی، ئایا لەو حاڵەتەدا توانات هەبوو بەرگری لـێبكەیت؟ ئەی ئەگەر توانای ئەوەت هەبوایە، ئایا ئەو ئامڕازەت بەخەیاڵدا دەهات؟ ئایا دەتتوانی دڵی ژنەكەی فیرعەون بۆ ئەوە بخەیتە كار؟ ئایا بۆت دەكرا دڵی ئەو ژنە وا لێبكەیت، كە ئەو منداڵە ساوایەی خۆش بوێتو بیكات بە كوڕی خۆی؟!
بێگومان هەر مرۆڤێك لە گرۆی ئادەمی لە ئاست كارێكی ئاوادا شكستو دەستەوسانە، بەڵام خودای پاكو دوور لە هەموو خەوشو لاوازییەك هەر خۆی بەتواناو كردەی هەر كارو ئەركێكە كە خوازیاری بێت، ئەوەبوو ئەم ئەركەشی راپەڕاند، چونكە دەسەڵاتی هیچ مرۆڤێك نەدەگەیشتە ئەو پلەیەی بتوانێت دڵی ژنەكەی فیرعەون رابگرێت، تەنانەت خودی فیرعەونیش نەیتوانی ئەو دڵەی هاوسەرەكەی بخاتە ژێر ركێفو فەرمانی خۆیەوەو حوكمی تیادا بكات، پاشان تەنانەت خودی ژنەكەش هیچ دەسەڵاتێكی بەسەر دڵی خۆیدا نەبوو.. تەنها خودای پەروەردگار خۆی دەسەڵاتو ركێفی لەسەر دڵی ژنەكە هەبوو، خودا فەرموویە واتە: (چاك ئەو راستییە بزانن كە خودا زۆر بەئاسانی دەتوانێت مرۆڤ لە خواستو ئاواتەكانی نێو دڵی داببڕێت، سا ئیتر بە كارەساتێك بێت یان بە مردنی كتو پڕی بێت)....

