سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خێری ذى الحجەو قوربانی..ههمهجۆر
وهر گيراوه له سايتى يهكيتى زانايان ئايينى ئيسلام ///بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان خوای گەورە دەفەرمووێت: (ۆالْفَجْڕ* ۆڵێالٍ عَشْرٍ)، واتە: سوێند بە کاتی بەرەبەیان، سوێند بە دە شەوی یەکەمی مانگی قوربان.
.. موسڵمانانی بەرێز: لە قورئانی پیرۆزدا کاتێك خوای گەورە سوێند بە دروستکراوێکی دەخوات بۆ ئەوەیە تا سەرنجو دڵەکان بۆ لای گەورەیی شتەکە رابکێشێت، فەرموودەکانی پێغەمەریش درودی خوای لەسەر بێت هاتوونە جەخت لەسەر گەورەیی ئەم رۆژانە دەکەنەوە، پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: (مَا مِنْ أَیَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِیهِنَّ أَحَبُّ إِڵی اللَّهِ مِنْ هَژِهِ اْڵایَّامِ الْعَشْڕ، فَقَالُوا: ێا رَسُوڵ اللَّهِ! ۆَلا الْجِهَادُ فِی سَبِیلِ اللَّهِ؟! فَقَاڵ رَسُولُ اللَّهِ صلی الله علیه وسلم: ۆَلا الْجِهَادُ فِی سَبِیلِ اللَّهِ، إَِلا رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ ۆمَالِهِ فَڵمْ ێرْجِعْ مِنْ ژَلِكَ بِشَیْوٍ) رواه الترمژی وأبو داود وابن ماجه. واتە: هیچ رۆژانێك نین کردەوەی باشیان تێدا خۆشەویست بێت بەلای خواوە وەك ئەم دە رۆژە. گووتیان: ئەی پێغەمبەری خوا جیهاد لە پێناوی خواش ئەوەندە گەورە نییە، فەرمووی: جیهاد لە پێناوی خواش ئەوەندە گەورە نییە مەگەر کەسێك بە گیان و ماڵەوە دەرچوو بێت و بە هیچ یەکێکیان نەگەڕێتەوە.ئیماندارانی بەرێز: لەم رۆژانەدا خوای گەورە لێخۆشبوون و لێبووردەیی خۆی بەسەر حاجیانی ماڵی خوا دەبارێنێت، ئێمەش کە قسمەتمان نەچۆتە حەج.. ئایا هیچ بەشمان لەو لێخۆشبوون و مەرحەمەتە هەیە؟. بەڵێ... پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم هانمان دەدات بەوەی بە ئەنجامدانی زیاتری کردەوەی باش دەتوانین لە خێرو پاداشت بگەینە کاروانی حاجیان، ئەوەتا پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (ما من أیام أعڤم عند الله ولا أحب إلیه العمل فیهن من هذه اڵایام العشر، فأكثروا فیهن من التهلیل والتكبیر والتحمید) رواه أحمد. واتە: هیچ رۆژانێك نین کردەوەی باش تێیاندا لەلای خوا گەورەترو خۆشەویستتر بێت وەك ئەم رۆژانە، جا زۆر تەهلیل و تەکبیرو یادی خوا بکەن.گەورەیی ئەم رۆژانە بۆ کۆمەڵە هۆکارێك دەگەڕێتەوە، چونکە لەم دە رۆژانەو سی رۆژی ژی القعدە بوو کە خوای گەورە میقاتی چل رۆژی لەگەڵ موسای کلیم الله کرد، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (ۆۆاعَدْنَا مُوسَی ثڵاثينَ ڵیْڵەً ۆأَتْمَمْنَاهَا بِعَشْرٍ فَتَمَّ مِیقَاتُ رَبِّهِ أَرْبَعِینَ ڵیْڵەً) واتە: سێ شەومان دیاری کرد بۆ موسا بۆ عیبادەتکردن و دە رۆژی ترمان خستە سەری و، میقاتەکەی بوو بە چل شەوی تەواو). موسا پێغەمبەر لەم دە رۆژانە بە رۆژوو بوو ئینجا خوای گەورە تەوراتی بۆ دابەزاند.موسڵمانانی بەڕێز: لە کۆتایی ئەم رۆژانەدا جەژنی قوربان دێت، لەم جەژنەدا موناسەبەیەکی گەورە هەیە ئەویش قوربانیکردنە، ئەمەشیان سوونەتێکی گەورەیەو، هەندێکیش بە واجبی دەزانن، بێگومان لەم دە رۆژانەدا گەورەترین شتێك کە بەندە لە خوا نزیك دەکاتەوە قوربانیکردنە، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (ما عمل ادمی من عمل یوم النحر أحب إلی الله من إهراق الدم إنها لتأتی یوم القیامە بقرونها وأشعارها وأڤلافها وأن الدم لیقع من الله بمكان قبل أن یقع من اڵارچ فطیبوا بها نفسا). واتە: لە رۆژی جەژنی قورباندا هیچ کردەوەیەکی ئادەمی هێندەی رشتنی خوێنی گیانەوەرێك -بۆ قوربانیکردن- خۆشەویست نییە لەلایەن خواوە، لە رۆژی قیامەتدا بە قۆچ و موو نینۆکەکانیەوە دێت، خوێنەکەی لەلایەن خواوە جێگەی خێری خۆی دەگرێت بەر لەوەی بکەوێتە سەر زەوی، کەواتە دڵەکانتان بە قوربانیکردن خۆش بکەن.قوربانیکردن درووست نابێت تەنها لە حوشترو رەشە وڵاخ و مەڕو بزن نەبێت، مەرجە دەبێ حوشترەکە چووبێتە شەش ساڵییەوە، مانگاو بزنیش چووبنە سێ ساڵیەوە، مەڕیش دەبێ چووبێتە ناو دوو ساڵیەوە، حەیوانی نێرو مێ و خەسێندراویش بۆ قوربانیکردن دروستن، هەروەها پێویستە حوشترو رەشەوڵاخ (گاو مانگا) چووبنە ناو ساڵی شەشەمیانەوە، هەروەها مەرجە ئەوەی دەکرێتە قوربانی هیچ عەتبێکی وای نەبێت گۆشتەکەی کەم بکاتەوە، بۆیە حەیوانی (لەڕو لاوز، شێت، شەلە، کۆرە، نەخۆش، گڕوو) بۆ قوربانیکردن دروست نینە، هەروەها رای بەهێزتر پێی وایە حەیوانی ئاوسیش بۆ قوربانیکردن ناشێت.

