سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(حه‌مزه‌ی كوڕی عبدالمطلب) شێری خودا و سـه‌رداری شه‌هیدان .. ( کۆتایى )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) به مه‌زنترین شێوه خۆشى ده‌ویست، ئه‌و-هه‌روه‌کو پێشتر باسمان کرد - ته‌نها مامه‌ى خۆشه‌ویستى نه‌بوو به‌س
..
به‌ڵکو براى بوو له شیره‌وه..
هاوژینى بوو له منداڵێتیدا..
و هاوڕێى هه‌موو ته‌مه‌نى بوو..
له‌م چرکه‌سانانه‌ى ماڵئاوایشدا، پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) هیچ سلآوێکى بۆ ماڵئاوایى لێکردنى به‌دى نه‌کرد چاکتر بێت بۆى که به‌قه‌د ژماره‌ى هه‌موو شه‌هیدانى جه‌نگه‌که نوێژى له‌سه‌ر کرد..
به‌مجۆره لاشه‌ى (حه‌مزه) به‌ره‌و شوێنى نوێژکردنه‌که برا له گۆڕه‌پانى جه‌نگ که ئه‌مى له‌نێودا تیاچوو، خوێنى ڕژا... جا پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) و هاوه‌لآنى نوێژیان له‌سه‌ر کرد، پاشان شه‌هیدێکى دیکه‌یان هێنا و، پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) نوێژى له‌سه‌ر کرد.. دواى ئه‌وه شه‌هیده‌که ده‌برا و (حه‌مزه) له‌جێى خۆى ده‌مایه‌وه‌و شه‌هیدى سێیه‌م ده‌هێنرا له ته‌نیشت (حه‌مزه)وه دانرا و پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) نوێژى له‌سه‌ریان کرد..
به‌و جۆره.. شه‌هیدان هه‌موویان.. یه‌ک یه‌ک هێنران و.. پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) نوێژى له‌سه‌ر هه‌ریه‌که‌یان و (حه‌مزه)ش له‌گه‌ڵیدا بێت ده‌کرد، ئه‌و رۆژه حه‌فتاجار نوێژى له‌سه‌ر مامه‌ى کرد..
* * *
پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) له جه‌نگه‌که‌وه به‌ره‌و مال گه‌ڕایه‌وه، له رێگادا گوێى له ده‌نگى ئافره‌تانى هۆزى (عه‌بدولئه‌شهه‌ل) بوو بۆ شه‌هیده‌کان ده‌گریان، پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) له زۆر به سۆزى و خۆشه‌ویستیدا ده‌یفه‌رموو:
به‌لآم (حه‌مزه) که‌س ناگرى بۆى...!!
(سه‌عدى کوڕى مه‌عاز) گوێى له‌و قسه‌یه ده‌بێت و، وا گومان ده‌بات که پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) ده‌روونى ئاسووده ئه‌بێت گه‌ر ئافره‌تان بۆ مامه‌ى بگرین، بۆیه خێرا به‌ره‌و لاى ئافره‌تانى هۆزى (عه‌بدولئه‌شهه‌ل) ده‌ڕوات و فه‌رمانیان پێده‌کات که بۆ (حه‌مزه) بگرین، هه‌ر که پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) گوێبیستى گریانه‌که‌یان ده‌بێت به‌ره‌و لایان ده‌چێت و، ده‌فه‌رموێت:
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نه‌بوو، بگه‌ڕێنه‌وه خوا به‌زه‌یى بێته‌وه پێتاندا، له‌مڕۆ به‌دواوه گریان نیه.
ئیدى هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) ده‌ستپێشخه‌ریان ده‌کرد له لاواندنه‌وه‌ى (حه‌مزه) و به‌رز راگرتنى ره‌وشته زۆر مه‌زنه‌کانیدا..
له‌و باره‌یه‌وه (حه‌سانى کوڕى سابت) له چامه‌یه‌کى درێژیدا ده‌ڵێت:
دع عنک داراً قد عفا رسمها وابکی على حمزه ذی النائل
اللاّبـس الخیل إذا أحجمـت کاللیـپ فی غابتـه، الباسـل
أبیچ فی ذروه من هـاشــم لم یمـر دون الحـــق بالبـاطل
مـال شـه‌یدا بین أســیافکم شلّت ی‌دا وحشــى من قاتـل
واته: واز له‌و خانوه بهێنه که دروستکردنى ته‌واو بووه‌و بۆ (حه‌مزه)ى پایه‌به‌رز بگرى، ئه‌و پیاوه‌ى که خۆى کۆده‌کرده‌وه‌و سوارى ئه‌سپه‌که‌ى ده‌بوو، وه‌ک شێرى به‌جه‌رگ وابوو له بێشه‌که‌یدا.. سپى بوو له بنه‌چه‌دا و نه‌وه‌ى هاشم بوو، به‌سه‌ر حه‌قدا نه‌ده‌ڕۆشت به ناڕه‌وا له‌نێو شمشێره‌کانتاندا شه‌هید بوو، هه‌ردووده‌ستى وه‌حشى بکوژه‌که‌ى بشکێت.
* * *
(عبدالله ى کوڕى ره‌واحه)ش ده‌ڵێت:
بکت عینیى وحقّ لها بکائها وما یغنی البکاو ولا العویل
على أسد الإله غداه قالـوا : أحمزه ذاکم الرجل القتیـل
أُصیب المسلمون به جمیعـا هناک وقد أُصیب به الرسول
أبا یعلى، لک الأرکان هــدّت وأنت الماجــد البرّ الوصـول
واته: چاوه‌کانم ئه‌شکیان رشت و حه‌قیشیان بوو که گریان، گریان و رۆڕۆ چ سودێکى هه‌یه جا.. به‌سه‌ر شێرى خودادا، کاتێک به‌یانى وترا: ئه‌رێ ئه‌و پیاوه کوژراوه (حه‌مزه)یه، کۆستى هه‌موو موسڵمانان که‌وت له‌وێدا و پێغه‌مبه‌ریش (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) غه‌مبار بوو بۆى. ئه‌با یه‌على، ده‌ست و پێى بێ هێز کردین، تۆ سه‌رفراز و چاک و په‌رۆش بوویت.
* * *
(صه‌فیه‌ى کچى عبدالمطلب) ى پورى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) و خوشکى (حه‌مزه)ش وتى:
دعاه إله الحقّ ذو العرش دعـوه الى جنــــه یحیــا بهـا، وســرور
فذلـک ما کنا نُرجّــی ونــرتـجی لحمزه یــوم الحشـر خیر مصیر
فوالله لا أنسـاک ما هبت الصّـبا بکاو وحزنا، محضری ومسیری
عَلى أســـدِ الله الذی کانَ مِدْرَها ێــذودُ عَن الاســلامِ کـڵ کَفــُورٍ
أقول وقد أعلى النّعیُّ عشـیرتی جـزى الله خیـرا من أخ ونصیـر
واته: خوداى حه‌قى خاوه‌ن ته‌خت بانگهێشتى کرد بۆ ئه‌و به‌هه‌شته‌ى تێدا به ئاسوده ئه‌ژى.. ئه‌وه‌ش خواست و ئومێدى ئێمه بوو بۆ (حه‌مزه) که له رۆژى حه‌شردا باشترین سه‌رئه‌نجامى هه‌بێت.. سوێند به‌خوا تا شنه‌باى به‌یانى هه‌ڵکات له بیرت ناکه‌م، گریان و خه‌م و په‌ژاره، خۆشى و خامۆشیمه،، بۆ شێرى خودا که ویستى پاراستنى ئیسلام بوو له هه‌موو بێ باوه‌ڕێک، ده‌ڵێم و شیوه‌نى هۆزه‌که‌م به‌رز ده‌که‌مه‌وه، خوا پاداشتى برا چاک و سه‌رخه‌ره‌که‌مان به چاکترین شێوه بداته‌وه..
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا باشترین لاواندنه‌وه‌ى بۆن و به‌رامه‌دار له یاددا وته‌کانى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) بوو کاتێ له‌سه‌ر لاشه‌ى راوه‌ستا، ئه‌و ساته‌ى له‌نێو شه‌هیده‌کانى جه‌نگدا به‌دى کرد و فه‌رمووى:
به‌زه‌یى خوات له‌سه‌ر، به‌راستى تۆ-ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم- په‌یوه‌ندى خزمایه‌تیت به‌جێ ده‌گه‌یاند و، زۆر کارى چاکه‌ت ئه‌نجام ده‌دا...
* * *
به‌راستى په‌ژاره‌ى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) بۆ (حه‌مزه)ى مامى مه‌زنى زۆر قورس بوو.. سه‌ره‌خۆشى لێکردنیش تێدا کارێکى سه‌خت بوو.. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا قه‌ده‌ر جوانترین سه‌ره‌خۆشى بۆ پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) له‌گه‌ل خۆیدا هه‌ڵگرتبوو.
له رێگاى گه‌ڕانه‌وه‌یدا له (ئوحود)ه‌وه بۆ مال، پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) به‌لاى ئافره‌تێکى هۆزى (به‌نى دینار)دا تێپه‌ڕى کرد که باوکى و، مێرده‌که‌ى و، برایه‌کى شه‌هید بووبوون..
کاتێک چاوى به موسڵمانان که‌وت له جه‌نگ ده‌گه‌ڕانه‌وه، به په‌له به‌ره‌و لایان ڕۆشت و ده‌نگ و باسى شه‌ڕه‌که‌ى لێده‌پرسین..
هه‌واڵى مه‌رگى مێرد و... باوک و... براکه‌یان پێدا...
ئه‌مجا به په‌رۆشیه‌وه لێى پرسین:
ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) چى لێ هاتووه...؟؟
وتیان: زۆر باشه... سوپاس بۆ خوا چاکه هه‌روه‌ک تۆ پێت خۆشه...!!
وتى: نیشانم بده‌ن، هه‌تا سه‌یرى بکه‌م..!!
له‌گه‌ڵى رۆیشتن تا له پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) نزیک بوویه‌وه، کاتێک چاوى پێى که‌وت به‌ره‌و رووى رۆشت و وتى:
هه‌موو کۆستێک له‌دواى تۆ، کارێکه و ئاسان ده‌بێت...!!
* * *
به‌ڵێ... ئه‌مه جوانترین و زیندووترین سه‌ره‌خۆشى بوو..
پێده‌چێت که پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) بۆ ئه‌و دیمه‌نه گه‌وره‌و بێ وێنه‌یه زه‌رده‌خه‌نه گرتبێتى، چونکه له دونیادا هه‌ول و، خۆشه‌ویستى و، خۆبه‌ختکردنى هاوشێوه‌ى ئه‌وه نیه..
ئافره‌تێکى... لاوازى، بێده‌سته‌لآت، له یه‌ک ساتدا باوکى و، مێرده‌که‌ى و، براکه‌ى له ده‌ست بدات.. کاردانه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر ئه‌و کۆسته له ساتى بیستنى ئه‌و هه‌واڵه‌دا که کێو له‌بن دێنێ ئه‌وه‌بوو:
ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) چى لێهاتووه...؟؟!!
به‌راستى ئه‌وه دیمه‌نێک بوو که قه‌ده‌ر به‌چاکى وێناى کێشا و ساته‌که‌ى دیاریکرد تا بیکاته سه‌ره‌خۆشى بۆ پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت)... به‌لآم چ سه‌ره‌خۆشییه‌ک.. سه‌ره‌خۆشى بێت بۆ شێرى خودا و، سه‌ردارى شه‌هیدان..!!

