سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
مرۆڤ لە پوختەیەكی خاكی زەویە...له قورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن///خوای گەورە دەفەرموێت:{وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ إِذَا أَنْتُمْ بَشَرٌ تَنْتَشِرُونَ (20)} [الروم] واتە: لە نیشانەو بەڵگەكانی خوا ئەوەیە كە لە خاك دروستی كردوون، لەوەودوا زۆربوون و بڵاوبونەتەوە بەسەر زەویدا.
هەروەها دەفەرموێت:{وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ مِنَ الْمَاءِ بَشَرًا فَجَعَلَهُ نَسَبًا وَصِهْرًا وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرًا (54)} [الفرقان] واتە: هەر ئەو زاتەیە كە لە ئاوی (مەنی) مرۆڤ دروستدەكات و كردوویەتی بەهۆی خزمایەتی، بێگومان پەروەردگاری تۆ دەسەڵاتی بێسنوورە.
لە ئایەتی یەكەمدا ئاماژەی بەدیهێنانی مرۆڤ هەیە لەخاك، لەئایەتی دووەمیشدا لە ئاو، بەڵام لەم ئایەتەدا كە خوای گەورە دەفەرموێت:{وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ سُلَالَةٍ مِنْ طِينٍ (12)} [المؤمنون] واتە: ئێمە ئادەمیزادمان لە ئاوێتەیەكی پێكهاتوو لە خاك پێكهێناوە.
(گین) لەئایەتەكەدا مەبەست خۆڵ و ئاوە پێكەوە.
لەم سێ ئایەتەدا ئاماژەیەكی ڕوون هەیە، بۆ بنەڕەتی مرۆڤ. سەرچاوەی سەرەكی كە لە خۆڵ و ئاوی زەوی و كانزاكانی بەدیهاتووە، بەكورتی پوختەكەی لەم زەوییەیە.
شیكردنەوەی كیمیایی دەڵێت: "ئەگەر مرۆڤمان شیكردەوە بۆ پێكهاتەو توخمە سەرەتاییەكانی، دەبینین وەك كانێكی بچوك وایە، لە پێكهاتەكەیدا (22) توخم كە تا ئێستا ئاشكراكراون بەشداری دەكەن".
ئەو توخمانەش بەم جۆرە دابەش دەكرێن:
1. ئۆكسجین و هایدرۆجین، كە هەردووكیان ئاو پێكدەهێنن. ئاو (65-70%)ی لاشەی مرۆڤ پێكدەهێنێت و مرۆڤ ناتوانێت چوار ڕۆژ زیاتر بەبێ ئاو بژی سەرەڕای ئەو توانایەی كە هەیەتی بۆ خۆراهێنان لەگەڵ وشكیدا (جفاف)، ئەم حاڵەتەش بۆ هەموو بەدیهێنراوەكانی گەردوون ڕاستە.
خوای گەورە دەفەرموێت:{أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ (30)} [الأنبياء]، واتە: لە ئاو هەموو شتێكی زیندوومان فەراهەم هێناوە، ئایا ئەوانە هەر باوەڕ ناهێنن؟
2. كاربۆن و هایدرۆجین و ئۆكسجین، كە بنەڕەتی ئاوێتە ئەندامیەكان پێكدەهێنن وەك: شەكرەكان و چەوری و پڕۆتین و ڤیتامینەكان و هۆڕمۆنەكان وئەنزیمەكان.
3. حەوت مادەی وشك (جاف)، ئەوانیش: (كلۆر، كبریت، فۆسفۆڕ، مەگنسیۆم، كالسیۆم، پۆتاسیۆم، سۆدیۆم) كە (60-80%)ی مادە وشكەكان پێكدێنن.
4. حەوت ماددەی تری وشك، كە ڕێژەیان كەمترە، ئەوانیش: (ئاسن، مس، یۆد، مەنگەنیز، كۆباڵت، زینك، مۆلبیدیۆم).
5. چەند توخمێكی تری دەگمەن كە ژمارەیان شەش توخمە.
سەرجەم پسپۆڕان لەسەر ئەوە كۆكن كە جەستەی مرۆڤ وەك بارستەیەك لە خاك هەموو ئەو توخمە كانزاییانەی تێدایە كە لە زەویدا هەن. ئەمەش بەتەواوی ڕاستێتی ئەو ئایەتە لە دڵ و بیرەكاندا دەچەسپێنێت كە دەفەرموێت:{وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ إِذَا أَنْتُمْ بَشَرٌ تَنْتَشِرُونَ (20)} [الروم].

