سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژ ته‌رک کردن
نوسینى: ناصح ئیبراهیم
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
بێگومان ته‌رک کردنى نوێژ یه‌کێکه له‌تاوانه گه‌وره‌کان ,و هۆى چونه دۆزه‌خه, خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءَلُونَ (40) عَنِ الْمُجْڕمِینَ (41) مَا سَڵکَکُمْ فِی سَقَرَ (42) قَالُوا ڵمْ نَکُ مِنَ الْمُصَلِّینَ (43) وَڵمْ نَکُ نُگْعِمُ الْمِسْکِینَ ) المدپر: ٤٠-٤٤. واته: ئه‌و که‌سانه‌ى سه‌ر فرازو شادمانن له به‌هه‌شتدا به تاوانبارانى دۆزه‌خ ده‌ڵێن: ئه‌وه چى بوو ئێوه ڕاپێچى دۆزه‌خ کرد؟! له وه‌لآمدا ده‌ڵێن : له نوێژگه‌ران نه‌بووین, خۆراکمان به هه‌ژاران نه‌ده‌به‌خشى. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت(فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا)مریم:٥٩. واته ئینجا له پاش ئه‌وان که‌سانێک له نه‌وه‌کانیان بوونه جێنشینیان نوێژیان ده‌فه‌وتاندو شوێن هه‌واو ئاره‌زوو که‌وتن, جا ئه‌وانه له داهاتوودا تووشى (سزاى) گومڕاییان ده‌بن.
نوێژ نه‌کردن ده‌بێته هۆى پشتکردنه دینى خوا‌و, سزاى سه‌ختى ناو گۆڕ وه‌ک له‌م ئایه‌ته‌دا ئاماژه‌ى بۆ کراوه: (وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْڕي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى) گه:١٢٤.
*پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: ( أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إلة إلا الله وأن محمد رسول الله ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة فإذا فعلوا ذلك عصموا منى دماْءهم وأموالهم إلابحق الاسلام وحسابهم على الله). واته : فه‌رمانم پێکراوه: که بجه‌نگم له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌دا هه‌تا شایه‌تمان دێنن و , به ڕێک و پێکى نوێژه بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن, ئیتر ئه‌وه‌ى ئاوا بکات ئه‌وه سه‌رو ماڵى خۆى له‌من قه‌ده‌غه‌ده‌کات و خوێن و ناموس و ماڵى له من حه‌رام ده‌بێ, مه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌قى شه‌رعى, ئیتر حساب لێپرسینه‌وه‌ى نیازى دڵى له‌و دنیا له‌سه‌ر خوایه. خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: (فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآَتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ) التوبه:٥. واته: ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان کردوو, نوێژیان کرد‌و, زه‌کاتیان دا وازیان لێ بێنن..
*پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (بين الرجل وبين الشرك والكفر ترك الصلاة) واته : جیاوازیى نێوان پیاوى موسڵمان و هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆ خوا دانه‌ر نوێژ نه‌کردنه. *(أم أيمن) ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمویه‌تى: (لاتترك الصلاة متعمدا فإنة من ترك الصلاة متعمدا فقد بئت منة ذمة الله ورسولة). واته: به ئه‌نقه‌ست واز له نوێژ مه‌هێنه, ئه‌وه‌ى نوێژێک به‌بێ هۆ نه‌کات ئه‌وه له وه‌عدو به‌ڵێنى خوا به‌رى ده‌بێت.
* هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: (من فاتتة الصلاة فكأ نما وتر أهلة ومالة). واته: هه‌رکه‌سێک نوێژ بفه‌وتێنێ بێ به هانه‌یه‌کى شه‌رعى وه‌ک ئه‌وه وایه خانه‌واده‌و ماڵ و سامانه‌که‌ى له ده‌ست بدات. ئه‌وه بۆ یه‌ک نوێژ ئه‌ى ئه‌گه‌ر که‌سێک نوێژ نه‌کات ئه‌بێ حاڵى چى بێ؟!. به‌ڵێ نوێژى بفه‌وتێنێ وه‌ک ئه‌وه وایه ماڵ و منداڵ و سامانه‌که‌ى له‌ده‌ست بدات, جا براى موسڵمان چۆنه به‌لاته‌وه ئه‌گه‌ر کۆرپه‌که‌ت یان جگه‌ر کۆشه‌که‌ت له‌ده‌ست بده‌یت که‌لات خۆشه‌ویست و سه‌نگینه, یان خێزانه خۆشه‌ویسته‌که‌ت له‌ده‌ست بده‌یت که‌مایه‌ى حه‌وانه‌وه‌ى ژیانته, یا ئه‌و ماڵ و سامانه‌ى که ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ ته‌قه‌لایه‌ت بۆ دواوه!. بێگومان ئه‌وه یه‌ک نوێژ بفه‌وتێنێ ئه‌ى ئه‌گه‌ر هه‌موو نوێژه‌کان بفه‌وتێنێ ده‌بێ چۆن بێ!!. ئه‌و که‌سانه‌ى که نوێژ به جه‌ماعه‌ت ناکه‌ن شه‌یتان زاڵ ده‌بێ به‌سه‌ریاندا, ئه‌ى ئه‌گه‌ر ته‌رکى بکه‌ن ئه‌بێ حاڵیان چۆن بێ؟!. پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (مامن ثلاثة فى القرية, ولاتقام فيهم الصلاة إلا قد استحوذ عليهم الشيطان, فعليك بالجماعة فإنما يأكل الذئب القاصية). واته: ئه‌گه‌ر سێ که‌س پێکه‌وه بوون جا گوند نشین بوون یا کۆچه‌رى به‌کۆمه‌ڵ نوێژیان نه‌کرد, ئه‌وه شه‌یتان زاڵ بووه به‌سه‌ریاندا, که‌واته ئه‌ى موسڵمان به جه‌ماعه‌ت نوێژه‌کانت بکه له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تى موسڵمانان به, چونکه گورک ئه‌و مه‌ڕه ده‌خوات که ته‌نهایه. زانایان و ئیمامه موجته‌هیده‌کان ره‌حمه‌تى خوایان لێ بێ راى جیاوازیان هه‌یه له حه‌کمى نوێژ نه‌که‌ردا به قه‌ستى بێ یان له‌به‌ر ته‌مبه‌ڵى :
پێشه‌وا شافیعى و مالیک ره‌حمه‌تى خوایان لێ بێ ده‌ڵێن : پێى کافر نابێ, به‌لآم داواى لێ ده‌کرێت نوێژ بکات ئه‌گه‌ر نه‌یکرد ده‌کوژڕێت له‌سه‌ر نه‌کردنى, نه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که کافر بووه. هه‌ندێکى تر له زانایان رایان وایه هه‌ر که‌سێک له‌به‌ر ته‌مه‌ڵى نوێژ نه‌کات کافر ده‌بێت له‌وانه پێشه‌وا على کوڕى ئه‌بوتالیب و ئه‌حمدى کورى حه‌نبه‌ل. هه‌ندێکى تریان ده‌ڵێن : ده‌بێ بکرێته زیندان تا ته‌وبه ده‌کات و ده‌گه‌ڕێته‌وه یان ده‌مرێت وه‌ک پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه‌ى نعمان. ئیبن قه‌یم ده‌ڵێت: به به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌ت و یه‌ک ده‌نگى هاوه‌لآن ئه‌و که‌سه‌ى نوێژ نه‌کات پێى کافر ده‌بێ, ئیسحاقى کوڕى راهویه‌ش ئه‌وه‌ى نه‌قڵ کردووه. ئه‌مه جیاوازى و راى زانایانه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ى که باوه‌ڕى پێى هه‌یه به‌لآم له‌به‌ر ته‌مه‌ڵى نایکات یان خۆى به تاوانبار ده‌زانێ .. به‌لآم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى گاڵته به نوێژ ده‌که‌ن و باوه‌ڕیان پێى نیه و به‌فه‌رزى نازانن ئه‌وانه به‌یه‌ک ده‌نگى زانایان پێى کافر ده‌بن, ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ى موسڵمان بوو لێى ده‌سه‌نرێته‌وه, چونکه به‌شه‌رع خێزانى ئه‌و نییه, هه‌رکارێکى جووت بوونى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات وه‌ک زیناى کردبێ وایه, ئه‌و منداڵه‌ش که‌ده‌بێت مناڵى زینایه, ئه‌گه‌ر مردیش نوێژى له‌سه‌ر ناکرێ و له گۆڕستانى موسڵماناندا نانێژرێت , له میراتى موسڵمانیش میراتى ناکه‌وێت, با باوکى خۆشى بێت
عبدالله کوڕى شه‌قیق ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رموى: (كان أصحاب محمد صلى الله علية وسلم لايرون شيئا من الاعمال تركة كفر غير الصلاة). واته: هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ته‌رک کردنى و ئه‌نجام نه‌دانى هیچ کرده‌وه‌یه‌کیان به کوفر و بێ باوه‌ڕى دانه‌ناوه جگه له نوێژ.
*عبدالله کوڕى عه‌مر ره‌زاى خوایان لێ بێ گێڕایه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ڕۆژێک باسى نوێژى کرد‌و فه‌رموى: ( من حافظ عليها كانت لة نورا وبرهانا ونجاة يوم القيامة ومن لم يحافظ عليها لم يكن لة نورا ولا برهانا ولا نجاة وكان يوم القيامة مع قارون وفرعون وهامان وأبى بن خلف). واته: هه‌ر که‌سێک پارێزگارى له نوێژه‌کانى بکات و ئه‌نجامیان بدات له کاتى خۆیاندا ده‌بنه ڕووناکى و به‌ڵگه بۆى و ڕزگار بوونى له ڕۆژى قیامه‌تدا , هه‌ر که‌سێکیش واى نه‌کرد ئه‌وا نه ڕووناکین و نه‌به‌ڵگه‌ن ونه‌ده‌بنه هۆى ڕزگار بوونى, له‌گه‌ڵ قارون فیرعه‌ون و هامان و ئوبه‌ى کوڕى خه‌له‌ف حه‌شر ده‌کرێت و له دۆزه‌خدا پێکه‌وه ده‌بن. زانایان له ڕاڤه‌ى ئه‌م فه‌رموده‌یه‌دا ده‌ڵێن: هه‌ر که‌سێ ماڵ و سامان سه‌رقاڵى بکات و ته‌رکى نوێژه‌کانى بکات ئه‌وه له‌گه‌ڵ قاروونه, هه‌ر که‌سێکیش کورسى و ده‌سه‌لآته‌که‌ى سه‌ر قاڵى بکات و نوێژه‌کانى بفه‌وتێنێ ئه‌وه له‌گه‌ڵ فیرعه‌ونه, هه‌ر که‌سێ کاروبارى وه‌زاره‌ت و سه‌رۆکایه‌تى سه‌رقاڵى بکات ئه‌وه له‌گه‌ڵ هامانه, ئه‌وه‌شى به بازرگانیه‌وه خه‌ریک بێ و ته‌رکى نوێژه‌کانى بکات ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئوبه‌ى کوڕى خه‌له‌فدایه که یه‌کێ بووه له کافره‌کانى سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم.

