سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
خوشـكەكەی موسا بەدوای موسادا دەچێت..چيرۆكه قورئانيهكان
نووسینى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى // وهرگێرانى/کاوه هاوراز///کتێبخانهى تهفسیر....خودا فەرموویە:دایكی موسا بە كچی خۆی، كە خوشكی موسایە، پێی گوت: بڕۆ بە شوێن هەواڵاو ئاسەواریدا، ئەم كچەش دوای ماوەیەكی كەم لە كەنارێكیەوە بەدیی كرد لەكاتێكدا دارودەستەی فیرعەون هەستیان بەم بەدواداچوونەی خوشكەكەی نەدەكرد(.
لەم ئایەتەدا ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە دایكی موسا داوای لە خوشكەكەی (موسا) كردووە شوێن پێو ئاسەواری هەڵگرێتو زۆر بە وردیو وریایییەكی هێمنانەوە چاودێریی سندووقەكە بكات كە موسای تێدایە تا بزانێت لەكوێدا دەگیرسێتەوەو چیی بەسەر دێت؟!!
دایكی موسا بەم كچەی خۆی (كە خوشكی موسایە) گوتووە: (قصیه) واتە بەدوای حەرەكەتو بزاوتو ئاسەواری كۆتاییدا بچۆو چاودێریی رۆشنی بكە.
خوشكە داناو ژیرەكەشی داواكاریی دایكی خۆی بەداناییو وریایییەوە جێبەجێ دەكات، ئەوەبوو بەوردی چاودێریی هێڵی رۆشتنی سندووقەكەی بەدەریادا دەكرد. دیارە دوایین وێستگەی گیرسانەوەی سندووقەكەش (كە لەبەردەم كۆشكی فیرعەوندا بووە) ترساندوویەتیو، هەروەها بەوەش ترساوە كاتێك خزمەتگوزارانی كۆشكەكە سندووقەكە هەڵدەگرنەوە..
لێرەدا ئەوەی بەلامانەوە گرنگ بێت، كە ئاماژەی بۆ بكەین، وریاییو زیرەكیی خوشكەكەی موسایە، وەك ئایەتەكەش گوزارشتی لێ كردووە بە مانای (ئەم كچەش دوای تاوێك لەكەنارێكەوە بەدیی كرد، كە تاقمەكەی فیرعەون هەستیان پێی نەدەكرد)..
بەڕاستی ئەم خۆ پەنادانە وریایییەكی شارەزایانەو زیرەكانەیە، كە توانیویەتی بە كارامەییو عاقڵانە هەڵسو كەوت بكاتو بەچاكییش هونەری خۆ حەشاردانو چاودێریی كردنی هێمنانە بنوێنێت. ئەم خوشكەی (موسا) لەدوورەوە چاودێریی سندووقەكەی دەكرد، بێئەوەی سەرنجی خەڵكی دەوروبەر بەلای خۆیدا راكێشێت، ئەو، كەسانی تریشی دەبینی، بەڵام خۆی وا دەردەخست، كە گوایە خەیاڵی لەلای هیچ شتێكی تایبەتی نییەو، وەك تەنها رێبوارێكی گوزەركاری سەر رێگەكەیە، هەر بۆیەش كەسێك ئەوەی بە خەیاڵادا نەدەهات، كە ئەم كیژە كەسێكی زۆر نزیكی ئەو منداڵەیە.

