ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

زانایەكی ئازا...چيرۆك

زانایەكی ئازا...چيرۆك

نووسينى/هارون نوح طه‌/ كتێبخانه‌ى محوى///موقاتیلی كوڕی صالح دەڵێ: چوومە لای زانای لە خوا ترس‌و پایە بەرز حمادی كوری سلمە بینیم هیچی لە ماڵ دا نی یە جگە لە حەسیرێك نەبێ كە لەسەری دانیشتبوو.

لەگەڵ هەندێ خواردن‌و قورئانێك‌و قاپێكی ئاو. لە ناكاو یەكێ لە دەرگای دا بە كچە بچوكەكەی ووت بڕۆ بزانە كێ یە كچەكە ووتی: باوكە نێردراوی محمدی كوڕی سلیمانی پادشایە. حماد ووتی: با بەتەنیا بێتە ژوورێ نێردراوەكە هات‌و نوسراوێكی دانا لەبەردەم حماد. تێیدا نوسرابوو (لە محمدی كوڕی سلیمان بۆ حمادی كوڕی سلمە كارێكی گرنگ هەیە داوات لێ دەكەین كە ئامادە بیت....  سڵاوو) حماد ووتی: كچم ئەم پێستەو مەرەكەبەم بۆ بێنە. كە هێنای بە منی ووت بنووسە (لە پاشان ئێمەی زانایان ناڕۆین بۆ لای هیچ كەسێ ئەگەر كارێك هەبوو بیهێنن بۆ لامان پرسیارمان لێبكەن ئەگەر هاتی بۆ لام بەتەنیا وەرە، بە ئەسپ‌و پاسەوانەكانت نێی بۆ لام. ئامۆژگاری خۆم‌و خۆت ناكەم.... سڵاو) موقاتیل دەڵێ هەر لە لای بووم یەكێكی تر لە دەرگای دا. حماد ووتی: كچم بڕۆ بزانە كێ یە ووتی: بابە محمدی كوڕی سلیمان بە خۆیەتی. حماد ووتی: پێی بڵێ با بە تەنیا بێتە ژوورێ محمدی كوڕی سلیمان هاتە ژوورێ سەلامی كردو دانیشت لە لای حماد. ووتی ئەی حماد ئەوە بۆچی هەر جارێ سەیرت دەكەم دڵم پڕ دەبێ لە ترس؟ حماد ووتی: گوێم لە (پابتی بەنانی) بووە دەیووت گوێم لە أنسی كوڕی مالك بووە دەیووت گوێم لە پێغەمبەر بووە دەیفەرموو (ئەگەر زانا مەبەستی بە زانستەكەی ڕەزامەندی خوا بێ هەموو شتێ لێی دەترسێ بەڵام ئەگەر بەم زانستە مەبەستی ماڵی دونیاو پڕكردنی خەزێنەی بێ ئەوە لە هەموو شتێ دەترسێ) محمدی كوڕی سلیمان ووتی: ئەوە چل هەزار درهەم بۆخۆت‌و پێداویستیەكانت خەرج بكە. حماد ووتی: بیدە بەم كەسانەی كە ستەمت لێ كردوون. ووتی: سوێند بە خوا هەموی بە میرات وەرم گرتوە ماڵی كەس نی یە. حماد ووتی: باشە لای بە لەلام ناموێت  پێویستم پێ نی یە كۆی كەوە لە لام. ووتی: دابەشی بكە. حماد ووتی: لە وانەیە ئەوانەی بەبەریان نەكەوێ بڵێن عەدالەتی نەكردووە لای بە لام خوا گوناهەكانت لە سەر لاببات 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز