سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(20) هه‌نگاو بۆ دورخستنه‌وه‌ی منداڵ له دزی (1ـ 2)
نوسینى:د.مسته‌فا ئه‌بوسه‌عد....وه‌رگێڕانى: خالید مه‌حه‌مه‌د ....پرسیار: ئایا منداڵ دزیده‌کات به‌و مانایه‌ى که گه‌وره‌کان لێى تێگه‌یشتون؟ چۆن مامه‌ڵه بکه‌م کاتێک منداڵه‌که‌م دزی ده‌کات؟ چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته بکه‌م لای منداڵه‌که‌م؟
وه‌لآم:
پرسیارێکن خێزانه‌کان ده‌یکه‌ن و ڕوانین بۆ باسه‌که‌ش له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر ده‌گۆڕێت، گرنگترین هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری دیارده‌ی دزی لای مندالآن خۆی له تێگه‌یشتنی هانده‌ر و پاڵنه‌ر و هۆکاره‌که‌یدا ده‌بینێته‌وه، زۆر هه‌ڵه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه په‌نا به‌ریت بۆ سزادان و لێدان، مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕووکار‌ی کێشه‌که, ته‌نها ده‌بێته هۆی داڕمان و سوککردنی که‌سێتی منداڵ.
پاڵنه‌ره‌کانى دزیکردن لای منداڵ:
١- ناڕوونی له تێگه‌یشتنی مانای خاوه‌ندارێتی تاکه‌که‌سی لای منداڵ:
کاتێک منداڵ خۆی ده‌بینێته‌وه له‌ناو مه‌یدانێکدا که هه‌موو ئه‌وه‌ی که تیایه‌تی موڵکی گه‌وره‌کانه، یان موڵکێکی هاوبه‌شه له نێوان ئه‌و و که‌سێکی تردا، خۆی ده‌بینێته‌وه ڕووه‌و ڕێگه‌یه‌کی پێچه‌وانه ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که هه‌ستده‌کات پێویستی به موڵکدارێتی تاکه‌که‌سییه، ئه‌مه‌ش هه‌ستێکه سروشتى گه‌شه‌ی ده‌روونی ده‌یسه‌پێنێ، به‌تایبه‌ت له کۆتا قۆناغه‌کانی ساڵی یه‌که‌م.
٢- بێبه‌شکردن :
هه‌تا ئه‌وکاته‌ی منداڵ هه‌ستده‌کات بێبه‌شده‌کرێت له پێداویستییه‌کانی ژیانی تایبه‌تی، زیاتر هانده‌رێکی به‌هێزی ده‌بێت تاکو په‌نابه‌رێت بۆ دزی، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێبه‌شکردن ئاکارێکی باوکانه بێت و بسه‌پێنرێت به‌بێ قه‌ناعه‌تکردن، گه‌ر منداڵمان بێبه‌شکرد له خواردنی هه‌موو جۆره شیرینییه‌ک به‌بێ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تی پێبکه‌ین که بۆ نموونه زۆر خواردنی ده‌بێته هۆی خراپبونی ددانه‌کان و زیانی تریشی هه‌یه، ئه‌وا وا هه‌ستده‌کات ئه‌و بێبه‌شکردنه ته‌نها حه‌زی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه یان ڕق یان جیاکردنه‌وه‌یه‌تی له نێوان ئه‌و و خوشک و براکانی تری.
٣- تێرکردنی هیوایه‌ت و پێداویستییه خودییه‌کان:
هه‌ندێک جار منداڵ حه‌ز و هیوایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، توانای تایبه‌تی هه‌یه وه‌ک زۆر جولآن، هیچ ڕێگه‌یه‌ک نادۆزێته‌وه بۆ تێربونی له‌و شتانه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستیدایه، بۆیه به پاڵنه‌ری هێزی غه‌ریزه په‌نا ده‌باته به‌ر دزینى شمه‌کێک که هاوکاریبکات بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستییانه، وه‌ک یارییه‌ک یان تۆپێک یان پاسکیل و هتد.
٤- وروژاندنی سه‌بر و گرنگیدانی دایک و باوک:
کاتێک منداڵ هه‌ستده‌کات که‌سێکی خۆشه‌ویست نیه، یان گرنگییه‌کی باشی پێنادرێ له‌لایه‌ن دایک و باوکیه‌وه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه په‌نا بۆ دزی ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی بیکاته په‌یامێک له میانه‌یه‌وه سه‌رنجی ئه‌وان به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت.
٥- پاڵنه‌ری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه:
کاتێک جۆرێک له چه‌وساندنه‌وه و سته‌م و سنور شکاندن به‌سه‌ر منداڵدا جێبه‌جێ ده‌کرێت، ڕه‌نگه منداڵ نه‌توانێ پارێزگاری له خۆی بکات، بۆیه په‌نا ده‌باته به‌ر دزی وه‌ک شێوازێکی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه .. ئه‌مه ده‌بێته کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌وه‌ی که ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه له سته‌م و چه‌وساندنه‌وه.
٦- خۆ سه‌لماندن:
ئه‌مه پێویستییه‌کی ده‌رونییه لای مرۆڤ ، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردنی پێداویستییه‌کانی گه‌شه‌ده‌کات، ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ که‌شی منداڵه‌که‌دا به‌هێز ببێت, به‌تایبه‌ت له که‌شی کێبرکێ و زۆر تێکه‌لآوی لای منداڵ، ڕه‌نگه منداڵ په‌نابه‌رێته به‌ر دزی ( دزيني ثارة و سةعات و ) هتد... وه‌ک ڕێگه‌یه‌ک بۆ جیابوونه‌وه و چه‌سپاندنی خود له نێوان که‌سوکاری.
٧- سۆزی زیاده:
زۆر وه‌لآمدانه‌وه‌ی داواکانی منداڵ و پێدانی ئه‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت، به‌مه منداڵ وا هه‌ستده‌کات که هه‌موو شتێک بۆ ئه‌وه و سنورێک نیه بۆ پێداویستی و حه‌زه‌کانی ... په‌نا ده‌بات بۆ دزی وه‌ک مافێک له مافه‌کانی به موڵککردنی ئه‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت.
٨- ترس له سزا :
منداڵ په‌نا ده‌بات بۆ دزی وه‌ک ڕاکردنێک له سزا، ترس له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دایک و باوک، به‌تایبه‌ت کاتێک به توندی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێ، شته‌کانی هاوڕێکانی قوتابخانه‌ی ده‌دزێ کاتێک شته‌کانی خۆی وونده‌کات له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو سزا بدرێ له‌سه‌ر وونکردنه‌که‌ی.

