سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(20) هه‌نگاو بۆ دورخستنه‌وه‌ی منداڵ له دزی (2ـ 2)
نوسینى:د.مسته‌فا ئه‌بوسه‌عد...وه‌رگێڕانى: خالید مه‌حه‌مه‌د
١- کاتێک وه‌رگره بۆ تێگه‌یشتن له بنچینه‌ى کێشه‌که و پاڵنه‌ره‌کانی دزییه‌که.
٢- تاوتوێى سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندی و نزیکان و که‌ش و ژینگه‌ی کێبه‌رکێ و جوڵه‌ی ده‌وروبه‌ری ئه‌و ئاکاره بکه .
٣- په‌یوه‌ستبه به ئارامیه‌وه، نه‌رم به هه‌تاکو هه‌ڵسوکه‌وتی جوان ده‌بێت، له‌کاتی توڕه‌بوندا هه‌ڵوێستێک مه‌گره که دواتر لێی په‌شیمان ببیته‌وه.
٤- له‌یادت بێت تۆ په‌روه‌رشیاری، پزیشکی، ئامانجت ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاکاره‌یه.
٥- به عه‌قڵیه‌تی قازی بیرمه‌که‌ره‌وه که تاوانه‌که ده‌چه‌سپێنێت و بڕیارده‌رده‌کات .
٦- کاری به‌ندیخانه‌کان و قامچیوه‌شێنه‌کانی ناو به‌ندیخانه‌کان مه‌که، که ته‌نها ئیشیان سزادانه .
٧- به‌نه‌رمی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا بکه، هه‌وڵبده ئه‌وه‌ی لێ حاڵی ببی که بێزاری کردووه، ئایا ئه‌و پێویستی به شتێک هه‌یه که ناتوانێ داوای بکات؟.
٨- لێ گه‌ڕێ با قسه بکات و باشیش گوێى بۆ بگره، ده‌ستخۆشی لێبکه له قسه باشه‌کانی.
٩- باسی ئه‌مانه‌تی بۆ بکه، گه‌وره‌یی ئه‌مانه‌ت، پاداشتی ئه‌مانه‌تپارێزان له دواڕۆژدا، ده‌توانی سود له چیرۆکی هاوه‌لآن و پیاوچاکان وه‌رگریت.
١٠- فێری ماناکانی موڵکدارێتی تاکه‌که‌سی و سنوره‌کانی موڵکی گشتی و تایبه‌تی بکه... ڕایبهێنه له‌سه‌ر ڕێزگرتن له خود و موڵکی تایبه‌ت و موڵکی که‌سانی تر، ئه‌ویش به ڕێزگرتن له شته تایبه‌تییه‌کانی خۆی.
١١- هانیبده ڕاشکاوانه شته‌کانت پێ بڵێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ستخۆشی لێبکه.
١٢- سۆز و خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ ده‌ربڕه، ئه‌وه به‌س نیه ته‌نها منداڵه‌کانمان خۆش بوێت, به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌یان بۆ ده‌ربڕین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستکردنی منداڵ به خۆشه‌ویستییه‌کی گه‌رموگوڕ و سۆزداری ده‌بێته پارێزه‌رێکى باش و په‌نا نابه‌ن بۆ دزی .
١٣- ئارامی بۆ منداڵه‌که‌ت ده‌سته‌به‌ر بکه، ئه‌مه دڵی والێ ده‌کات هه‌میشه باش بڕیاربدات و دووریده‌خاته‌وه له ئاکاری ناجوان که زۆر جار نائارامی و دوودڵی و ترس هانده‌ره بۆ ئه‌و کارانه .
١٤- به‌خشنده‌به له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانت، به‌خشنده‌یی بیرۆکه‌ی دزی له‌بن ده‌هێنێ، به‌لآم به سنورێکی دیاریکراو و هاوسه‌نگ، ناکرێ ئه‌م به‌خشنده‌ییه‌ت ببێته هۆی دروستبوونی چه‌ند ئاکارێکی ناباش.
١٥- هه‌میشه منداڵه‌که‌ت قه‌ناعه‌ت پێبکه به‌و حه‌ز و داواکارییانه‌ی که ده‌ته‌وێت نه‌ک به‌زۆر بیسه‌پێنی به‌بێ گفتوگۆ.
١٦- فێری هونه‌ری خواستن و پرسکردنی بکه، با به‌بێ پرسی خاوه‌نه‌که‌ی شتی خه‌ڵکی هه‌ڵنه‌گرێ، فێری بکه پێش ئه‌وه‌ی سه‌رزه‌نشتی بکه‌ی.
١٧- فێری ڕۆشنبیری ماف و ئه‌رکی بکه، مافه ماددی و ده‌رونییه‌کانی بده‌رێ، له مافه ده‌رونییه‌کانیشی گفتوگۆ کردنییه‌تی به شێوازێکی جوان .
١٨- سوربه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردنی بیروباوه‌ڕ و ڕه‌وشت و ئیمان، چونکه قه‌لآیه‌کی پۆلآین ده‌بێت بۆی له کاره جوانه‌کان.
١٩- منداڵێکت له یه‌کێکی تریان جیامه‌که‌ره‌وه له مامه‌ڵه و سۆز و به‌خشیندا .
٢٠- سوربه له‌سه‌ر هاوڕێی باش بۆ منداڵه‌که‌ت، چونکه ئه‌وه پێداویستییه‌کی ده‌رونییه و پێویستی به تێرکردنه، پێداویستی وابه‌سته‌بون به شتێکه‌وه پێداویستییه و ده‌بێ پڕبکرێته‌وه و گه‌ر تۆ بۆی پڕنه‌که‌یته‌وه ئه‌وا به‌ته‌نها ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ی که ده‌بێ نه‌یکه‌ی له کاتێکدا هه‌ستده‌که‌ی منداڵه‌که‌ت دزی کردووه:
١- سزادان و به‌کارهێنانی توندوتیژی و گاڵته‌کردن به منداڵ.
٢- تۆمه‌تبارکردنی منداڵ به (دز) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سزادانی و ناوزه‌ندکردنی به‌و سیفه‌ته ئه‌وه ده‌چه‌سپێنێ له‌لای .
٣- هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ له‌کاتی هه‌ستانی منداڵ به دزیکردن له ئه‌نجامدانی کاره‌که یان له پاشه‌ڕۆژدا و دوورکه‌وتنه‌وه له شێوازی بۆسه‌نانه‌وه بۆ منداڵ تا بیانخه‌یته ته‌ڵه و هه‌ڵه‌یان پێبکه‌یت.
٤- ئابڕوبردنی منداڵ و ناونانی به دز له به‌رامبه‌ر که‌سانی تردا وه‌ک خوشک و براکان یان میوان، که ده‌بێته هۆی شکانه‌وه‌ی به‌سه‌ر خۆیدا و ڕاکردن له خه‌ڵکی، دواتریش توشى حه‌ز به په‌ناگیری و تاوان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و په‌رچه‌کردار ده‌بێت.

