سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌رکه‌وتنى ڕۆم به‌سه‌ر فارسه‌کاندا
نوسینی : ئه‌ندازیار عوسمان
گرنگى پێشبینیه‌که‌ى قورئان :
پێشبینیه‌کانى قورئان لایه‌نێکى دیارى ئیعجازى قورئانن , که خواى گه‌وره بۆپشتگیرى پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى هێناونىو , مرۆڤ له ئاستیانا سه‌رسام ده‌بێ ..
ئه‌و باروزروفه‌ى که قورئان ئه‌مه‌ى تیا ڕاگه‌یاند بێگومان موعجیزه بوو چونکه :
أ-بار‌و زرووف و ڕووداوه‌کان به‌هیچ جۆرێک ئه‌وه‌ى لێنه‌ده‌خوێنرایه‌وه که ئه‌و پێشبینیه دێته‌دى ..
ب-دیارى کردنى ماوه‌ى (3)تا (9)ساڵ بۆ هه‌ستانه‌وه‌ى گه‌لێکى ژێرکه‌وتووى شپرزى بێ ده‌سه‌لآتى وه‌ک ڕۆمه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌عه‌قڵى که‌سدا نه‌ده‌چوو .
به‌لآم دیاره دنیا هه‌روا به‌گۆتره ناڕوات به‌ڕێوه‌و، په‌روه‌ردگار ده‌ستى لێ به‌رنه‌داوه‌و فه‌رمان هه‌رفه‌رمانى ئه‌وه‌و چى بوێت له بوونه‌وه‌ره‌که‌یدا ئه‌وه ده‌کات و هیچ شتێک نیه بتوانێ ده‌سته‌وسانى بکات ..
له‌و ڕۆژه‌دا ڕۆمه‌کان له‌په‌له‌قاژێى مه‌رگ وگیانه‌لآدابوون به‌ده‌ست فارسه ئاگر په‌رسته‌کانه‌وه و په‌نجا هه‌زاریان لێ به‌دیل گیرابوو له دوایه‌مین جه‌نگیاندا.
ده‌نگ وباسی سه‌رکه‌وتنى فارس به‌سه‌ر ڕۆمدا گه‌یشته مه‌ککه‌وکافرانى مه‌ککه که‌وتنه پڕوپاگه‌نده ولاف وگه‌زاف لێدان وتانووتدان له موسڵمانان , گوایه خۆ فارسه‌کان به‌لاى ئێوه‌وه ئاگر په‌رستن و ڕۆمه‌کانیش ئه‌هلى کیتابن , ئه‌ى بۆچى فارسه‌کان سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ڕۆمه‌کاندا ، که‌واته ئێمه‌ش سه‌رده‌که‌وین به‌سه‌ر ئێوه‌دا , هه‌رچه‌نده ئێوه خۆتان به‌ڕاست ده‌زانن وخۆتان به‌خاوه‌نى کتێبى ئاسمانى ده‌زانن ..
ئاله‌م کاته‌دا قورئان هاته خواره‌وه‌و فه‌رمووى :( ألم ،غُلِبَتِ الروم ، في أدنى الآرض ، وهُمْ مِن بعدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبون في بِضْعِ سنين ، للهِ الأمرُ مِن قبل ومِن بعد ويومئذٍ يفرحُ المؤمنون بنصڕ اللهِ ، ينصُرُ مَنْ يشا‌ء وهو العزيز الرحيم ، وعدَالله لايُخْلِفُ اللهُ وَعْدَهُ ولكن أكثر الناسِ لايعلمون ، يعلمون ظاهراً من الحياة الدنيا وهم عن الآخِرَة هم غافِلون)الروم ٧ واته : ئه‌لیف لام میم ، ڕۆمه‌کان به‌ده‌ستى فارسه‌کان تێکشکێنران , له‌نزیکترین و نزمترین ولآتیاندا , به‌لآم له ئاینده‌دا نۆره‌یان دێته‌وه‌و ڕۆمه‌کان دواى شکستیان سه‌رده‌که‌ونه‌وه , له‌چه‌ند ساڵێکدا (3تا 9)ساڵ ,هه‌موو کار‌و فرمانێک ته‌نها به‌ده‌ست خوایه , له‌وه‌و پێش و له‌وه‌و دوایش و له‌هه‌موو کات وشوێنێکدا .. جائه‌و ڕۆژه بڕواداران خۆشحاڵ و شادمان ده‌بن , به‌سه‌رکه‌وتنى خوا که به‌خشى به بڕواداران , ( كةلةبةدردا سةرى خستن ), هه‌رکه‌سێک یان هه‌رده‌سته‌یه‌ک ئه‌وزاته بیه‌وێت سه‌رى ده‌خات , هه‌رئه‌و خوایه‌ش خاوه‌نى ده‌سه‌لآتى بێ سنووره و زۆریش میهره‌بانه . بێگومان ئه‌وه به‌ڵێنى خوا خۆیه‌تى که کێى بوێت سه‌رى ده‌خات , خوا به‌ڵێنى خوَى ده‌باته سه‌ر, هه‌رچه‌ند زۆربه‌ى خه‌ڵکى ته‌نها ڕواڵه‌ت له‌دنیا ده‌زانن وعه‌قڵیان له‌چاویاندایه , ئه‌وانه بێئاگاو بێخه‌به‌رن له‌ڕۆژى دوایی وقیامه‌ت . ئه‌وانه هه‌ر ڕواڵه‌ت له ژیانى دنیا به‌دى ده‌که‌ن , له‌به‌رامبه‌ر قیامه‌تیشه‌وه بێ‌ئاگان ..
بار‌و زرووفى ئه‌و ڕۆژگاره :
له‌په‌ڕاوى (انحطاط وسقوط الامبراطورية الرومية)دا مێژوونووسى ئینگلیزى ناسراو (إيدورد جيبون)باسى ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌کات , که چه‌نده ڕۆمه‌کان لاواز‌و شپرزو بێ ده‌سه‌لآت بوون : (لةو ڕؤذطارةدا كسرى اثرويز (خسرو)له‌ساڵى ٦٠٣ ى زایین‌دا هێرشى کرده‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى ڕۆم وتوانى قه‌لآکانى ڕۆمه‌کان داگیر بکات وله ڕووبارى فورات بپه‌ڕێته‌وه‌و به‌ره‌و شام بکه‌وێته ڕێ وحه‌ڵه‌ب داگیر بکاو پاشان (أنطاكيه) ش بگرێ ، که‌پایته‌ختى به‌شى ڕۆژهه‌لآتى ده‌وڵه‌تى بیزنگى بوو .. ئنجا دیمه‌شقیان گرت وپاشان خلیل و ڕۆژهه‌لآتى ئه‌رده‌ن و، که‌نیسه‌کانیان سوتاندن و هه‌رچى ماڵى وه‌قفى تیا‌بوو که له سێ سه‌ده‌دا کۆکرابوونه‌وه هه‌رهه‌موویان به‌تالآن برد .. ته‌نانه‌ت خاچى ئه‌سڵى (TRUE CROSS)یشیان برد بۆ ئێران و نزیکه‌ى نه‌وه‌د هه‌زار گاوریان کوشت.
ئنجا فارسه‌کان چوون به‌ره‌و میسر‌و داگیریان کرد‌و سنوورى فارسه‌کان گه‌یشته حه‌به‌شه‌و ته‌ڕابلوسى ڕۆژئاوا‌و به‌مه‌ش ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر زۆر ناوچه‌ى ئه‌فریقیادا..
هۆى هێرشى فارسه‌کان بۆسه‌ر ڕۆمه‌کان :
کاتى خوَى کیسرا ابرویز خه‌سره‌و کوڕى هرمزى کوڕى ئه‌نوشیروان , ڕاى کرد له‌ده‌ست (بهرام جور), که هرمزى باوکى له‌سه‌رته‌خت هێنایه خواره‌وه و, چوو بۆلاى ڕۆمه‌کان و پاشاى ڕۆمه‌کانى ئه‌وکاته(موريقس)ڕێزێکى شاهانه‌ى لێگرت و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن کچى خۆشى دایه‌و ,پاشان سوپاشى له‌گه‌ڵ نارد به سه‌رکردایه‌تىجه‌نڕاڵ (نارشز ) و ته‌ختى پاشایى باو‌و باپیریان بۆسه‌نده‌وه له‌ساڵى (590)ى زایینی‌دا .. ئه‌مه‌ش واى له‌خه‌سره‌وشا کرد که هه‌میشه وه‌ک باوکێک سه‌یرى (موريقس)بکات و هه‌رده‌م خۆى به‌منه‌تبارى بزانێت . له‌ساڵى (602)زایینی‌دا (منوقس)که‌یه‌کێ بوو له‌جه‌نڕالآتى سوپاى ڕۆم شۆڕشى کرد دژى (موريقس)و کوشتى و ماڵ ومناڵى له‌ناوبردو له‌سه‌ر ته‌ختى پاشایه‌تى (قسطنطينية)دانیشت .. ئنجا سه‌فیرى خۆى نارد بۆلاى ئێرانیه‌کان .
کاتێ کیسرا خه‌سره‌و شا به‌مه‌ى زانى زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو ، دانى نه‌نا به‌م حکومه‌ته تازه‌یه‌داو ویستى تۆڵه‌ى (موريقس)بکاته‌وه , بۆیه ساڵى ٦٠٣ ى زایینى هێرشى کرده سه‌ر ده‌وڵه‌تى ڕۆم (كةئةمةش حةوت سالَ ثيَش هةلَبذاردنى حةزرةت (ص)بوو بۆپێغه‌مبه‌رایه‌تى ..).
شۆڕشى هرقل :
له‌و ڕۆژگاره‌دا که ده‌وڵه‌تى ڕۆم له گیانه‌لآدا بوو , هرقل که حاکمى ئه‌فریقیابوو شۆڕشى کرد دژى (فوقس)و له‌ساڵى (610)ز دا سه‌رکه‌وت به‌سه‌ریاو کوشتى , هه‌رئه‌وه‌نده کاروبارى گرته ده‌ست , هه‌واڵى داگیرکردنى (انطاكية) ى پێگه‌یشت له‌لایه‌ن فارسه‌کانه‌وه . فارسه‌کان کۆڵ‌یان نه‌داو به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر داگیر کردن و په‌لاماردان وگوێیان به‌م گۆڕانکاریانه نه‌دا , تاساڵى ٦١٦ى زایینى که ڕۆمه‌کان ته‌واو شکان و زۆر ولآتیان له‌ده‌ست دا‌و ئه‌وروپاش پشێوى و نائارامى زۆر ڕووى تێکرد ..
برسێتى ڕووى کرده پایته‌خت :
له‌ساڵى (303)ى زایینه‌وه له‌میسره‌وه خواردن و دانه‌وێڵه ده‌هات بۆ ( قسطنطينية)ى پایته‌ختى ڕۆمه‌کان و دابه‌ش ده‌کرا به‌سه‌رخه‌ڵکدا , بۆ ئه‌وه‌ى خۆش گوزه‌ران بن و له‌پایته‌ختدا بمێننه‌وه‌و جێگیر بن , که‌چى که‌ئه‌و باروزرووفه هاته پێشێ ومیسر له‌لایه‌ن فارسه‌کانه‌وه داگیرکرا , بۆیه‌که‌مجار له‌ساڵى (618) زایینی‌دا , ئه‌و دانه‌وێڵه‌و خواردنه‌ى میسر بڕاو نه‌هات , که ئه‌مه‌ش بووه هۆى برسیه‌تى و تێکچوونى بارى گوزه‌رانى خه‌ڵک له‌پایته‌ختدا ..
هرقل وگوَڕانێکى سه‌یر :
مێژوونووسه‌کان یه‌ک ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که(هرقل) له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌موو ده‌ست درێژیه‌ى فارسه‌کاندا بۆسه‌ر وڵاته‌که‌ى , کابرایه‌کى ساردوسڕو به‌نده‌ى هه‌واو ئاره‌زووى بوو , هه‌روه‌هاخه‌ریکى خورافات و شتانێک بوو که دوورن له ڕه‌وشتى پاشایه‌کى مه‌زنى ئیمپراتۆریه‌تێکى گه‌وره‌و به‌رفراوان…
ئاله‌و شه‌وه‌زه‌نگه‌ى ڕۆمه‌کاندا له‌ساڵى ٦١٦ى زایینی‌دا قورئان دابه‌زییه سه‌ر پێغه‌مبه‌رى نه‌خوێنده‌وارى ناو چوار دیوارى ماڵێکىقوڕین له‌مککه‌داو پێى فه‌رموو(غُلِبَتِ الروم في ادنى الارض وهم مِن بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبون)..
( جيبون )ى مێژوونووس ده‌ڵێت ( محمد(ص) ئه‌م هه‌واله‌َى دا له کاتێکدا که فتوحاتى ئێرانى و فارسى له‌وپه‌ڕى به‌هێزیدابوو, له‌کاتێکدا که هه‌ستانه‌وه‌ى ڕۆمه‌کان به‌عه‌قڵى که‌سدا نه‌ده‌چوو(بطرة هةر ئةستةم بوو), چونکه دوانزه ساڵى یه‌که‌مى حوکمى هرقل ئه‌وه‌ى لێده‌خوێنرایه‌وه , که‌بارى ده‌وڵه‌ته‌که ڕۆژ به‌ڕۆژ خراپتر ده‌بێت )ج ٣ ل ٣٠٣ (انحطاط وسقوط الامبراطورية الرومية) ..
له گه‌رمه‌ى ئه‌و هه‌موو ناهه‌موارىیه‌ى ده‌وڵه‌تى ڕۆمه‌کاندا , هرقل ویستى (قسطنطينية)به‌جێ بهێڵێ و بچێ بۆشارى (قرطاجنه)له‌نزیک(تونس)و بیکاته پایته‌ختى خۆى .. که‌لوپه‌ل و ئاڵتون وهه‌رچى هه‌بوو له کۆشکى پاشایه‌تیدا سوارى که‌شتى کران و له‌وه‌دا بوون بڕۆن , یه‌کێ له‌پیاوه ئایینیه‌کان زۆر هانى دا‌و وره‌ى به‌رز کرده‌وه که‌بجه‌نگێ و پایته‌خت به‌جێ نه‌هێڵێ ..
(هرقل)قه‌ناعه‌تى کرد‌و چووبۆکه‌نیسه‌ى (st-sophia) وسوێندى بۆخواردن که‌ژیان و مردنى له‌گه‌ڵ ڕه‌عیه‌ته‌که‌یدا بێت و به‌جێیان نه‌هێڵێ .
به‌ڵێ .. گۆڕانێکى گه‌وره به‌سه‌ر (هرقل)دا هات و شه‌وگارى تاریکى ته‌مومژاوى گۆڕدرا به‌ڕۆژى ڕوناک و بووه پاڵه‌وان و سوارچاکى مه‌یدان و، هێزه‌کانى کۆکرده‌وه له ( كةنداوى ئةسكةندةرؤنة)وبه بۆنه‌ى لابردنى په‌رده‌ش له‌سه‌ر په‌یکه‌رى (عيسا), وتارێکى ئاگرینى بۆخه‌ڵکه‌که دا‌و , داواى لێکردن که تۆڵه بکه‌نه‌وه له فارسه ئاگرپه‌رسته‌کان ..
هرقل که‌وته هێرش کردنه سه‌رفارسه‌کان و سه‌رکه‌وتنى باشى به‌ده‌ست هێناو، توانى بچێته ناوئێرانه‌وه‌و دیله ڕۆمه‌کان ئازاد بکات و, له هه‌ڵمه‌ته‌کانىدا کارێکى واى به‌فارس کرد , خه‌ریک بوو به‌یه‌کجارى ته‌فروتوونایان بکات .. هرقل توانى ئالآى ڕۆمه‌کان له‌سه‌ردڵى فارسه‌کان له‌ئێراندا بچه‌قێنێ و به‌سه‌ریانه‌وه بشه‌کێته‌وه ..
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌ش له‌ساڵى (625) ى زایینىدا بوو که‌به‌رامبه‌ر ساڵى دووى کۆچى یه (كةموسلَمانان تيايا لةشةڕى بةدردا سةركةوتن) ..
مێژوونووسان سه‌رسامن له گورج بوونه‌وه‌و گۆڕ‌انى (هرقل)و ده‌ڵێن : ده‌ستى قه‌ده‌ر هرقلى برد به‌ره‌و ئه‌و کاره که له‌خه‌یاڵى که‌سدا نه‌بوو , پاشان (هرقل) گه‌ڕایه‌وه سه‌رحاڵى جارانى وخه‌یاڵى دایه کچه‌جوانه‌که‌ى برازاى که‌ناوى (مارتينا)بوو , هه‌روه‌ک جارانى که‌وته‌وه سه‌ر ئه‌و بیره‌ى که نابێت ژیانى پاشا‌و کاربه‌ده‌ستان هه‌ر له گۆڕه‌پانى جه‌نگدابێت،ئه‌م حاڵه‌ش درێژه‌ى کێشا تاڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سوپاى ئیسلامدا .
موعجیزه‌کانى ئه‌و پێشبینیه :
١)ئایه‌ته‌که ده‌فه‌رموێت ڕۆمه‌کان ژێرکه‌وتن له‌نزمترین و نزیکترین ناوچه‌دا که‌ئه‌مه‌ش ڕاسته‌و, ڕۆمه‌کان لاى ده‌ریاى مردوو ژێرکه‌وتن که‌نزمترین ناوچه‌یه له‌جیهاندا (في ادنى الارض)..
٢)ئایه‌ته‌که هه‌واڵى دا که له (بضع سنين)دا سه‌رده‌که‌ونه‌وه , بۆیه ئه‌بوبه‌کر گره‌وى کرد له‌گه‌ڵ کافرانى مه‌ککه‌دا و حه‌زره‌ت (ص)پێى فه‌رموو له (سيَ تا نوَ)ساڵ دیارى بکه .. هه‌رواش ده‌رچوو له نۆ ساڵه‌که‌دا ڕۆمه‌کان هه‌ستانه‌وه‌و سه‌رکه‌وتن که‌هیچ ته‌فسیرێکى نیه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ئیراده‌ى خوا بوو هه‌ستنه‌وه , ئه‌گینا به‌هه‌موو حساباتێکى دنیایى نه‌ده‌کرا له‌وماوه که‌مه‌دا هه‌ستنه‌وه , به‌تایبه‌ت که‌ئه‌وه حاڵى (هرقل)یش بوو ..
٣)ئایه‌ته‌که هه‌واڵى سه‌رکه‌وتنى موسڵمانان ده‌دات شان به‌شانى سه‌رکه‌وتنى ڕۆمه‌کان , که‌دیاره ئه‌مه‌ش هه‌رشتێکى سه‌یرو ئه‌سته‌م بوو له‌و کاته‌دا که‌موسڵمانان چه‌وساوه بوون له‌مه‌ککه‌داو کافران له‌وپه‌ڕى ده‌سه‌لآت و توانادا بوون , ئه‌وه‌بوو له‌و ساڵه‌دا که ڕۆمه‌کان سه‌رکه‌وتن و هه‌واڵه‌که گه‌یشته موسڵمانان , ئه‌مانیش دڵخۆش بوون به‌سه‌رکه‌وتنیان له‌جه‌نگى به‌دردا که‌خۆى له‌خۆیدا موعجیزه‌و سه‌راسیمه بوو , وه له‌عه‌قڵى که‌سدانه‌بوو ..
(ويومئذ يفرح المؤمنون بنصر الله ، ينصر من يشا‌ء وهو العزيز الحكيم وعدالله لايُخلف الله وعده ولكن اكثر الناس لايعلمون )الروم ..
سه‌رچاوه /المدخل الى الدراسات القرانیه /ابى الحسن الندوی /گ ٢٠٠٢ ل٨٧

