ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

لێـوی موسـا‌و مەمـكی ژنانی شـیردەر..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

لێـوی موسـا‌و مەمـكی ژنانی شـیردەر..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى/د.صلاح عبدالفتاح الخالدى//نووسينگه‌ى ته‌قسير///خودا بەڵێنی بە دایكی موسا دابوو كەوا كوڕەكەی بۆ دەگەڕێنێتەوە.. بێگومان بەڵێنی خوداش راست‌و بەدیهاتووە.. ئەوەبوو خودا كوڕەكەی بە شێوازێكی وەها دەگمەن‌و بێ‌وێنە بۆ گەڕاندەوە،

كە بە خەیاڵی هیچ كەسێكدا نەدەهات. لەم رووەوە خودا فەرموویە : (ئێمە هەموو دایەن‌و شیردەرێكمان لێ حەرام كرد).

لەم فەرمایشتەدا مانای حەرام كردن (تحریم) ئەو قەدەغەكردنەیە، كە (نەویستن) بەدی دێنێت، واتە فەرمانمان بەم منداڵە شیرەخۆرەیە كرد، كە مەمكی هیچ ئافرەتێكی شیردەر نەگرێتە دەم، ئەویش فەرمانەكەمانی جێبەجێ‌كرد‌و شیری هیچ ژنێكی نەویست.
ئەم ئامڕازە خودایییەش لە گرنگترین‌و سەرسوڕهێنەرترین كاری رێك‌وپێكی خودا‌و تەقدیراتیەتی، چونكە موسا منداڵێكی شیرەخۆر بووەو هێشتا لە چەند رۆژێكی كەمی تەمەنیدا بووە، بگرە لەوانەیە لە چەند سەعاتێكی سەرەتای تەمەنیدا بووبێت‌و منداڵی شیرەخۆرەش لەم تەمەنەدا جیاوازی لەنێوان ئافرەتێك‌و ئافرەتێكی دی‌و، لە نێوان مەمكێك‌و مەمكێكی تری شیردەردا ناكات، هەر بۆیەش هیچ توانایەكی هەڵبژاردن‌و جیاكردنەوەی بۆ دروست نابێت. بەڵام خودا بەشێوازێكی ئیعجازی بێ‌وێنە ئەو توانای جیاكردنەوەیە لە موسای كۆرپەی شیرەخۆردا (وەك هەموو موعجیزەكانی تری، كاتی لەدایك بوونی‌و پاراستنی‌و سەرپەرشتی كردنی) پەیدا دەكات.
بێگومان ئەم كۆرپەیەش برسی بووەو، كۆرپەی شیرەخۆریش لەكاتی برسیەتیدا هەموو مەمكێك دەگرێتە دەم‌و، هەر شیرێك هەبێت دەیخوات. هەر بۆیەش چەندەها ئافرەتی شیردەر لەلای فیرعەون خۆیان بۆ ئەم كۆرپەیە تەرخان دەكەن تاكو لە شیریان بخوات، هەریەكە لەوان مەمكی خۆی دەخاتە سەر دەمی، بەڵام موسای كۆرپەی شیرەخۆر هەموویان رەت دەكاتەوە‌و قایل نابێت بە مەمكی هیچ ئافرەتێك، چونكە دوای ئەوەی بۆنی هەر مەمكێكیان دەكات‌و لە روخساری خاوەن مەمكەكە ورد دەبێتەوە بۆنی مەمكی دایكی خۆی لێ نایەت‌و ئافرەتەكانیش بۆنی دایكی خۆی لێ نایەت.وەك ئەوەیە كە خودا فەرمانی بە هەردوو لێوی ئەم منداڵە كردووە، كە هیچ مەمكێك قبوڵا نەكەن‌و لەهیچ شیرێكیان نەخۆن.. ئەو دوو لێوەش فەرمانی خودایان بەجێ‌هێنا‌و هیچ رێگەیەكیان جگە لە بەجێ‌هێنانی ئەو فەرمانە لەبەردەم دا نەبوو.ئەوكەسانەی لەوێ‌ ئامادەبوون بە فیرعەون‌و تاقمەكەی‌و ئافرەتەكانی یەوە هەموویان كەوتبوونە حاڵەتێكی بێ‌ئارامی‌و سەرسوڕمان‌و سەرسامییەوە‌و، واقیان وڕمابوو لەم حاڵەتەی كە بۆ یەكەم جارە دەیبینن، منداڵێكی شیرەخۆرە لە برساندا دەگری، كەچی سەرەڕای ئەوەش مەمكەكان‌و شیرەكە ڕەت دەكاتەوە، وەك ئەوەی بە تەمای مەمكێكی تایبەتی ئافرەتێكی تەرخانكراو بێت، تاكو شیرێكی تایبەتی پێ‌بدات.
هەروەها ئامادەبوانی نێو كۆشكەكەش دڵەڕاوكی‌و نیگەرانیان لەسەر ئەوە بوو، كە ترسی نەمان‌و مردنیان لێ ی هەبوو، ئەگەر لەسەر ئەم رەت كردنەوەو شیرنەخواردنە بەردەوام بێت. ئەوان دەیانەوێت ئەم كۆرپەیە بژی‌و بە هەموو شێوەیەك ئامادەبوون، كە هەرچی لە هەوڵا‌و توانایان دایە بۆی بخەنە گەڕ، تاكو لە ژیاندا بیهێڵنەوە.
كەوابوو ئێستا كێن ئەوانەی پەرۆشن بۆ ژیانی‌و لە پەلەقاژەی رزگاركردنی دان؟ ئەوان ئەو كەسانەبوون، كە (ژیانی موسا) لەبەردەستیان لە مەترسیدا دەبوو، گەر بیانزانیایە داهاتوویان چۆن دەبێت..!! ئەمان ئەو كەسانەن كە وامان لێ چاوەڕوان كردوون ئەم كۆرپەیە بكوژن، چونكە لە نێرینەكانی (بنو اسرائیل)ە، كەچی ئەم دوژمنانە بە تەگبیری خودا‌و بە قەدەری خودا وایان لێ هات پەرۆش بن بۆ ژیانی‌و پەلەقاژە بكەن بۆ رزگاركردنی.. ئای چەند جوان‌و بەجییە تەگبیر‌و قەدەری خودا.. چەند گەورەیە پەروەردگار.. ئێمەش هەر ئیمانمان بەو خودایە هێناوە
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز