سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
کۆچی پێغەمبەر لە مەککەوە بۆ مەدینە..
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان موسڵمانان:مانگی موحەرەم یەکێکە لەو چوار مانگەی کە مانگەکانی حەرامیان پێدەگووترێت، ئەوانیش(رەجەب و ذو القعدة و ذو الحجة و محرم)، هەر لەو مانگە پیرۆزەدا پێغەمبەرمان صلی الله علیه وسلم لە شاری مەککەوەو بۆ مەدینە کۆچی کرد،
کە وێڕای پیرۆزباییکردن لەم یادەدا، بە پێویستی دەزانین تیشکێك بخەینە سەر یادی کۆچی پێغەمبەری خوا.پێویستە لە سەرەتاوە باس لەوە بکەین کە هیجرەت یان کۆچکردن جیاوازە لەگەڵ هەڵاتن، چونکە هەڵاتن بێ خۆ ئامادەکردنەو ئامانج لێی خۆرزگارکرنە لە لەناوچوون، بەڵام هیجرەت ئامادەسازی بۆ دەکرێت و بۆ رێکخستنی کاروبارەکانە، هەر بۆیەش کۆچی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئامادەسازی بۆ کرابوو، پێغمبەرمان پێی خۆش بوو کۆچ بکات بۆ شوێنێك کە هاوپەیمان نەبن لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکانی وەك فارس و رۆم، ئەوە بوو لە ساڵی دەیەمی پێغەمبەرایەتی کۆچی کرد بۆ طائیف و مانگێک و دە رۆژ لە ناویان مایەوە، بەڵام هیچ سوودی نەبوو، بە پێچەوانەوە لەسەر دەستی طائیفەی ثەقیفو طائیفەکانی ترەوە کەوتە ژێر ئازارو ئەشکەنجە، ئا لەم ساڵیدا پێغەمبەری خوا سوود لە زیارەتکارانی حەج دەبینێت، ئەو عەرەبانەی بە نیازی طواف دەهاتنە زیارەتی کەعبە، هەرچەندە خۆیان کەسانی خراپیش بوون و لەگەڵ خوا بت و صەنەمیان دەپەرست، پێغەمبەری خوا هیچ دەرفەتێکی لە دەست نەدەدا، بۆیە لە ترسی موشریکەکانی مەکە کەسانی وەك ئەبو جەهل و ئەبو لەهەب شەوان بە ناو خێوەتگەکان دەگەڕاو دەعوەی لە ناو دەکردن، بۆ دیاریکردنی خەڵکەکەش پشتی بە ئیمامی ئەبوبەکر دەبەستی، چونکە لە ناسینی طائیفەکانی عەرەب زۆر شارەزا بوو، هەموویانی دەناسین، (بنی عامر صعصعة) تیرەیەکی زۆر بەهێز بوون، پێغمەبری خوا صلی الله علیه وسلم دەربارەی ئیسلام گفتوگۆی لەگەڵ کردن، ئەوانیش موسڵمان بوون، بەڵام داوایان کرد دوای وەفاتی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئەوان ببنە گەورەو سەردار، بەڵام پێغەمبەری صلی الله علیه وسلم رازی نەببو، فەرمووی بەرپرسیارێتی لە ئیسلامدا بەم شێوەیە:

