سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دیارده‌ى پێکبه‌ستویی و لێکهه‌ڵوه‌شان(الرتق والفتق)
ئاماده‌کردنی : سه‌ر‌وه‌ر حه‌سه‌ن
مافى له‌چاپدانه‌وه‌ى پارێزراوه بۆ: نوسینگه‌ی ته‌فسیر
کاتێک مرۆڤ ده‌ڕوانێته دره‌خت و به‌روبوومه‌کانی زه‌وى و به‌هار، ده‌پرسێت ئاخۆ کێ به‌وشێوه جوانه ڕازاندویه‌تیه‌وه؟ پاشان دووباره له‌وه‌رزى زستاندا چاوده‌گێڕێت، دوایى پاییز، ده‌پرسێت: کێ زه‌ردى به‌دواى سه‌وزیدا ده‌هێنێت و گه‌ڵا زه‌رده وه‌ریوه‌کان به‌هۆى (با)وه بڵاوده‌کاته‌وه؟ له به‌هارى داهاتووشدا ورد ده‌بێته‌وه، کێ خه‌نده‌ى بۆ شه‌ونمه‌کان گێڕایه‌وه و پێکه‌نینیش بۆ به‌یانیانی باخچه ڕازاوه‌کانی سه‌ر زه‌وى؟
خواى گه‌وره وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: [اللَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ [الروم : 11]، واته: هه‌ر خوا خۆى دروستکراوان ده‌هێنێته مه‌یدان و دوایی وه‌ک خۆیانى لێده‌کاته‌وه، سه‌ره‌نجامیش گه‌ڕانه‌وه‌تان ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزاد هه‌ر بۆ لاى ئه‌و زاته‌یه.
ئه‌مانه‌و مرۆڤ ته‌ماشاى گه‌ردوونی کردووه و لێی کۆڵیوه‌ته‌وه، نموونه‌ى له‌و نه‌یزه‌کانه کۆکردۆته‌وه که که‌وتونه‌ته سه‌رزه‌وى و نموونه‌ى له‌ته‌نه ئاسمانییه‌کانى تر‌ى وه‌ک مانگ وه‌رگرتووه. ئه‌ستێره‌و گه‌له‌ستێره‌کان له‌ڕێگاى وێنه‌گرتنی ڕووناکییه‌وه ده‌پشکنێت، که له‌دوورییه‌کی زۆره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و پاشانیش هه‌ڵده‌ستێت به شیکارکردنی شه‌به‌نگه ده‌رچووه‌کان له‌و ئه‌ستێرانه‌وه و به‌وه‌ش مرۆڤ گه‌یشتووه‌ته باوه‌ڕێک که هه‌نووکه هه‌موو به‌ره‌نجامه‌کانی زانست پشتگیرى له ڕاستییه‌که‌ى ده‌که‌ن، ئه‌ویش کورت ده‌بێته‌وه له‌مه‌دا: گه‌ردوون بارسته‌یه‌کی هه‌وریى گازى دوکه‌ڵیی کڵپه‌سه‌ندووی یه‌کگرتوو بووه.
سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى گه‌ردوون له خۆر و مانگ و ئه‌ستێره و دار و به‌رد و مرۆڤ له سێ ڕه‌گه‌زى سه‌ره‌کی پێکدێن که ئه‌لیکترۆن و پرۆتۆن و نیوترۆنه‌کانن... ئه‌م یه‌کێتییه له پێکهاته‌ى گه‌ردووندا، دڵنیایی پتر له‌سه‌ر بیرۆکه‌ى یه‌کپارچه‌یی سه‌ره‌تا ده‌دات. گه‌ردوون یه‌ک یه‌که بووه له شێوه‌ى هه‌ور و دووکه‌ڵ، له‌پاشان له‌یه‌کتر جیابوونه‌ته‌وه بۆ پێکهێنانی ئه‌ستێره‌و گه‌له‌ستێره و هه‌ساره‌کان و زه‌وى.
خواى په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تی جیابوونه‌وه‌ى گه‌ردوون ده‌دوێت و ده‌فه‌رموێت: أَوَڵمْ ێرَ الَّژِینَ کَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْچَ کَانَتَا رَتْقا فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاو کُلَّ شَیْوٍ حَیٍّ أَفَڵا یُۆْمِنُونَ [30] وَجَعَلْنَا فِی الْأَرْچِ رَوَاسِێ أَن تَمِیدَ بِهِمْ وَجَعَلْنَا فِیهَا فِجَاجا سُبُلا ڵعَلَّهُمْ ێهْتَدُونَ [31] وَجَعَلْنَا السَّمَاو سَقْفا مَّحْفُوڤا وَهُمْ عَنْ آێاتِهَا مُعْڕچُونَ [32] وَهُوَ الَّژِی خَڵقَ اللَّیْڵ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ کُلٌّ فِی فَڵکٍ ێسْبَحُونَ [الأنبياء : 33] ، واته: ئایا کافر و خوانه‌ناسان نابینن و بۆیان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه که ئاسمانه‌کان و زه‌وى یه‌کپارچه بوون و له‌وه‌ودوا لێکمان جیاکردنه‌وه، له ئاویش هه‌موو شتێکی زیندوومان فه‌راهه‌م هێنا، ئایا ئه‌وان هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن، له‌زه‌ویشدا که‌ژ و کێوه‌کانمان چه‌سپاندووه، تا لاسه‌نگ نه‌بێت و لارنه‌بێته‌وه و هه‌ڵیان نه‌گێڕێته‌وه، له لاپاڵی چیاکان و له دۆڵه‌کاندا ڕێبازمان سازاندووه، تا خه‌ڵکی ژیان بۆ خۆیان دابین بکه‌ن و ڕێبازى هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر و ڕێیان له گه‌نجینه و ناز و نیعمه‌ته شاراوه‌کان بکه‌وێت، ئێمه ئاسمانمان کردووه به سه‌قفێکی پارێزه‌ر که‌چی ئه‌وانه ڕوویان له‌و هه‌موو نیشانه و به‌ڵگانه وه‌رگێڕاوه. هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌و و ڕۆژى به‌دیهێناوه، خۆر و مانگیشی دروستکردووه، هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌یه‌کدا ده‌سوڕێنه‌وه.
ئه‌م ئایه‌تانه کۆمه‌ڵێک زانیارى ورد و ده‌قیقمان ده‌ده‌نێ، له‌وانه:
١- ئاسمانه‌کان و زه‌وى پێکه‌وه‌نوساو و یه‌کگرتوو بوون: [كَانَتَا رَتْقاً]
٢- پاشان هه‌موو لێک جیاکراونه‌ته‌وه: [فَفَتَقْنَاهُمَا].
٣- ئه‌و زاته‌ى لێکی جیاکردوونه‌ته‌وه نه‌ناسراو نییه، به‌ڵکو ئه‌و زاته الله یه که له‌سه‌ره‌تادا هه‌موو گه‌ردوونی به‌دیهێناوه: [فَفَتَقْنَاهُمَا] واته ئێمه له یه‌کترمان جیاکردنه‌وه.
٤- یه‌که‌م که‌س ئه‌م زانسته ده‌زانێت و ده‌ینوسێت و بڵاویده‌کاته‌وه ئه‌وانه‌ن که بێباوه‌ڕن: [وَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا]، واته: ئایا کافر و خوانه‌ناسه‌کان نابینن؟
٥- ئاو ده‌چێته پێکهاته‌ى ژیانی هه‌موو زینده‌وه‌رێکه‌وه: [وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاء كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ]، واته: له ئاو هه‌موو شتێکی زیندوومان فه‌راهه‌م هێنا... زانستی نوێش به‌م زانیارییه گه‌یشتووه، هه‌تاکو ئه‌وه‌ش زانراوه که هۆکارى ژیانی ڤایرۆس و به‌کتریاش هه‌ر ئاوه.
٦- خواى گه‌وره له سه‌ره‌تادا زه‌وى به‌دیهێناوه، پاشان زه‌وى ناجێگیر ده‌بوو تاکو خواى گه‌وره به‌هۆى شاخه‌کانه‌وه جێگیریى و هاوسه‌نگی به زه‌وى به‌خشی: [وَجَعَلْنَا فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَن تَمِيدَ بِهِمْ] واته: له زه‌ویشدا که‌ژ و کێوه‌کانمان چه‌سپاندووه تا لاسه‌نگ نه‌بێت و لار نه‌بێته‌وه و هه‌ڵیان نه‌گێڕێته‌وه.
پاشانیش دواى ئه‌و لێکجیابوونه‌وه‌یه گه‌ردوون به‌سه‌رجه‌م ورده‌کارییه‌کانییه‌وه دروستبوو: [وَجَعَلْنَا فِيهَا فِجَاجاً سُبُلاً لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ].
٧- خواى گه‌وره سه‌قفێکی پارێزه‌رى بۆ زه‌وى دروستکردووه، سه‌ره‌تاى ئه‌م سه‌قفه‌ش بریتییه له به‌رگه‌هه‌واى ده‌ورى زه‌وى: [وَجَعَلْنَا السَّمَاء سَقْفاً مَّحْفُوظاً وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْڕضُونَ] واته: ئێمه ئاسمانمان کردووه به‌سه‌قفێکی پارێزه‌ر، که‌چی ئه‌وانه ڕوویان له هه‌موو ئه‌و نیشانه و به‌ڵگانه وه‌رگێڕاوه.
له‌پێش دروستبوونی به‌رگه‌هه‌وا و پێش دروستبوونی ژیان، شوهب و نه‌یزه‌که‌کان و تیشکه زیانبه‌خشه‌کانی خۆر به‌ر زه‌وى ده‌که‌وتن، به‌ڵام ئه‌و به‌رکه‌وتنانه به‌هۆى ئه‌م سه‌قفه پارێزه‌ره‌وه نه‌مان و کۆتای‌یان پێهات، ده‌نا ژیانیش له‌سه‌ر زه‌وى به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام نه‌ده‌بوو.
٨- پاش هه‌ڵوه‌شان و جیابوونه‌وه‌ى گه‌ردوون، هه‌ریه‌ک له هه‌ساره و ئه‌ستێره‌کان شوێنی خۆیان وه‌رگرت، به‌ته‌واوى وه‌ک ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره بۆى دیارى کردوون... دواى ئه‌وه‌ى خۆر شوێنی خۆى گرت، تیشکه‌کانی بۆ کۆمه‌ڵه‌که‌ى ده‌نێرێت و وه‌ک فه‌رمانی پێکراوه کۆمه‌ڵه‌که‌ى (كؤمةلَةى خؤر) به‌هۆى هێزى کێشکردنه‌وه ده‌پارێزێت، تا شه‌وو ڕۆژ پێکدێنێت :[ وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ]، واته: هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌و و ڕۆژى به‌دیهێناوه.
٩- دواى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ک له ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان شوێنی خۆیانیان گرت، له‌و ناوچه‌یه‌ى له فه‌زادا بۆیان دیاریکراوه ده‌ستیان به مه‌له‌کردن کرد، به‌ئاڕاسته‌یه‌کدا که خواى گه‌وره فه‌رمانی پێکردوون: [وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ]، (خؤر و مانطي دروستكردووة هةريةكةيان لة خولطةيةكدا دةسوڕيَنةوة).
وه‌ک زانراوه گه‌له‌ستێره‌کان تائێستاش له کاتی لێک جیابوونه‌وه‌که‌وه به به‌رده‌وامی لێک دوورده‌که‌ونه‌وه و گه‌ردوون له‌و کاته‌وه به یه‌کبینه‌یی له فراوانبووندایه. ئه‌م فراوانبوونه‌ش به‌رده‌وامه و به‌خێراییه‌کی زۆر گه‌وره‌یه و جوڵه‌که‌شی وه‌ک جوڵه‌ى خۆر و کۆمه‌ڵه‌که‌یه‌تی، به‌ڵام ئه‌م جوڵ ه‌و فراوانبوونه‌ى گه‌ردوون تائه‌به‌د به‌رده‌وام نابێت، به‌ڵکو تاکو کاتێکی دیاریکراو و سنوورداره.
خواى گه‌وره بۆ هه‌موو شتێک ماوه‌یه‌کی دیاریکراوى داناوه و هه‌ر ساتێکیش ماوه‌ى جوڵه و فراوانبوونی گه‌ردوون دواییهات، ئیتر گه‌ردوون بۆ حاڵه‌که‌ى سه‌ره‌تاى ده‌گه‌ڕێته‌وه حاڵه‌تی پێکبه‌ستوویی و دووکه‌ڵى به‌ته‌واوى وه‌ک سه‌ره‌تا که ده‌ستی پێکردووه.
هه‌روه‌ک چۆن مرۆڤ ته‌مه‌نێکی دیاریکراوى هه‌یه و له‌پاش ئه‌و ته‌مه‌نه ئیتر ده‌مرێت، گه‌ردوونیش به‌هه‌مان شێوه، خواى گه‌وره بۆ حاڵی سه‌ره‌تا که به‌دیهێناوه، ده‌یگێڕێته‌وه. ئه‌وه‌ش له ڕۆژێکدا که ئاسمانه‌کان وه‌ک کتێبێکی کراوه به فه‌رمانی خوایی داده‌خرێن و ده‌پێچرێنه‌وه: [يَوْمَ نَطْوِي السَّمَاء كَطَيِّ السِّجِلِّ لِلْكُتُبِ كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُّعِيدُهُ وَعْداً عَلَيْنَا إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ) [الأنبياء : 104]] ، واته: ڕۆژێک دێت ئێمه ئاسمان ده‌پێچینه‌وه، وه‌کو چۆن کتێبی کراوه داده‌خرێت و ده‌پێچرێته‌وه، هه‌روه‌ک چۆن له سه‌ره‌تاوه دروستمانکرد، وه‌ک ئه‌و ساته‌ى خۆى لێده‌که‌ینه‌وه. ئه‌وه په‌یمان و به‌ڵێنی ئێمه‌یه، بێگومان ئێمه ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
سه‌رچاوه
کتیبی:
زنجیره‌ى قورئان و زانست (6)
قورئان و گه‌ردوونناسى
له
نوسینگه‌ی ته‌فسیر

