سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هەموو تەنەكان لەڕێرەوی تایبەتی خۆیاندا مەلەدەكەن...له قورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن /نووسينگهى تهفسير///یەكێك لەخاسیەتەكانی گەردوون ئەوەیە هەر توخمێك لە توخمەكانی و هەموو گەردیلەكانی ئەم توخمانە (تەنانەت ئەگەر كێشەكەی هێندەی ئەتۆمێكیش بێت)، لە جوڵەیەكی یەكبینەدان و تائەبەد ناوەستن مەگەر بە فەرمانی خوا نەبێت،
خوای بەدیهێنەری زەوی و ئاسمانەكان و هەرچی لە نێوانیاندا هەیە.
بەدڵنیاییەوە ئەم جوڵەیە بە ڕێكەوت نییە، یان بەو جۆرە نییە ماددە خۆی هەر لەخۆیەوە ئەو كارە بكات (وەك بێباوەڕان بانگەشەی دەكەن)، بەڵكو جوڵەیەكی بەیاساكراو و دیاریكراوە لەلایەن پەروەردگارێكی كارزانەوە، چونكە جوڵەی تەنەكان لە گەردووندا لەدەرەوەی یاساكانی زانستی دانراون كە مرۆڤ دایناون و زانیونی و لە دەوروبەری خۆیدا و لەزەوی و گەردووندا دۆزیونیەتەوە.
هەریەكە لە ئەستێرە و هەسارە و گەلەستێرەكان بە جوڵەیەكی تەوەرەیی بەدەوری خۆیاندا و بەجوڵەیەكی جێگۆڕكێ لە خولگەكانیاندا دەسوڕێنەوە. زیاتر لەوەش هەموو گەردوون بەدەوری چەقێكدا دەسوڕێتەوە كە زانستی مرۆڤ (كەم تا زۆر) هیچی لەبارەوە نازانێت و تەنها لە زانستی خوای تاك و تەنهادایە.
گەرچی مرۆڤ بتوانێت هەندێك لە یاسا دەربارەی جوڵەی تەنەكانی سەر زەوی و نزیك زەوی بزانێت، بەڵام هەر كەمدەست و بێتوانا دەبێت لە زانینی زۆرێك لە مەسەلە شاراوەكانی جوڵەی تەمگەلەكان و هەسارەكان و گەلەستێرە و ئەستێرە كلكدارەكان و...هتد. ئەو دیاردانەی مرۆڤ لەسەر ڕووی زەوی دەیانبینێت و وا دەزانێت جێگیر و وەستاون و جوڵەیان نییە (وەك شاخەكان و بان و دەریاكان)، لەڕاستیدا هەموو ئەوانە لەجوڵەیەكی بەردەوامدان بە هاوكاتی لەگەڵ جوڵەی زەوی خۆیدا، بە جوڵەیەكی تەوەرەیی و جێگۆڕكێ و جوڵەكانی تریش.
ئەم جوڵە بەردەوامە ڕێكوپێكەی سەرجەم پێكهاتەكانی ئەم گەردوونە فراوانە كە ماندووبوون و وەڕسبوون و هەڵە نازانن، تەسبیح و سوژدەن بۆ پەروەردگاری مەزن و بەدیهێنەری ئاسمانەكان و زەوی و هەرچی لەنێوانیاندایە، بەڵام مرۆڤ بەو كەمە زانستە سنووردارەی هەیەتی لەو جۆرە تەسبیحاتە تێناگات.
لە جوڵەی هەر بەشێك لە بەشەكانی ئەم گەردوونەدا سوود و بەخشش و بەرەكەت هەیە بۆ مرۆڤ (دانیشتوی سەر ڕووی هەسارەی زەوی)، چونكە بە فەرمانی خوای گەورە و میهرەبان هەموو پێكهاتەكانی گەردوون بۆ خزمەتی مرۆڤ و ئاسانكردنی ڕێگاكانی ژیانی لەسەر زەوی هێنراونەتە بوون.
پەروەردگار دەفەرموێت:{لَا الشَّمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ تُدْڕكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَاڕ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ (40)} [يس] واتە: نە خۆر بە مانگ دەگات و نە شەویش پێش ڕۆژ دەكەوێت، بەڵكو هەریەكەیان لەڕێڕەوی تایبەتی خۆیاندا مەلەدەكەن .
هەروەها دەفەرموێت:{وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ (33)} [الأنبياء]واتە: هەر ئەو زاتەیە شەو و ڕۆژی بەدیهێناوە، خۆر و مانگیشی دروستكردووە، هەریەكەیان لە خولگەیەكدا دەسوڕێنەوە و مەلەدەكەن.
لەئەنجامی جوڵەی تەوەرەیی ئەستێرە و هەسارەكاندا چەقە هێزێكی دوورخستنەوە (قوە گرد مركزی) دروستدەبێت كە دەبێتە هۆی هێشتنەوەی ئەستێرە یان هەسارەكە لە خولگە تایبەتییەكەی خۆیدا (هێشتنەوەی دووریی نێوان ئەو هەسارە و ئەستێرەیە لەگەڵ ئەستێرەی دایكدا لە دوورییەكی جێگیر و نەگۆڕدا). ئەو هۆكارانەی كار دەكەنە سەر بەردەوامبوونی پەیوەستی ئەستێرە و هەسارەكان پێكەوە، لەم خاڵانەدا دەردەكەوێت:
- بارستایی ئەستێرە (خۆر)ی دایك.
- سوڕانەوەی تەوەرەیی خۆر.
- هێزی ڕاكێشانی خۆر.
- بارستایی هەموو هەسارە پاشكۆكانی خۆر.
- بەردەوام سوڕانەوەی تەوەرەیی هەریەك لە هەسارەكان بەخێرایی نەگۆڕ.
- هێزی دوور خستنەوەی ناوەند (سەنتەر)ی هەریەك لە هەسارەكان.
- دووریی نێوان خۆر و هەسارەكان.
سەرەڕای ئەو هۆكارانە و درێژ خایاندنی كارەكەی لەسەرەتای دروستكردنیەوە تاكو ئەمڕۆ كە بە چەندین بلیۆن ساڵ مەزەندە دەكرێت، ئەو خۆر و ئەستێرە و هەسارانە بەبێ هەڵە و لادان و تێكچوون جوڵاون، چونكە ڕامبوونیان بە فەرمانی خوای پەروەردگاری مەزنە و ملكەچی ڕێكەوت و بێسەرەوبەرەیی نین. ڕوودانی لادانێكی زۆر بچووك لە هەریەك لەو هۆكارانەی باسكران دەبێتەهۆی نەمانی هێزی نێوان خۆری دایك و هەسارەكانی، لەمەشەوە تەقینەوە و پەرتبوون و لەتبوون ڕوودەدات، ئەمەش تەنها كاتێك ڕوودەدات بەدیهێنەری گەردوون فەرمانی ڕوودانی بدات (لە هاتنی قیامەتدا).
ڕۆژی قیامەت ئەو ڕۆژەیە كە گەردوون حاڵەتی هاوسەنگی خۆی لەدەست دەدات و ئەستێرە و هەسارە و مانگەكان بە فەرمانێك لەلایەن خواوە بەهیچ جۆرێك لەت نابن، زەویش بەڕوودانی ئەو زەمینلەرزەیەی پەیمان دراوە ڕووبدات كاریگەر دەبێت، هەموو ماددە كانزاییەكان لە ناواخنیانەوە دێنەدەرەوە و بەوەش هاوسەنگی و هێزی كێشكردنی و شوێنەكەی لە بۆشایی ئاسماندا لە دەستدەدات.
لەئەنجامی جوڵەی تەوەرەیی خۆر، ئەو گازانەی بەڕێگەی ناوكی كارلێك دەكەن، لەناواخنیدا چڕدەبنەوە و هێزێكی گەورەی كێشكردنی لێوەدروست دەبێت (بە هۆی بارستاییە زۆر گەورەكەیەوە كە بە 333هەزار هێندەی بارستایی زەوی مەزەندە دەكرێت)، ئەمەش كاریگەرییەكی زۆری هەیە لەسەر هێزی كێشكردنی هەسارە پاشكۆكانی و پەیوەستكردنی بە خولگەكەیەوە و دروستكردنی كۆمەڵە یان سیستمی خۆریی.
تیشكی خۆر تواناكەی لەو وزە زۆرە مەزنەوە وەردەگرێت كە لە كارلێكە ناوەكییەكانی ناواخنی خۆردا ڕوودەدەن، وزەی خۆر لە ئەنجامی یەكگرتنی گەردیلەكانی هایدرۆجینی سوكەوە پەیدا دەبێت.
بەبێ بەردەوامبوونی جوڵەی تەوەرەیی خۆر، دروستبوونی وزەی خۆر دەوەستێت و لەگەڵ كاتدا نوێ نابێتەوە. ئەگەر ئەو جوڵەیەی نەبوایە خۆر بەر لە هەزاران ملیۆن ساڵ دەبووە ئەستێرەیەكی مردوو و هێزی كێشكردنی ون دەكرد و هۆكارەكانی پەیوەستبوونی نێوان خۆر و هەسارە پاشكۆكانی لە بۆشایی ئاسماندا هەڵدەوەشان... هەر ئەو پەیوەستیەی نێوان هەسارە و ئەستێرەكانە شوێن و خولگەی هەریەكەیان لەئاسماندا دەپارێزێت. خوای مەزن دەفەرموێت:{فَلَا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ (75) وَإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ (76)} [الواقعة]واتە: سوێندم بە شوێنی ئەستێرەكان، ئەو سوێندە گەر بزانن سوێندێكی زۆر گەورەیە.
لێكۆڵینەوە لە شوێنی ئەستێرەكان و ئایەتە خواییەكان لە گەردووندا، دەبنە بەڵگەی یەكلاكەرەوە لەسەر بوونی هاوسەنگییەكی بێوێنە لەنێوان سەرجەمیاندا. جیاوازی لە قەبارەی ئەم ئەستێرە و هەسارانە و چڕیی و پێكهاتە گازی و كانزاییەكانیان و بارستەو وزە و خێراییان لە خولگەكانیاندا و دوورییە زۆرەكانی نێوانیان، بەڕاستی جیاوازییەكە دەچێتە خانەی موعجیزەوە.

