ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

حیكمـەت لە نەخـواردنی شـیری دایەنەكـاندا...چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

حیكمـەت لە نەخـواردنی شـیری دایەنەكـاندا...چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى/نووسينگه‌ى ته‌فسير///گەر لەئاست ئەم تەگبیر‌و كارە ڕێك‌و پێكە دانایانەی خوادا هەڵوێستە بكەین‌و، هەوڵی زانینی هەندێك حیكمەت لەكاری نەخواردنی شیری دایەنەكاندا بدەین، ئەوا لەم رووەوە چەند حیكمەتێك دەردێنین:-

1- بێگومان ئەم شیر نەخواردنەی (موسا) كارێكی پلانی خودایی بووە، تاكو بگەڕێتەوە بۆ لای دایكی.
2- ئەگەر موسا شیری هەر دایەنێكی لە كۆشكی فیرعەوندا بخواردایە، ئەوا لە سۆز‌و ئامێزی گەرم‌و باش بەخێوكردنی دایكی بێ‌بەش دەبوو. وەك ئاشكراشە دایكی منداڵا هەر خۆی سوورتر‌و بەپەرۆشترە بۆ منداڵەكەی، تەنانەت ئەگەر دایەنی شیردەر هەرچەندێكیش بۆی دڵسۆز بێت.
3- ئەگەر پێشتر (بەر لەوەی موسای منداڵا مەمكی دایەنەكانی دی نەگرێت) دایكی خۆی بچوایە بۆ ئەو شوێنە‌و، وەك دایەنێك خۆی بۆ تەرخان كردایە، ئەوا بە تاوانبار دادەنرا‌و چەندین گومانی لێ دەكرا‌و پەیوەندیی راستەقینەشی بەو منداڵەوە دەزانرا، چونكە هەڵپە‌و جۆش‌و خرۆشی دایك بۆ منداڵەكەی لە چاودێرێكی بینا‌و چاوتیژ ناشاررێتەوە، ئەمەش لە خۆشویستنی زۆری‌و چۆنیەتی لەباوەش كردن‌و هەڵگرتنی‌و، شیر پێ‌دانیدا دەردەكەوێت.
4- ئەم شیرنەخواردنەی موسا‌و (ڕەتكردنەوەی مەمكی هەموو دایەنەكانی) ئەو هۆكارەیە، كە خودا پیلانی فیرعەون‌و گەلەكەی پێ‌ پووچەڵا كردۆتەوەو سەری لێ تێكداون، ئەمەش بەو ڕەنگەی وای لێ كردن خۆیان بەوپەڕی سووربوون‌و بایەخەوە بەدوای هەر دایەنێكدا بگەڕێن، تا موسا مەمكی یەكێكیان پەسند دەكات. ئیدی لەو ساتەشدا هیچ گومانێك لە دایكی ناكرێت، كاتێك مەمكی دایكی دەگرێتە دەم‌و ڕەتی ناكاتەوەو، ئەوانیش بیر لە چۆنیەتی پەیوەندی نێوان منداڵەكە‌و ژنە شیرپێ‌دەرەكەی ناكەنەوەو هەر ناشپرسن، كە ئاخۆ دایكیەتی، یان نا؟.. وەك ئەوەی خودا بە فیرعەونی ڕاگەیاندبێت، كە (تۆ دەتەوێت مناڵە شیرەخۆرەكە لەباوەشی دایكی دەربێنیت‌و ئێمەش دەمانەوێت، كە تۆ خۆت‌و كۆمەڵەكەشت بیگەڕێننەوە بۆ باوەشی دایكی‌و، هەر دایكیشی بكەن بە دایەنێكی‌و لەسەر حسابی خۆتان ڕایگرن‌و كرێ‌ی خۆی لەهەمبەر شیرپێدانیدا پێ‌بدەن.. ئیدی هیچ شتێكی تر لە ئارادا نابێت، تەنها خواستی ئێمە نەبێت، ئێوەش تەنها خواست‌و ئیرادەی ئێمە جێ‌بەجێ‌ دەكەن.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز