سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (١) سوڕه‌تى (الانفال) : { يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأَنفَالِ }
نوسینى : بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین / ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر / ئایه‌ته‌که:(أبوداود) و (نسائي) و (إبن حبان) و (حاكم) له (إبن عباس)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه ، ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت:هه‌رکه‌سێک له جه‌نگدا یه‌کێک بکوژێت
ئه‌واپاداشتى ئه‌وه‌نده‌وئه‌وه‌نده‌یه ، ئه‌وه‌شى یه‌کێک ئه‌سیر بکات پاداشتى ئه‌وه‌نده و ئه‌وه‌نده‌یه.پیروپه‌ککه‌وته‌کانیش له‌ژێر ئاڵاکاندا له‌کاتى جه‌نگدا وه‌ستاون و لاوه‌کان به شه‌وقه‌وه چوون به‌ره‌و کوشتارو کۆکردنه‌وه‌ى ده‌ستکه‌وت ، ئینجا به‌ته‌مه‌نه‌کان به لاوه‌کانیان وت: هاوبه‌شمان بکه‌ن له‌گه‌ڵ خۆتان ، ئێمه وه‌ک قه‌ڵغانێک وابووین بۆ ئێوه له‌پشته‌وه،خۆئه‌گه‌ر حاڵێکى نائاسایى له‌به‌ره‌کانى جه‌نگدا ڕووى تێ بکردنایه ئه‌وا هاناتان بۆ ئێمه ده‌هێنا ،ئینجا هه‌ردوو تاقمه‌که -پیر و لاو- چوونه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) و داواى دادوه‌رییان کرد،ئه‌وسا ئایه‌تى : { يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأَنفَالِ قُلِ الأَنفَالُ لِلّهِ وَالرَّسُولِ } دابه‌زى.هه‌روه‌ها (أحمد) له (سعد)ى کوڕى (أبى وقاص) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، ده‌ڵێت: له‌ڕۆژى (بدر)دا (عمير) ى برام کوژرا و له‌به‌رامبه‌رى ئه‌ودا (سعيد)ى کوڕى (عاص) م کوشت و شمشێره‌که‌یم بردوو هاتم بۆ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) و فه‌رمووى : بڕۆ خێرا فڕێى بده ،منیش به‌حاڵێکى په‌رێشانه‌وه گه‌ڕامه‌وه و له‌لایه‌ک برام کوژرابوو له‌لایه‌کیش ئه‌و ده‌ست که‌وته‌ى به‌ده‌ستم هێنابوو له‌ده‌ستم چوو،به‌م حاڵه‌وه تۆزێک ڕۆیشتم و ئه‌وه‌نده‌ى به‌سه‌را ڕانه‌بورد سوڕه‌تى (الانفال) نازڵ بوو،ئه‌وجا پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌مووى : بڕۆ شمشێره‌که‌ت هه‌ڵبگره.هه‌روه‌ها (أبوداود) و (ترمذي) و (نسائي) له (سعيد)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه،ده‌ڵێت : ڕۆژى (بدر) شمشێرێکم هه‌ڵگرت و هاتم بۆ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) و وتم : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) په‌روه‌ردگار سینه‌ى دامرکاندمه‌وه له‌و موشریکانه و ئه‌وه‌ى بۆم لوا پێم کردن،با ئه‌م شمشێره بۆخۆم بێت،ئه‌ویش فه‌رمووى:نه‌بۆ منه‌و نه‌بۆ تۆیه،منیش له‌دڵا وتم:کێ ده‌ڵێ نایدات به‌یه‌کێک که‌ئه‌وڕه‌نج و ماندوبوونه‌ى منى نه‌چه‌شتبێت،پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) هات بۆلام و وتى:تۆ داواى ئه‌م شمشێره‌ت لێکردم و هى من نه‌بوو،وائێستا بووه به هى من،منیش ده‌یبه‌خشم به‌تۆ،ئینجا ئایه‌تى : { يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأَنفَالِ قُلِ الأَنفَالُ } دابه‌زى.(إبن جرير) له (مجاهد)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه،ده‌ڵێت:ئه‌وان داواى پێنج یه‌کیان کرد و ئایه‌تى : { يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأَنفَالِ } سه‌باره‌ت به‌وان دابه‌زى.

