سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( عبدالله‌ی كوڕی مه‌سعود ) یه‌كه‌مین كه‌س به‌ئاشكرا قورئانی خوێند .. ( به‌شی یه‌كه‌م )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ به‌ر له‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) بچێته ماڵی ئه‌رقه‌مه‌وه، (عبدالله ی كوڕی مه‌سعود) باوه‌ڕی پێ هێنابوو، بووبووه
شه‌شه‌مین كه‌سی موسڵمان بووی شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت )كه‌واته له‌و كه‌سانه‌یه زۆر زوو باوه‌ڕیان هێنا...
له‌باره‌ی یه‌كه‌مین دیداری له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) ده‌ڵێت:
{گه‌نجێكی تازی پێگه‌یشتوو بووم، مه‌ڕه‌كانی (عوقبه‌ی كوڕی ئه‌بی موغیپ)م ده‌له‌وه‌ڕاند، پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) و (ئه‌بوبه‌كر) هاتن، وتیان: ئه‌ی گه‌نج، شیرت لایه به‌شمان بده‌یت..؟؟
وتم: ناتوانم بتان ده‌مێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هی خۆم نیه و من لایان دانراوم..
ئه‌مجا پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) فه‌رمووی: ئه‌ی مه‌ڕێكت لایه هێشتا قسر بێت و، كه‌ڵی نه‌گرتبێت..؟؟
وتم: به‌ڵێ...
هێنام بۆ لایان، پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت )گرتی و ده‌ستی به گوانیدا هێنا و له په‌روه‌ردگاری پاڕایه‌وه گوانه‌كانی پڕشیر بوو.. پاشان (ئه‌بوبه‌كر) به‌ردێكی ناو چاڵی هێنا و، دۆشیه ناوی و، (ئه‌بوبه‌كر) لێی خوارده‌وه، دوای ئه‌وه منیش خواردمه‌وه.. ئینجا به گوانه‌كه‌ی فه‌رموو: بچۆره‌وه جێی خۆت، ئه‌ویش چووه‌وه جێی خۆی..
پاش ئه‌وه چوومه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) و، وتم: له‌و قسانه‌م فێر بكه.
فه‌رمووی: تۆ گه‌نجێكی فێركراویت}...
* * *
(عبدالله ی كوڕی مه‌سعود) سه‌رسام بوو كاتێكی به‌نده‌یه‌كی چاكی خودا و پێغه‌مبه‌ره ده‌ست پاكه‌كه‌ی بینی (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) له په‌روه‌ردگاری ده‌پاڕێته‌وه و ده‌ست ده‌هێنێت به گوانێكدا كه‌واده‌ی شیردانی هێشتا نه‌هاتووه، ئه‌ویش له خێر و رزق و رۆزی په‌روه‌ردگار شیرێكی پوختی پاڵێوراوی دا بۆ خواردنه‌وه..!!
ئه‌و رۆژه نه‌یده‌زانی، كه ئه‌وه‌ی بینیویه‌تی ساناترین و بچوكترین موعجیزه‌یه و، له‌كاتێكی نزیكدا له‌و پێغه‌مبه‌ره (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) موعجیزه‌ی وه‌ها به‌دی ده‌كات كه دونیا ده‌هه‌ژێنێت و، پڕ له رووناكی و رێنوێنی ده‌كات...
بگره ئه‌و رۆژه نه‌یده‌زانی، ئه‌و كه منداڵێكی هه‌ژاری لاوازی كرێ‌گرته‌یه‌و شوانی مه‌ڕه‌كانی (عوقبه‌ی كوڕی ئه‌بی موغیت)ه ده‌بێته یه‌كێك له موعجیزه‌كان، رۆژگارێك كه ئیسلام ده‌یكاته بڕوادارێكی وه‌ها به ئیمانه‌كه‌ی لوتبه‌رزی قوڕه‌یشیه‌كان هه‌ره‌س پێ‌دێنێ و سته‌مكاری گه‌وره‌كانی ده‌به‌زێنێت..
ده‌ڕوات له كاتێكدا كه ئه‌و نه‌یده‌وێرا به‌لای مه‌جلیسێكدا تێپه‌ڕێت كه یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی (مه‌ككه)ی تێدا بێت، مه‌گه‌ر سه‌ری نه‌وی بكردایه و هه‌نگاوه‌كانی هێواش بنایه.. ده‌ڵێن: پاش موسڵمان بوونی به‌ره‌و لای ده‌سته‌یه‌ك له گه‌وره‌پیاوانی قوڕه‌یش ده‌چێت لای (كه‌عبه)، له‌كاتێكدا كه هه‌موو پیاوماقوڵانی قوڕه‌یش و سه‌ركرده‌كانی له‌وێ دانیشتبوون و، به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه راده‌وه‌ستێت، قورئانی خودا به ده‌نگه كاریگه‌ره به‌رزه‌كه‌ی ده‌خوێنێت:
بسم الله الرحمن الرحیم [الرَحْمن، علَّم القرآ‌ن، خَڵقَ الإِنسَانَ، عَلَّمَهُ الْبَێانَ، الشَّمْسُ ۆالْقَمَرُ بِحُسْبَانٍ، ۆالنَّجْمُ ۆالشَّجَرُ ێسْجُدَانِ] الرحمن 1-6.
پاشان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌كه‌ی و، سه‌ركرده‌كانی قوڕه‌یش حه‌په‌ساون، باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد به‌وه‌ی كه چاوه‌كانیان ده‌یبینی و... به‌وه‌ی كه گوێیه‌كانیان ده‌یبیست.. هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕدا نه‌بووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی له دژی ده‌سه‌ڵات و لوت به‌رزی ئه‌وان وه‌ستاوه.. كرێ گرته‌ی یه‌كێكه له‌وان و، شوانی مه‌ڕه‌كانی پیاوماقوڵێكیانه.. (عبدالله ی كوڕی مه‌سعود)ی هه‌ژاری نادیار و نه‌ناسراوه..!!
با لێگه‌ڕێین كه‌سێك كه به‌چاوی خۆی ئه‌و دیمه‌نه كاریگه‌ره‌ی به‌دی كردووه بۆمانی بگێڕێته‌وه.. كه ئه‌ویش (زوبه‌یر)ه ، ده‌ڵێت:
{یه‌كه‌مین كه‌س كه له‌دوای پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) به ئاشكرا له (مه‌ككه)دا قورئانی خوێند (عبدالله ی كوڕی مه‌سعود) بوو، رۆژێكیان هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت )كۆبوونه‌وه‌و وتیان:
سوێند به‌خوا قوڕه‌یشیه‌كان هه‌رگیز گوێیان له‌م قورئانه نه‌بوو به ئاشكرا بخوێندرێت، چ پیاوێك ئه‌یدات به گوێیاندا...؟؟
(عبدالله ی كوڕی مه‌سعود) وتی: من..
وتیان: ده‌ترسین خراپه‌ت به‌سه‌ر بێنن، ئێمه پیاوێكمان ده‌وێت خاوه‌ن هۆز بێت، ئه‌گه‌ر ویستیان لێی بده‌ن بیپارێزن...
وتی: وازم لێ بێنن، خوای گه‌وره ده‌مپارێزێت..
(ئیبن مه‌سعود) هات تا له چێشته‌نگاودا گه‌یشته سه‌ر (كه‌عبه)، پاشان به ده‌نگی به‌رز ئه‌مه‌ی خوێند: [بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ.. الرَّحْمنُ.. عَلَّمَ الْقُرْآ‌نَ]، دواتر به‌ره‌و روویان وه‌ستا و خوێندی..
لێی رامان و وتیان: كوڕه‌كه‌ی (ئوم عه‌بد) چی ده‌ڵێت..؟؟ له‌وه ده‌خوێنێت كه موحه‌ممه‌د (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) هێناویه‌تی، هه‌ستانه‌وه بۆی و كه‌وتنه لێدانی ده‌م و چاوی، ئه‌ویش به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌كه‌ی هه‌تا گه‌یشته ئه‌و جێگایه‌ی كه خوای گه‌وره ویستی له‌سه‌ر بوو پێی بگات...
پاشان به روخسار و جه‌سته‌ی برینداره‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ لای هاوه‌ڵه‌كانی، پێیان وت:
ئێمه ئا له‌وه ئه‌ترساین به سه‌رت بێت..
وتی: دوژمنانی خوا هه‌رگیز ئاوا بێ نرخ نه‌بوون لام وه‌ك ئێستا، گه‌ر ده‌شتانه‌وێت سبه‌ینێش دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه بۆیان..
پێیان وت: به‌سته، ئه‌وه‌ی ئه‌وان رقیان لێیه‌تی دات به گوێیاندا..!!
به‌ڵێ.. (ئیبن مه‌سعود) ئه‌و رۆژه‌ی كه حه‌په‌سا به پڕبوونی گوانی مه‌ڕه قسره‌كه له شیر كه له پڕێكدا و به‌ر له‌وه‌ی كه كاتی شیردانی بێت.. ئه‌و رۆژه نه‌یده‌زانی كه ئه‌و و هه‌ژاران و كه‌سانی ساده‌ی وه‌ك ئه‌و، ده‌بنه یه‌كێك له موعجیزه گه‌وره‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت )، ئه‌و رۆژه‌ی كه به‌یداخی ئیسلام هه‌ڵده‌گرن و، تیشكی خۆر و رووناكی نیوه‌ڕۆی پێ جێ‌لێژ ده‌كه‌ن..!!
نه‌یده‌زانی كه ئه‌و رۆژه نزیكه...
به‌ڵام زۆر خێرا ئه‌و رۆژه هات و، زه‌نگی واده‌هاتنی لێیداو، ئه‌و گه‌نجه كرێ‌گرته هه‌ژاره، ونبووه... بووه موعجیزه‌یه‌ك له موعجیزه‌كان..!! ( كۆتایی به‌شی یه‌كه‌م )

