سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
وشــــــــــتـر...لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير///خوای مەزن دەفەرموێت:{أَفَلَا يَنْظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ (17)} [الغاشية] واتە: ئایا سەرنجی وشتر نادەن چۆن دروستكراوە.
كاتێك سەرنجی پێكهاتەی جەستەی وشتر دەدرێت، بەڕاستی جێگای سەرسامی و تێڕامانە و بەڕاستیش مەزنی پەروەردگار لە بەدیهێنانیدا دەردەكەوێت لەو هەموو نایابی بەدیهێنانەی لە لەشی ئەم ئاژەڵەدا بەدیهێناوە.
وشتر بەوە ناسراوە كە ئارامگرە و بەرگەی كاری ناڕەحەت دەگرێت و دەتوانێت ماوەی دووری بیابان ببڕێت و بەرگەی برسێتی و تینوێتی دەگرێت، بەڵام بەرگەی سەرمای زۆری زستان ناگرێت.
وشتر دەتوانێت بۆماوەیەكی زۆر بەبێ خواردنەوەی ئاو، ماوەی دوور ببڕێت، لەو هۆكارانەی وادەكەن وشتر ئەو خەسڵەتەی هەبێت، ئەمانەن:
1. وشتر دەتوانێت پلەی گەرمی لەشی خۆی بگۆڕێت و دەتوانێت بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش بەرگەی بێئاویی بگرێت. لە كەشە گەرمەكاندا و لەژێر بارودۆخی كاركردنی زۆردا زۆربەی ئاژەڵان زۆرینەی ئەو ئاوەی لە لەشیاندایە لەڕێی دەركردنی ئارەقەوە دەیكەنە دەرەوەی لەشیان، بۆ پارێزگاریكردنی پلەی گەرمی لەشیان، بەڵام وشتر لەجیاتی ئەمە بەڕۆژ گەرمی دەمژێت و بەشەودا خۆی لێ ڕزگار دەكات.
2. گەرمی لەشی دەگۆڕێت لە (93 – 104 پلەی فەهرەنایت) لەدوای نیوەڕۆ... ئەوەش بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی لەشی پێویستی بە دەردانی هەندێك ئارەق هەیە، بەڵام بە بڕێكی زۆر كەمتر وەك لە ئاژەڵانی تر.
3. كاتێك وشتر لەڕۆژدا قورسایی هەڵدەگرێت، دەبێت بڕێكی زۆر لەئارەق و شێ ون بكات، مرۆڤ بەشێوەیەكی سروشتی 10%ی كێشەكەی لەكاتی گەرمی زۆردا وندەكات، بەڵام وشتر 20%ی كێشەكەی وندەكات بەبێئەوەی هیچ لە هێز و توانای كەم بكات.
4. خوای گەورە جۆرێكی تایبەتی خوێنی بەم ئاژەڵە بەخشیوە، بەوەی كە هەندێك لە شلەكەی لە ڕێڕەوەكانی خوێنیدا كەم دەكات، كە بۆماوەی چەند ڕۆژێكی یەكلەدواییەك ئاو نەخواتەوە.
خوێنی مرۆڤ و ئاژەڵەكانی تر بەبێ ئاو جۆرێكیان لێدێت كە ناڕەحەت لە سوڕی خوێندا دابەش ببن، بەڵام خڕۆكە سوورەكانی خوێنی وشتر هێلكەیین و بڕێك لە سۆدیۆم و پۆتاسیۆمیان تێدایە و بەوەش لەو مەترسییە بەدوور دەبێت.
لە مەسەلە و پێكهاتنە سەرسوڕهێنەرەكانی تری بەدیهێنانی وشتر، كەمێكی، ئەمانەن:
قاچەكانی وشتر بە سمێكی ئیسفەنجی كۆتاییان دێت كە لە ڕۆیشتن بەسەر لمدا یارمەتی دەدات. هەر لەشێوەی ئەوانەش دوان لەسەر ئەژنۆكانی پەلەكانی پێشەوەی و دوانیش لەسەر ڕانەكانی و یەك دانەی گەورە لە ژێرەوەی سنگیدا هەن.
وشتر ددانی بەهێز و پووك و قوڕگ و لایەكانی دەمی بەشانەی داپۆشەری ئەستوور داپۆشراون كە خواردنی زبر كاریان تێناكات، وەك دڕك و ڕووەكە دڕكاوییە زبرەكانی بیابان.
چەند برژانگێك لە دەوری چاوەكانی وشتر هەن كە وەك تۆڕێك لە دژی وردە خۆڵ پارێزگاری لە چاوەكانی دەكەن. ئەگەر لەكاتی ڕۆیشتنی بە بیاباندا گەردەلوول و تەپوتۆز هەڵیگرت... لە هەمانكاتدا دەتوانێت لەم تۆڕەیەشەوە ببینێت، چونكە وەك مرۆڤ لەكاتی تەپوتۆزدا چاوەكانی داناخات.
هەروەها لوتی یارمەتی دەدات بۆ ژیانی لە بیاباندا، چونكە لەكاتی گەردەلوولەكاندا بۆئەوەی خۆڵ نەچێتە نێویەوە دەروازەكانیان دادەخات... ئەگەر تینوی بوو، دەتوانێت ئاوی سوێر بخواتەوە بەبێئەوەی زیانی پێبگات.
كۆئەندامەكانیشی خێرا هەست بە بارودۆخە ناهەموارەكان دەكەن و خۆیانی لەگەڵ ڕادێنن، گورچیلە بەڕێژەیی دەردانی میز كەم دەكاتەوە، هەروەها پلەی گەرمی لەشی و پێستەكەی لەكاتی تینوێتیدا دادەبەزێنێت تاكو بەهەڵمبوونی ئاو لە لەشیدا كەم ببێتەوە.

